riklam

سیستمی تەندروستی و لامەرکەزیەت

بیروڕا 09:32 PM - 2020-05-18
.

.

تێڕوانینێک....سیستمی تەندروستی و لامەرکەزیەت..

بەشی یەکەم:

یەکێک لە لایەنە گرنگەکانی بەرەو پێشچوون و  چالاک کردنی سیستمی تەندروستی وا دەردەکەوێت لە لامەرکەزیەتی تەندروستی دا خۆی پێناسە بکات و  ببینێتەوە، ئەویش بە پێدانی دەسەڵات و بەرپرسیارییەتیەکان لە دەسەڵاتی ناوەندی بۆ دەسەڵاتی ناوچەیی بۆ هەریەک لە بواری پلان و ڕێکخستنی کارگێڕی و دارایی و بەکاربردنی سەرچاوە مرۆییەکان و 

  ڕیزبەندی خزمەتگوزاریە کان و پێداویستیەکان و  داڕشتنی پرۆگرامەکانی تەندروستی بەپێ ی پێویستی هەنوکەیی و  پێویستی زۆری هاوڵاتیان لە  ناوچە و شوێنە جیاوازەکان و تەنانەت دوورە دە ستەکانیش، بەڵام کەمتەرخەمی لە گرنگیدان بە پرۆسە کارگێڕییەکان لە  نێو فەرمانگە و دەزگا تەندروستیەکان دا هێشتا کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەرتواناو چالاکیە جۆراوجۆرەکانی چاودێری تە ندروستی لەبەر ئەوە یە بەرهەمە ئابوریەکان هەمیشە دەپوکێنەوە و دەبنە هۆکاری دروست کردنی کەشێکی نەگونجاوی نا تەندروست.

بۆیە وا پێویست دەکات کە هەنگاو بنرێت بە دابین کردنی جێگرەوەیەکی کارا وە ک لامەرکەزیەتی تەندروستی بۆ بەدەستهێنانی ئاستی تەندروستیەکی باش کە هاوکارو ڕێگە پێدەر بێت بۆ کۆمەڵگە  تا ژیانێکی باشیان هەبێت وهاوتەریب بێت لەگەڵ لایەنە ئابوری و کۆمەڵایەتیەکان. 

وە ک سەلمێنراوە لە ئەزمونە کۆنەکاندا تەنها  دەسنیشانکردنی گرفتە تەندروستیەکان بەس نیە بۆ هەموو قۆناغەکانی گەشە پێکردنی تەندروستی لەبەرئەوە نەبونی دەسە ڵاتی کارگێڕی و ئابوری یەکسان بۆ لایەنی تەندروستی لە دابەشکردنی سەرچاوە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان لایەنێکی ترو گرفتێکی تر دە بێت بە ئاسانی پە سەند و پەیڕەو  ناکرێت،

هەست دەکرێت کە لەئێستادا دەزگا تەندروستیەکان و ژێرخانی ئابوری و فە رمانبەر و بەکاربەرانی تەندروستی و کەلوپەل و ئامێر و سەرچاوەی داراییی و داڕشتنی پرۆگرامەکان لە ئاستێکی نەخوازراودان بۆیە دەبێت دان بەوەدا بنێین کۆڵەکە و بناغەی هەرەمی سیستمی تەندروستی هێشتا لە ئاستی پێویست دا نیە

وە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان کەرتەکانی ناوەوەو دەرەوەی تەندروستی تائێستاش سنوردارە و پێویستی بە گۆرانکاری هەنوکەیی هەیە و

هەروەها هاوبەشی گۆمەڵگاش لایەنێکی ترە کەپێویستی بەزیاتر هەوڵ و کۆشش و ڕێکخستنی زیاتر هەیە بەجۆرێک زەحمەتە بتوانرێت وێنەی تەواوی نەخشەی سیستمی تەندروستی بکێشرێت لەلایەن  پەیکەری ڕێکخستنی وەزارەتی تەندروستی لە لایەن دەسەڵاتی مەرکە زیە وە وە زۆر جار بەوە لە قەڵەم دەدرێت کە ئەم پەیکەرە تەنها کارنامەو بەڵگەیەکی دانراو پارێزراوە لەسەر ئاستی ناوەندی وە هەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە ،بەڵام لەسەر ئاستی ناوچەیی چالاکی و خزمەتی تەندروستی بە ئێستاشەوە دەناڵێنێت بە دەست کەمی کارمەندان و فەرمانبەرانی  هونەری وکارگێری بەتوانا و وە ئەو پێداویستیانەی تر کە هەنوکەین و لە کاروباری خزمەتگوزاریدا بەکاردەهێنرێت لە هەمان کاتیشدا ڕێگەپێدراویش نین ئەم دەزگا  تەندروستیانە لە ڕووی دە سەڵات و لێپرسراوێتی و بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی سیستمی تەندروستی.

بەشی دووەم:

 دەتوانین بڵێین ڕەنگە مەرکەزیەت لە هەرێمدا لە قۆناغێکی مێژووییدا گرنگ بووبێت بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات و گەشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی، بەڵام بەردەوام بوون لە و مەرکەزیەتە خۆی لە خۆیدا زۆر لەسەر هەرێمەکەمان کە وتووەو هۆکاربووە لە کەمکردنە وە ی سودەکانی مەرکەزیەت و گەیاندنی خزمەتە تەندروستیەکان بە سەرجەم هاوڵاتیان، لەبەرئەوەشە مەرکەزیەتی تەندروستی  هیچ گۆڕانکاریەکی ئەوتۆی سەردەمیانەی بەسەردا نەهاتووە وە گیرۆدە بووە بە دەست کێشە و گرفتی زۆرەوە لە وانەش نەتوانراوە سەرچاوەی تەواوی خۆپاراستن و چاودێرییە تەندروستیەکان بەکاربهێنێت بۆ کەمکردنە وەی کێشەو گرفتەکانی ناوەندە تەندروستیەکان ، ئەگەر لا مەرکەزیەت هەبێت لە ژێر ناوی شۆڕکردنەوەی دەسەڵات پێ ی ناوترێت لا مەرکەزیەتی تە واو چونکە لامەرکەزیەت مانای شۆڕکردنەوەی دەسەڵات نیە بە تەنها بەڵکو پێدانی دەسەڵات وکارکردن بەو دەسەڵاتانە دەبێت هەڵگری لێپرسراوێتی یاسایی ودەستوری هەبێت لە ڕووی بە کارهێنانی دەسەڵات وتوانای بەڕێوەبردن و ڕاپەڕاندنی کارەکان لە ڕووی کارگێڕی و داراییە وە وە ئەم دە سەڵاتی بەڕێوەبردنە دوای وەرگرتنی دیاری بکرێت و بدرێت بە کارمەندان و فە رمانبەرانی دەزگا لامەرکەزیەکان هەتا ئەوانیش هەست بکەن و بزانن کە ڕێگە پێدراون کارەکانیان ڕاپەڕێنن و توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ پیشاندانی شارەزایی و توانای تاکە کەسی و دەربڕینی ڕاوبۆچوونی زانستیانە و پزیشکیانە ی گونجاوی خۆیان. ئەمەش دڵنیایی دەدات بە هەیکەلی ڕێکخستنی کارگێری و دارایی لە دەزگاو  ئەنجومەنە کارگێڕیەکان کە بتوانن ڕێگایەکی فەرمی ڕێک و پێکی یاسایی پەیڕەو بکەن بۆ خۆیان و بڕیار بدەن بە پێی ئەو دە سە ڵاتانەی کە هەیانە بەمەش رۆتینی ڕۆژانەی کارەکان کەم دەبێتەوە ،لە م لایەنەوە ئەنجومەنە تەندروستیەکان ڕۆڵی گرنگیان دەبێت لە پلان و ڕێکخستنی گشت بوارە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان و دیاریکردنی بەرپرسیاریە تی و دەسەڵاتەکان و بواری دامەزراندن و هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنەکان بەو شێوازەی لە دەزگا ڕاوێژکاریەکان و ئەنجومەنە کارگێڕیە کان و دەزگا تەندروستیەکاندا هەیە و هە ڵبژاردنیان لە سە ر بنەمای بە توانایی و شارەزاییان دەبێت لە تێکڕای بوارە 

تەندروستیەکاندا.

بەشی سێهەم:

 لەکاتێکدا حکومەتی هەرێم نەتوانێت هەڵگری قورساییەکانی سەرشانی بێت لە بواری خزمەتگوزارییە تەندروستیەکاندا. پێویست دەکات بە دوای سەرچاوەی دەستکەوت و دابینکردنی داهات و چەندین ڕێگای زانستیانەی پێشکەوتووی سەردەمیانەی تردا بکە وێت بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی و پەیڕەوکردنی تایبەتمەندی باشتر لە بواری تەندروستیدا بەو مانا ئایدۆلۆجیەی ئەمڕۆ هەیە کە لە وڵاتانی پێشکەوتودا بەدیدەکرێت و بۆتە هەوێنێک  بۆ  باشترکردنی ئابوری بازارو کۆمەڵگاش ئەویش بە پتەوکردن و پەیڕەوکردنی لامەرکەزیەتی تەندروستی. بۆیە  بە گفتوگۆ کردن و ڕاوێژیکردن بە کەسانی پسپۆر لە بواری تەندروستی دا، لایەنی سودمەندی و خەرجکردن و یەکسانی و ئاسانکاری و خێرا بە ڕێکردنی بوارەکانی تەندروستی بەدیدەکرێت. ئەمەش لە ساڵانی ڕابردوودا بەزەقی دەرکەوت لە کاتێکدا کە بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکان و کە رت و دام و دەزگاکانی تە ندروستی تا ڕادەیەکی باش دەسەڵاتی کارگێڕی و داراییان  هەبوو کە بووە هۆی ئەوەی تەندروستی سلێمانی و هەرێمیش بەگشتی بە رە و پێشچوونی باشی بە خۆیە وە بینی لەسە ر ئاستی ناوخویی و جیهانیش تا گەیشتە ئەوەی تەندروستی سلێمانی لە ڕیزبەندی یەکەمیدا بوو لە سە ر ئاستی عێراق کە جێگای دڵخۆشی و پێزانین بوو بۆ هە موو هاوڵاتیانی  هەرێم. 

لە دوای سە رهەڵدانی ڤایرۆسی جیهانی کۆرۆناشدا تاڕادەیە کی زۆر باش بەڕێوبەرایەتیە گشتیە تەندروستیەکانی پارێزگاکان لە ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناداو لە بە رخەمخۆریان بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاکانیان  و زیاتر بەکارهێنانی دەسەڵاتی کارگێڕی و داراییەکانیان سەرکەوتنێکی باشیان تۆمارکرد کە بووە جێی سەرنج و پێزانینی میدیا جیهانیەکان و ڕێخراوی تەندروستی جیهانی و هە روەها ئەمەش لە  کەمتەرخەمی و گوێنەدان بەلایەنە دارایی ،کارگێڕی،چاودێری، هەڵسەنگاندن پلاندانان و ڕێکخستن نەبوو بەڵکو بۆ خێرا فریاکەوتنی ئەم بارودۆخە ناهەموارە بوو کە هەموو جیهان گیرۆدەی بوو بوون. 

لە ئێستادا لە هە موو کاتێک زیاتر پێویستە لە سە ر بنەمای کارگێری و دارایی نوێ ی لامەرکەزیەت کاربکرێت بۆ پێدانی دەسەڵات کە ئە مەش پشت بە زۆر فاکتەرو ڕێگای جیاواز دەبەستێت کە دەکرێت پەیڕەو بکرێت بۆ ئەوەی لە و ڕێگاو فاکتەرە کۆنانە دەربازببین کە ڕێگربوون لەبەردەم توانا مرۆییەکاندا وە دە رفەتیان پێنەدراوە تواناکانیان پیشان بدەن و بە گەری بخەن بە ڕێگای مۆدێرن و نوێ بۆ بە دیهێنانی گەشەی تەندروستی کە دەکرێت ئەمانە لە سیستمی لا مەرکەزیدا جێیان بکرێتەوە، چونکە تا ئێستاش  خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان سنوردارکراون بە هۆکاری نەبونی پێداویستی و زۆر گرفتی جیاواز کە پێویستیان بە پێداچونە وە و دروستکردن و ڕێکخستنەوەی بەکۆمەڵ هەیە بەرامبەر ئە و بەربەستانەی دێنە بە ر دەم بە گەڕخستن و جێبەجێکردنی لا مە رکە زیەت و لە سە روو هەموو ئەمانەشەوە پێویستە فێربون و پێکەوە کارکردن هەبێت بە پێدانی دەسەڵات کە ئەویش بنەمای خۆی هەیە کە هەموو پێکە وە هاوبەش بن لە بەڕێوەبردن و کارکردن و هاوکاری لەنێوان کارمەندان و فەرمانبەران بەگشتی هەروەک چۆن ئەندامانی خێزانێک پێکەوە لە سە ر بنە مای پێکە وە ژیان کاردەکەن

دەتوانین بڵێین مە رکە زیە ت و لا مە رکە زیەت پێداویستی گرنگی سیستمی تەندروستین بەڵام ئەمەش پابەندە بە لایەنی چۆنیەتی و ڕاگرتنی یەکسانی کە ئایا بە دی کراوە لە مەرکەزیەت دا؟؟

 وە لە ئێستادا لامەرکەزیەتی تەندروستی باشترین چارەسەر دەبێت  بەهەرلایەکدا بتەوێت هەنگاوی بۆبنێییت  و بیجوڵێنیت و کاری جدی بۆ بکرێت لەگەڵ دابینکردنی کەش و هەوایەکی لەبار کە پێویستە بۆ گۆڕانکاری و پێشخستنی سیستمی تەندروستی ڕەچاوبکرێت.

د.ماردین عوسمان 

مامۆستای زانکۆ و شارەزا لەکارگێڕی تەندروستی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket