riklam

تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ده‌كات

جیهان 10:32 AM - 2020-05-19
.

.

بۆ جارێكی تر سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌‌ له‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ ده‌كات  و مۆڵه‌تی‌ مانگێكی پێداوه‌ بۆ چاكسازیی گه‌وره‌ ، ئه‌گه‌رنا پاڵپشتییه‌ داراییه‌كانی بۆ ئه‌و رێكخراوه‌ راده‌گرێت.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر وێنه‌ی‌ ئه‌و نووسراوه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ تیدرۆس ئه‌هانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ كردووه‌ و نوسیوێتی: ده‌بێت رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ پابه‌ند‌بێت به‌ ئه‌نجامدانی‌ چاكسازیی‌ جه‌وهه‌ریی‌ گه‌وره‌ له‌ ماوه‌ی‌ 30 رۆژی‌ داهاتوودا.

تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌شی له‌ رێكخراوه‌كه‌ كردوه‌و رایگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌كه‌ پابه‌ند نه‌بێت، ‌ كۆمه‌ك و پاڵپشتییه‌ دارایی و لۆجستییه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ رێكخراوه‌كه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌و چاو به‌ ئه‌ندامێتیمان له‌و رێكخراوه‌ ده‌خشێنمه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی‌ نیسانی‌ رابردوودا ئه‌مریكا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی‌ بۆ ئه‌و رێكخراوه‌ راگرت و تۆمه‌تباری‌ كرد به‌وه‌ی‌ لایه‌نگی‌ چین ده‌كات و چاوپۆشی‌ له‌ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ "كۆڤید19" ده‌كات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket