وانه‌كانی كۆرۆنا بۆ مرۆڤایه‌تی
01:04 PM - 2020-05-18.
هیچ كاتێك هێنده‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی پێشوو جیهان تووشی شۆك نه‌بووه، له كاتێكدا ڤایرۆسێك كه هێنده بچووكه له تاقیگه‌كاندا نه‌بێت، ناتوانین بیبینین، كه‌چی ته‌واوی جیهانی خسته زیندانه‌وه، ده‌رگای بازاڕ، خوێندنگه‌كان، كارگه‌كان، فه‌رمانگه‌كان، شوێنه گشتییه‌كانی داخست و هه‌موومانی له كونجی ماڵه‌وه زیندانیی كرد.
له مێژووی نوێی مرۆڤایه‌تیدا شتی وا رووی نه‌داوه، هه‌رئه‌مه‌ش واده‌كات كه هه‌وڵ بده‌ین شرۆڤه‌یه‌ك بۆ ئه‌م دۆخه سه‌خته بكه‌ین و كاریگه‌رییه باش و خراپه‌كانی ده‌ربخه‌ین.
به بڕوای من كۆرۆناش وه‌كو هه‌موو رووداوێكی تری جیهان لایه‌نی باش و خراپی هه‌بوو، هه‌رچه‌نده هێشتا زووه باسی كاریگه‌رییه باش و خراپه‌كانی ئه‌م كاره‌ساته بكه‌ین، چونكه هێشتا ڤایرۆسه‌كه ماوه و جیهانیش هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیووه ڤاكسینێك له دژی ئه‌م ڤایرۆسه كوشنده‌یه بدۆزێته‌وه، به‌ڵام ده‌توانین باسی چه‌ند خاڵێك بكه‌ین، كه له‌وانه بێت یارمه‌تیمان بدات له‌وه‌ی كه به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێین، هه‌رچه‌نده بۆ ئێمه‌ی رۆشنبیرانی كورد زۆر زه‌حمه‌ته شرۆڤه‌ی ئه‌م رووداوه جیهانییه بكه‌ین، چونكه ناتوانین زانیاریی ته‌واوه‌تیمان به‌رده‌ست بكه‌وێت، به پێچه‌وانه‌ی رۆشنبیرانی جیهانه‌وه، لێره تاڕاده‌یه‌ك زانیارییه‌كان ئاسانتر ده‌ست نووسه‌ر و بیرمه‌ندان ده‌كه‌وێت.
به‌هه‌رحاڵ ده‌توانم من له‌م وتاره‌دا ئاماژه به چه‌نده خاڵێك بكه‌م، كه هه‌ستی پێده‌كه‌م و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه پێشبینییه‌كانم راست یان چه‌وت ده‌ربچن.
لایه‌نی باشی كۆرۆنا
لایه‌نی باشی ئه‌وه‌بوو جۆره هاوسۆزیی و هاوكارییه‌كیی له‌نێوان گه‌لانانی جیهاندا دروستكرد، كه پێشتر ئه‌مجۆره هاوسۆزییه نه‌بوو، به واتایه‌كی تر ئه‌م نه‌خۆشییه دووباره به ئاگای هێناینه‌وه و پێی وتین، پێش هه‌موو شتێك هه‌موومان مرۆڤین، چه‌نده له یه‌كتریی جیاواز بین و دوژمنایه‌تیی یه‌كتر بكه‌ین، به‌ڵام دواجار چه‌ند شتێكی هاوبه‌ش، هه‌موو مرۆڤایه‌تی ێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌توانم به خاڵێكی باشی دابنێم.
هه‌روه‌ها له ته‌واوی جیهانیشدا جۆره هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره له دژی چه‌ند دابونه‌ریتێكی خراپ به‌رپابووه، كه پێشتر لای خه‌ڵكانێك هێنده گرنگییان پێ نه‌داوه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به پاك و خاوێنییه‌وه هه‌یه.
خاڵێكی گرنگی تریش مرۆڤایه‌تی له ترسی جه‌نگی ڤایرۆسه‌كان به‌ئاگا هێنایه‌وه، دیاره پێشتر مرۆڤایه‌تیی ترسی له‌مجۆره جه‌نگه هه‌بوو، به‌ڵام پێده‌چێت له داهاتوودا ئه‌مه‌ش ببێته جه‌نگێكی نوێ له‌نێوان وڵاتانی جیهاندا.
هیوادارم هیچ كاتێك ده‌وڵه‌ته فاشیسته‌كان ده‌ستیان نه‌گاته ته‌كنۆلۆژیای دروستكردنی چه‌كی ڤایرۆسی، چونكه یه‌كه‌مجار هه‌موو نه‌یاره نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه ناكۆكه‌كانی ناو وڵاتی خۆیان و پاشان گه‌لانی تریش له‌ناوده‌به‌ن.
ئاشتكردنه‌وه‌ی كتێب
له‌لایه‌كی تریشه‌وه خاڵێكی باشی تری ئه‌م ڤایرۆسه ئه‌وه‌بوو، به‌هۆی كه‌ره‌نتینه كردنی خه‌ڵكه‌وه، دووباره خه‌ڵكی به كتێب ئاشناكرده‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی باش بوو، چونكه به‌هۆی ته‌كنۆلۆژیای مۆدێرنه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر پشتی له كتێب خوێندنه‌وه كردبوو.
من زۆر كه‌س ده‌ناسم كه له ژیانیدا كتێبی نه‌خوێندۆته‌وه، به‌ڵام له‌كاتی كه‌ره‌نتینه‌كه‌دا داوای كتێبی لێ ده‌كردم. چه‌ند كه‌سێكیشم بینیووه، باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردووم كه كتێبێك یان دووانی خوێندۆته‌وه، دیاره ئه‌مه نه‌ك لای ئێمه، بگره له ته‌واوی جیهانیشدا وا بوو. هیوادارم ئه‌م دیارده‌یه به‌رده‌وام بێت و دووباره خه‌ڵكی حه‌زی كتێب خوێندنه‌وه‌یان له‌لا ببووژێته‌وه. بۆیه ئه‌مه كارێكی باشی كۆرۆنا بوو، كه خه‌ڵكی له‌گه‌ڵ كتێب ئاشتكرده‌وه.
لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌كان
لایه‌نی نێگه‌تیڤی ئه‌م رووداوه ئه‌وه‌یه، ئه‌م ڤایرۆسه كوشنده‌یه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشخستن و مردنی خه‌ڵكانێكی زۆر له جیهاندا. به‌پێی دوایین ئاماربێت زیاتر له 4.5 ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌م ڤایرۆسه كوشنده‌یه بوون و رۆژ له دوای رۆژیش ژماره‌كه زۆرتر ده‌بێت.
هه‌ركه‌سێك تووش بووبێت، رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ئازاری قورس بۆته‌وه، به‌شێكیشیان به‌داخه‌وه به‌ره‌و مه‌رگ چوون، ئه‌مه‌ش قورسترین و خراپترین و پڕ ئازارترین كاریگه‌ریی ئه‌م ڤایرۆسه بووه، چونكه بۆته هۆی له ده‌ستدانی كۆمه‌ڵێك دۆست و هاوڕێی ئازیزمان.
ئه‌م ڤایرۆسه هێنده دڵڕه‌قیش بوو، ته‌نانه‌ت رێگه‌ی نه‌داین پێكه‌وه بۆ ئازیزه‌كانمان بگرین و پرسه‌ی لێ قه‌ده‌غه كردین. هه‌روه‌ها له رووی به‌خاك سپاردنیش، مه‌راسیمی به خاكسپاردنی له‌بیر جیهان برده‌وه، مردووه‌كان وه‌كو شتێكی كوشنده سه‌یر ده‌كران، كه‌سانی وا به‌ڕێزی تێدابووه، كه له‌ته‌واوی ژیانیدا ئازاری بچووكترین گیانه‌وه‌ری نه‌داوه، به‌ڵام كاتێك به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، وه‌كو كه‌سێكی دڕنده یان كوشنده بۆ كۆمه‌ڵگا سه‌یرده‌كرا و به ناشیرین‌ترین شێوه فڕێ ده‌درایه قووڵایی زه‌وییه‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ خزم و دۆستانی كه‌سه‌كه، له ئازاری مه‌رگه‌كه‌ی ناخۆشتر بوو.
جگه له‌وه‌ش له‌ماوه‌ی كه‌ره‌نتیه‌نه‌دا، ته‌نانه‌ت ئازیزترین كه‌سیشمان بمردایه، نه‌مانده‌وێرا سه‌ردانی كه‌سو خزمه‌كانیشی بكه‌ین.
فۆبیای گه‌وره
ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی پێشوو بكه‌ین، جۆره فۆبیایه‌كی گه‌وره ته‌واوی جیهانی گرته‌وه، هه‌موو جیهان ترسێكی گه‌وره‌ی له دوژمنێكی ترسناك، مه‌رگهێنه‌ر، زاڵم ، كوشنده هه‌یه، كه ئه‌ویش ڤایرۆسێكه، كه ته‌نها له‌ناو تاقیگه گه‌وره و مۆدێرنه‌كانی جیهاندا ده‌بینرێت. له‌ماوه‌ی پێشوودا به‌تایبه‌تی له سه‌ده‌ی نوێ‌دا، هیچ كاتێك جیهان وا مۆبیلیزه نه‌كراوه له دژی دوژمنێكی گه‌وره، كه به‌نیازه ژیانی ملیۆنان كه‌س له‌ناوبه‌رێت.
به بڕاوی من ئه‌م ترسه گه‌وره‌یه له ئێستا و داهاتووشدا كاریگه‌ریی خراپی بۆ كه‌سایه‌تی هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌بێت.
ته‌شه‌نه‌كردنی رۆحی راسیزم
خاڵێكی نێگه‌تیفی تری ئه‌م رووداوه له‌وه‌دایه جۆره راسیزمێكی نوێی له دژی ئه‌و گه‌لانه هێنایه كایه‌وه كه نه‌خۆشییه‌كه‌یان تێدا بڵاوبۆته‌وه، به‌تایبه‌تی چینییه‌كان كه ئێستا له ته‌واوی جیهاندا جۆره راسیزمێكی كوشنده له دژی چین وه‌كو گه‌ل و ده‌وڵه‌ت و كه‌لتوور به‌رپابووه، ئه‌مه‌ش له ڤایرۆسه‌كه ترسناكتره، چونكه ئامانجی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه فاشیسته‌كان، ناشیرین كردنی گه‌لانی تره و به شه‌یتانكردنی ئه‌وانی دیكه‌یه.
به‌داخه‌وه ئه‌م رووداوه هێنده‌ی تر ره‌وته پۆپۆلیست و راسیزمه‌كانی له جیهاندا به‌هێزتر كرد.
زیانی ئابووریی
له رووی ئابووریشه‌وه به‌پێی بۆچوون و راپۆرتی زۆربه‌ی چاودێرانی ئابووریی و ده‌زگاكانی لێكۆڵینه‌وه بێت، كۆرۆنا زانی زۆر گه‌وره‌ی به ئابووریی جیهان گه‌یاندووه كه به ملیاران دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، چونكه به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه، ته‌واوی جیهان به مانگ و دوو مانگ له ماڵه‌وه زیندانی كران، بازاڕ، كارگه، كۆمپانیا ، دوكان، ریستۆرانت، فڕۆكه‌خانه ، سینه‌ما ، قاوه‌خانه و هه‌موو شوێنه گشتییه‌كان داخران، ئه‌مه‌ش جگه له لایه‌نی ئابووری، زیانێكی تری كۆمه‌ڵایه‌تیشی هه‌بوو، چونكه به‌هۆی ئه‌م داخسته گه‌وره‌یه‌وه، هه‌ژاریی و بێكاری بۆ ملیۆنان كرێكاری جیهان هێنا.
هه‌ژاریی و بێكاریی
به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ریی كۆرۆنا له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی كریكار و هه‌ژار و ده‌ستكورت ته‌واو كوشنده بوو، وه‌كو كرێكارێكی هیندی ده‌ڵێت: «ئه‌گه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆناش نه‌مانكوژێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه برسێتیی و هه‌ژاریی ده‌مانكوژێت».
لاوازبوونی كه‌رتی گه‌شتیاریی
خاڵێكی تر كه ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م مه‌سه‌له‌ی گه‌شتیارییه. دیاره له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا كه‌رتی گه‌شتیاریی له ته‌واوی جیهاندا پێشكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش سوودێكی ئابووریی زۆری به وڵاتان ده‌گه‌یاند و هه‌لی كاری بۆ ملیۆنان كه‌س دابینكردووه. له‌په‌نا ئه‌مه‌شدا جۆره په‌یوه‌ندیی و ناسینێكی گه‌لانی به یه‌كتریی دروستكردبوو، رێگه‌ی به دیالۆگی نێوان كه‌لتووره جیاوازه‌كان ده‌دا. به‌داخه‌وه كۆرنا كه‌رتی گه‌شتیاریی ته‌واو لاوازكردووه، كه‌سیش نازانێت كه‌ی ئه‌م كه‌رته گرنگه ئابوورییه‌ی جیهان، ده‌توانێت دووباره بكه‌وێته‌وه سه‌ر پێی خۆی .
ئه‌مریكا و چین
په‌یوه‌ندیی ئاڵۆز و پڕكێشه‌ی ئه‌مریكا و چین-یش، یه‌كێكی تره له ده‌رهاویشته خراپه‌كانی كۆرۆنا. هه‌رچه‌نده هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپه‌وه، په‌یوه‌ندیی ئه‌و دوو وڵاته ئاڵۆزبوو، به‌ڵام له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه كه ئێستا ئه‌مریكا زۆرترین تووشبووی تێدایه، هه‌روه‌ها زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌میشه له جیهاندا، هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه كه به‌شێكی زۆری سیاسه‌تمه‌دار و میدیاكارانی ئه‌مریكا، چین به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه تۆمه‌تبار بكه‌ن.
ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌م دوو زلهێزه‌ی جیهانیش، كاریگه‌ریی یه‌كجار خراپی به‌سه‌ر دۆخی سیاسی و ئابووریی و ئاشتیی جیهانه‌وه ده‌بێت، له‌كاتیكدا جیهان خۆی به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه رووبه‌ڕووی قه‌یرانی گه‌وره‌ی سیاسیی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و به‌رگه‌ی جه‌نگی ئه‌م دوو زلهێزه‌ش ناگرێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌م كاره‌ساته بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه دووباره هه‌موو سنووره‌كان دابخرێن و هه‌ركه‌سه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان، له كاتێكدا ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هه‌وڵ ده‌درێت سنووره نیشتمانییه‌كان بكرێنه‌وه، به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپا، دووباره سنووره‌كان له نێوان ده‌وڵه‌تاندا داخرانه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دووباره هه‌ژموونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزتر بۆوه و گرنگیی پشت به‌ستن به خۆت سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، به‌تایبه‌تی به‌رهه‌می ناوخۆیی، چونكه كاتێك سنووره‌كان داخران، له‌زۆربه‌ی وڵاتاندا ترسی نه‌مانی شمه‌ك، خه‌ڵكی تووشی پشێویی گه‌وره كرد، هه‌ربۆیه هه‌ندێك له بیرمه‌ندان پێیانوایه ئه‌م ڤایرۆسه دووباره هه‌ژموونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزتركرده‌وه، نه‌ك ئه‌وه‌ش بگره گرنگیی و پێویستی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هێنایه‌وه پێشه‌وه.
ده‌ره‌نجام
ئێستا ته‌واوی بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سووفه‌كانی جیهان به چه‌پ و به‌شێكی راستیشه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه سیستمی سه‌رمایه‌داریی كێشه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه و هه‌ندێكیش زیاتر ده‌ڕۆن ده‌ڵێن: «سیستمی سه‌رمایه‌داریی له‌ناوده‌چێت». هه‌ندێكی تریش وه‌كو فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی هابه‌رماس پێیوایه كه «ئه‌م ڤایرۆسه ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاندین كه ئێمه هیچ زانیارییه‌كی ته‌واومان به‌رامبه‌ر به خۆمان و ده‌رووپشتمان نییه، ته‌نانه‌ت زانیاریمان له باره‌ی ئه‌و شتانه‌شه‌وه نییه كه ده‌یزانین».
لێره‌دا پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه: ئایا مرۆڤایه‌تی ده‌توانێت سوود له هه‌ڵه‌كانی له‌م كاره‌ساته‌دا وه‌ربگرێت بۆئه‌وه‌ی دووباره ئه‌و هه‌ڵانه نه‌كاته‌وه؟ یان ئه‌میش وه‌كو هه‌موو كاره‌ساته‌كانی تر، وه‌كو یادگارییه‌كی ناخۆش لامان ده‌مێنێته‌وه؟ هه‌روه‌ها ئایا دووباره ده‌وڵه‌تان ده‌توانن كه‌رتی ته‌ندروستییان باشتر بكه‌نه‌وه؟ چونكه ئه‌م ڤایرۆسه ئه‌وه‌ی ده‌رخست، كه ته‌واوی ده‌وڵه‌تانی جیهان، كێشه‌ی گه‌وره‌یان له كه‌رتی ته‌ندروستیدا هه‌یه؟ كه‌سیش نازانێت تاچه‌ند ئه‌م كاره‌ساته جه‌نگ و ململانێی نێوان ده‌وڵه‌تان سارد یان گه‌رمتر ده‌كاته‌وه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له داهاتوودا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24