ته‌نگژه‌ی ئابووریی و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رێم
ئابوری 01:14 PM - 2020-05-18.
ئایا ته‌نگه‌ژه ئابوورییه‌كانی هه‌رێم هۆكاره‌كانی ناوخۆیین یان ده‌ره‌كی؟
له سه‌ده‌ی 20 و21 دا كۆمه‌ڵێك پاشه‌كشه‌ێ و ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری له جیهاندا روویانداوه له‌وانه:
1- ته‌نگه‌ژه‌ی گه‌وره 1929، كه به ره‌شترین پاشه‌كشێی ئابووری داده‌نرێت كه یه‌كه‌مجار له ئه‌مریكا سه‌ریهه‌ڵدا دواتر ته‌شه‌نه‌یسه‌ند بۆ وڵاتانی تر.
2- شۆكی نرخی نه‌وت 1973، ئه‌م كێشه ئابوورییه‌ش كاتێك روویدا كه سعودیه و وڵاتانی به‌شدار له رێكخراوی ئۆپێك، بڕیاریاندا نه‌وت به ئه‌مریكا و ئه‌و وڵاتانه نه‌فرۆشن كه پاڵپشتی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
3- ته‌نگه‌ژه‌ی بازاڕه‌كانی روژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 1997، سه‌رتا له وڵاتی تایلاند روویدا و دواجار گه‌یشته وڵاتانی تر.
4- ره‌هنی خانووبه‌ره 2008، سه‌ره‌تا به‌شكستهێنانی بانكێكی وه‌به‌رهێنان سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی لیمان برازه‌رز دواتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند.
5- ئه‌زمه‌ی ناوچه‌ی یۆرۆ 2009، كه له‌ئه‌نجامی كێشه‌ی داراییه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا.
6- بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا 2020. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كه زۆربه‌ی وڵاتان كه‌وتنه ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری و زیاتر له 90 وڵات داوای هاوكارییان له سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.
ئه‌گه‌رچی هه‌رێمی كوردستان له‌چاو ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌و كێشه ئابوورییانه‌وه هه‌رێمێكی تازه‌یه، به‌ڵام له مێژووی دروستبوونیه‌وه تا ئێستا بێبه‌ش نه‌بووه له به‌ركه‌وتنی پریشكی ته‌نگه‌ژه ناوخۆ و ده‌ره‌كییه‌كان.
ئه‌گه‌ر له ته‌نگه‌ژه ئابوورییه جیهانیه‌كان بكۆڵینه‌وه، ئه‌وا زۆربه‌یان به‌هۆی سیستمی بانكی و قه‌رزدان و نرخی سودو جه‌نگی جیهانی روویان داوه. به‌ڵام له كوردستان نه سیستمێكی بانكی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو هه‌یه، نه به‌ستراوه‌یه‌كی به‌هێزی ئابووریشه به جیهانه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئابووری جیهان دانا، به‌ڵام پێش ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌رییه سلبییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه، ئه‌وا هه‌ر له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خۆپارێزی له هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم باری ئابووری خراپ بوو، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه پێش ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌ری كۆرۆنا ئه‌وا هه‌رێم له لێواری كێشه‌ی ئابووری بوو.
بۆچی ئابووری هه‌رێم وایه؟ بودجه‌ی گشتی:
هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1992 ه‌وه كه حكومه‌تی دامه‌زراندووه هێچ ساڵێك به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو و له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌رجی و داهات بودجه‌ی گشتیی هه‌رێمی دانه‌ڕشتووه‌و به شه‌فافی له په‌رله‌مان بخرێته‌ڕوو و گفتوگۆی له‌سه‌ربكرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه نه‌زانیت له‌كۆتایی ساڵدا باڵانسی خه‌رجی و داهاتی گشتی به‌چی لایه‌كدا ده‌كه‌وێت.
ئه‌م نه‌بوونی به‌رنامه و سیاسه‌ته داراییه‌ی هه‌رێم وایكردووه كه هه‌رێم ئیش له‌سه‌ر سیاسه‌تی رۆژ بكات، واته رۆژانه ئه‌وه داهاته‌ی ده‌ستی كه‌وتووه كۆی كردۆته‌وه بۆ مانگێك و دواتر مووچه‌ی لێداوه و هه‌ندێك پڕۆژه‌ی بچوكی لێكردووه. (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قسه‌و باسی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵی).
– به‌ڕێوه‌بردن و حكومه‌تداریی:
هه‌ر له سه‌رتای دروستبوونی حكومه‌تی هه‌رێم، نه‌توانراوه سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه، بۆیه ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ژموونی حزبییه‌وه، به‌مه‌ش داهاتی حكومه‌ت نه‌زانراوه چه‌نده، زۆربه‌ی كات كه‌می كردووه‌و له به‌رامبه‌ردا خه‌رجی زیادیكردووه.
نه‌بوونی سیاسه‌تێكی دارایی به‌هێز و حكومه‌تداری و به‌ڕێوه‌بردنێكی زانستی و تۆكمه، وایكردووه كه هه‌میشه هه‌رێم لاواز بێت، نه‌ك له به‌رامبه‌ر كێشه ئابوورییه گه‌وره‌كانی دنیا، به‌ڵكو له بچوكترین كێشه‌دا توشی ته‌نگه‌ژه بووه.
ئێستا به‌هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زیووه‌و كاریگه‌ی سلبی ته‌واوی له‌سه‌ر وڵاتانی وه‌ربه‌رهێنه‌رانی نه‌وت داناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوترێت هه‌ر ئه‌و دابه‌زینی نرخه‌ی نه‌وته‌یه وای له‌هه‌رێمش كردووه كه توشی كێشه‌ی دارایی و ئابووری ببێت… بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره، له كاتێكدا كه هه‌رێم له‌ساڵی 2007ه‌وه ده‌ستی به ده‌رهێنانی نه‌وتی ده‌ركردو ده‌یفرۆشت نرخی نه‌وت له جیهاندا له‌سه‌روو 70 بۆ 80 دۆلار بوو ساڵانی 2011 و 2012 زیاتر له 100 دۆلار بووه كه‌چی پاشه‌كه‌وتی نه‌ختینه‌ی پاره‌مان نییه.
ئه‌كره‌م ئه‌مین
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25