riklam

ئــەمـڕۆ لــە مــێژوودا

جیهان 09:07 AM - 2020-05-19
.

.

19  مایو
رووداوەكان:
1268: موسڵمانەكان بە سەرۆكایەتی  (زاهیر بیبرس) سەركەوتووبوون لە گەڕاندنەوەی شاری ئەنتاكیە لە دەستی خاچپەرستەكان، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 170 ساڵ بەدەستیانەوە بوو.
1609: كریستۆفەر كۆڵۆمبوس هەستا بە گەشتی پێنجەم و كۆتایی لە رێگای زەریای ئەتڵەسیەوە.
1798: هەڵمەتی فەرەنسە بۆ سەر میسر كە لە بەندەری (تۆلۆن) بە سەرۆكایەتی ناپلیۆن پۆناپارت كەوتنەڕی بەرەو میسر.
1847: رێكەوتننامەی ئەرزرۆم لە نێوان تورك و فارس، كە بەو پێیە هەندی ناوچەی كوردستان خرایە سەر دەوڵەتی عوسمانی.
1890: لەدایكبوونی شۆڕشگێری ڤیەتنامی (هۆشی منە) كە سەركەوتنی بەدەستهێنا بەرامبەر هێزی سوپای ئەمریكا لە شەڕی ڤیەتنام.
1931: هێزێكی چەكداری كورد لە باكوری كوردستان هێرشیان كردە سەر سەربازگەیەكی سوپای فارسی ئێران لە ئەنجامدا 124 سەرباز كوژران و زیاتر لە 250 كەسیش بریندار بوون.
1953: لیوا (محەمەد نەجیب) حكومەتی دووەمی پێكهێنا  و ئەوەش دوای سەركەوتنی شۆڕشی یۆلیۆ.
1958: كەسایەتی ناوداری كورد (ئەحمەد موختار بابان) پۆستی سەرەك وەزیرانی شانشینی عێراقی گرتە دەست.
1965: سوریا لەسێدارەدانی سیخوڕ (ئیلی كوهین)ی راگەیاند.
1973: دامەزراندنی بانكی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتووی مەركەزی لە ژێر ناوی (ئەنجومەنی دراو).
1973: وەستانی مامەڵەكردن بە ریاڵی قەتەر و دوبەی لە هەردوو ئیمارەتەكە.
1989: ئیسرائیل دامەزرێنەری بزووتەنەوەی حەماس (شێخ ئەحمەد یاسین)ی دەستگیركرد و ماوەی 9 ساڵ زیندانیكرا.
1990: هێزەكانی سۆڤیەتی كشانەوە لە گەورەترین بنكەی سەربازی لە مەجەڕ.
1992: یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمان و رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد لە هەرێمی كوردستان، كە 105 نوێنەر بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستان هەڵبژێردرا، پدك 50,8% و ینك 49,2% ی دەنگەكانیان بەدەستهێنا.
1996: كشانەوەی هێزەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان كە هاتبوون بۆ هێرشكردنە سەر بنكەكانی پەكەكە.
2000: باری نائاسایی لە (فیدجی) راگەیەنرا پاش ئەوەی جۆرج سبایتی سەرمایەدار لەگەڵ كۆمەڵەكەیدا پەلاماری تەلاری پەرلەمانیاندا و 50 كەسیان بە بارمتە گرت.
2001: كوژرانی ژنە جوتیای چینی (سن زونجهوا) لەسەر دەستی دەسەڵاتدارانی چینی بەهۆی رەفزكردنی بۆ كرداری كوتان تا منداڵی نەبێت.
2002: كردنەوەی تەلەفزیۆنی پەروەردە لە سلێمانی.
2002: سەربەخۆیی (تەیموری خۆرهەڵات) لە ئەندونیسیا.
2004: دەسپێكی دادگایكردنی سەربازانی ئەمریكی كە تۆمەتبار كرابوون بە خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ بەندكراوە عێراقیەكاندا لە گرتووخانەی ئەبوغرێب.
2004: لە ئەنجامی بۆردومانی ناوچەیەكی باشووری شارۆچكەی (قائیم) ی سەر سنوور 40 كەس كوژران.
2009: دروستكردنی حكومەتی فەلەستینی نوی لە بەرەی خۆرئاوا بە سەرۆكایەتی (سەلام فیاز) كە هەردوو هێزی بزووتەنەوەی فەتح و حەماس دژایەتیان كرد.
2010: لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بە بەشداری دەیان بازرگان و وەبەرهێن و سەرمایەدارانی كوردستان و ئیمارات یەكەمین كۆنگرەی ئابووری ئیمارات و كوردستان بەڕێوەچوو.

لەدایكبوون:
1762: جوهان جوتلیب فیختە، فەیلەسوفی ئەڵمانی.
1881: مستەفا كەمال ئەتاتۆرك، دامەزرێنەر و یەكەمین سەركۆماری توركیا.
1882: محەمەد موسەدیق، سەرەك وەزیرانی ئێران.
1890: هوشی منە، یەكەم سەرۆك و دامەزرێنەری ڤیەتنامی باكوور.
1914: ماكس بیروتس، زانای كیمیای  بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1962ز.
1925: مالكۆلم ئێكس، دامەزرێنەری بزووتنەوەی ئوممەتی ئیسلام لە ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1927: یوسف ئیدریس، ئەدیبی میسری.
1932: هانم محەمەد، ژنە ئەكتەری میسری.
1936: ئەندری كفاشناك، یاریزانی تۆپی پێی چیكی.
1948: سامی كلارك، مۆسیقاری میسری.
1952: بیرت فان مارفیك، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی هۆڵەندی.
1955: جیمس جوسلینگ، پەرەپێدەری بەرنامەكانی كندی.
1960: یاسنوری ئیواساكی، ئاوازدانەری یابانی.
1963: فیلیبو گالی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1970: مستەفا شەعبان، ئەكتەری میسری.
1977: مانویل ئەلمونیا، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1979: سانولیك، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1979: ئەندریا بیرلو، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1979: دیگو فورلان، یاریزانی تۆپی پێی ئۆرۆگوایی.
1980: درو فۆلەر، ئەكتەری ئەمریكی.
1987: دیفید ئیدگار، یاریزانی تۆپی پێی كەنەدی.

وەفات:
903: ئەحمەدی كوڕی حەنبەل، زانا و پێشەوای ئاینی.
1536: ئان بولین، ژنی هنری هەشتەم مەلیكی ئینگلتەرە و دایكی كچەكەی شاژنە ئیلیزابیسی یەكەم.
1825: سان سایمون، فەیلەسوف و سیاسی فەرەنسی.
1864: ناسانیال هاوسورن، رۆماننوسی ئەمریكی.
1898: ویلیام گلادستۆن، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو.
1935: تۆماس ئیدوارد لورنس، ئەفسەری هەواڵگیری بەریتانی كە ناسرابوو بە لۆرسنی عەرەب.
1965: محەمەد بەشیر ئیبراهیمی، بیریاری ئیسلامی جەزائیری.
1994: جاكلین كینیدی، ژنی سەرۆكی سی و پێنجەمی ویلایەتە یەكگرتووەكان (جۆن كینیدی).
1998: سوسوكە ئونو، سەرەك وەزیرانی یابان.
2009: رۆبەرت فورشگوت، زانای كیمیای زیندەیی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1998ز.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی مالكۆلم ئێكس لە ئەمریكا.
رۆژی گەنجان و وەرزش لە توركیا.
رۆژی قوتابی لە جەزائیر.
رۆژی یادی كۆمەڵكوژی بەكۆمەڵ (یۆنان).

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket