riklam

هاوسەرۆكی یەكێتی چەپكە گوڵ لەسەر مەزاری سەركردە عادل موراد دادەنێت

ی.ن.ک‌‌ 10:37 PM - 2020-05-18
.

.

ئەمڕۆ 18ی ئایاری 2020 بۆ بەرزڕاگرتن و دووپاتكردنەوەی پەیامی وەفا لە دووەم ساڵیادی كۆچی دوایی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرو سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لاهور شێخ جەنگی تاڵەبانی هاوسەرۆكی (ی.ن.ك) سەردانی مەزاری خوالێخۆشبووی كرد.

لەو بۆنەیەدا كە د.سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی (ی.ن.ك) ئامادەی بوو، تاجە گوڵینەی رێزی سەرۆكایەتی یەكێتی لەسەر مەزاری عادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرو سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یان دانا.

عادل موراد هەتا دوایین ساتەكانی ژیانی داكۆكیكارێكی سەرسەختی پاراستنی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی گەلی كوردستان بوو، هەموو هەوڵ و كۆشش و ماندووبوونێكی لەپێناو پاراستنی یەكێتی ناو یەكێتی و بەستنی كونگرەی چوار بوو، كە بێگومان دەرئەنجامی سەركەوتنی كۆنگرەو هەڵبژاردنی سەكردایەتی نوێ بوو.

دواتر سەردانی گڵكۆی نەمران عەبدولرەزاق عەزیز میرزا، قادر خەبات، جەبار فەرمان و رەوەندی جوانە مەرگ، دكتۆر كەمال خۆشناو، محەمەد چاوشین و سەڵاح چاوشین كراو پەیامی وەفاو خۆشەویستی بۆ رۆحی پاكیان دوپاتكرایەوە.

PUKmedia

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket