riklam

نەمسا.. ناوەندی یەكێتی كۆدەبێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 01:16 PM - 2020-05-18
.

.

رۆژی شەممە 16-5-2020 بە سەرپەرشتی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە چوارچێوەی كاروچالاكییەكانی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوە لەگەڵ ناوەندی یەكێتی لە نەمسا لە رێگای سكایپەوە كۆبووە.

سەرەتا بە ساتێك بێدەنگی بۆ گیانی شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان دەستی پێكرد، دواتر ھەڤاڵانی ناوەندی دەرەوەی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نەمسا پیرۆزبایی وەرگرتنی ئەو پۆستەیان لە سەعدی ئەحمەد پیرە لێپرسراوی نوێی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتی كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست.

دواتر لە كۆبوونەوەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئامانجی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكەی خستەڕوو كەزیاتر بۆ قسەكردن وئاماژەدان بوو بەدواپێشهاتە سیاسی یەكانی ناوخۆی هەرێم وگۆڕانكارییەكانی عێراق و دۆخی دەرەوەی ووڵات.

دواتر دەرگای گفتگۆ كردن بۆ سەرجەم لێپرسراوی بەشەكانی ناوەندی نەمسا كرایەوە كە پێكهاتبوون لە،  ئامینە محەمەد ،لەمیعە فەتاح، دڵزار حەماد، شۆڕش ڕەشید، دەروێش عەبدوڵا سالەیی، سەردار ئەحمەد، ئارام عەبدولخالق، شاخان عەلی، محەمەد كەریم وسەرجەم هەڤاڵانیش پێشنیار و ڕاوسەرنج و بۆ چونەكانی خۆیان خستەڕوو.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket