riklam

هه‌رزه‌كار چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ و كه‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی

کتێب 12:51 PM - 2020-05-18
.

.

له‌ چوارچێوه‌ی دوو به‌رگداو له‌ دووتووێی چه‌ندین لاپه‌ڕه‌دا رۆمانی (هه‌رزه‌كار) نووسینی دۆستۆیڤسكی و وه‌رگێڕانی جه‌وهه‌ر مه‌حمود داراغا، چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌و كه‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی. ئه‌م رۆمانه‌ یه‌كێكی تره‌ له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای رۆشنبیریی جه‌مال عیرفان.

دۆستۆیڤسكی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ساڵی
(١٨٧٤ -١٨٧٥) له‌شێوه‌ی بیره‌وه‌ریدا نووسیووه‌، سه‌ره‌تا به‌ش به‌ش بۆ گۆڤاری (بیره‌وه‌ریی نیشتمان)ی ناردووه‌و ئه‌و گۆڤاره‌یش له‌ژێر نــاوی ناكۆكیدا بڵاویكردۆته‌وه‌.
دواتر دۆستۆیڤسكی به‌ناوی هه‌رزه‌كاره‌وه‌ بۆ چاپخانه‌یه‌كی ده‌نێرێت و له‌دوو به‌رگدا چاپ ده‌بێت.

هه‌رزه‌كار چیرۆكی هه‌رزه‌كارێكی (١٩) ساڵانه‌و بیره‌وه‌ریی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌و په‌روه‌رده‌بوونی له‌به‌شه‌ ناخۆیی و دوور له‌ دایك و باوكی خۆی، ئه‌م هه‌رزه‌كاره‌ ناوی ئاركادی دۆلجۆرۆكییه‌و كوڕی نا شه‌رعیی فرسیلۆڤ-ی خاوه‌ن زه‌وی و زاری كشتوكاڵییه‌. ئاركادی تا دێت رق ئه‌ستوورتر ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ فرسیلۆڤ و ئه‌وانه‌یشی ناوی بنه‌ماڵه‌یی و باوكی لێده‌پرسن راست و روون پێیانده‌ڵێت من زۆڵم! ئه‌م هه‌رزه‌كاره‌ گه‌نجێكی یاخیبووه‌و نه‌رێنیانه‌ له‌نه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی رووسی روانیوه‌.

ماكار ئیڤانۆڤیتشیش كۆیله‌یه‌ك بووه‌و له‌كێڵگه‌كانی فرسیلۆڤدا جوتیار بووه‌، به‌ته‌مه‌نێكی زۆره‌وه‌ سۆفیای دایكی ئاركادیی ماره‌ ده‌كات. به‌ڵام دواتر ئه‌م مێرده‌ هاوژینه‌كه‌ی خۆی ده‌فرۆشێته‌وه‌ به‌فرسیلۆڤی خاوه‌ن كێڵگه‌كه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket