لە ساڵیادی كۆچی دوایی سەركردە عادل موراد-دا
ی.ن.ک 10:39 AM - 2020-05-18.
ئەمڕۆ 18-5-2020 دوو ساڵ بەسەر كۆچی دوایی سەركردە عادل موراد یەكێك لەدامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی تێدەپەڕێت.
عادل موراد له 11ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1949 له شاری بەغدا له‌دایكبووه و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كیمیادا له زانكۆی به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه‌و یه‌كێك بوو له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
هه‌روه‌ها له حكومه‌تی كاتی عیراقدا نوێنه‌ری ی.ن.ك بوو له به‌غداو ماوه‌یه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه له دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماوه‌ی چوار ساڵ باڵیۆزی عیراق بووه له رۆمانیاو ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ی.ن.ك بووه‌و پاشان له كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتییدا وه‌ك سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دیاریكراوه.
ژیاننامه‌ی عادل موراد
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی بوو.
عادل موراد، له دایكبوونی ساڵی 1949 ی شاری به‌غداده و به ره‌چه‌ڵه‌ك ده‌چێته‌وه سه‌ر كورده فه‌یلییه‌كان.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له خوێندنگه‌ی كوردانی فه‌یلی و ھه‌ردوو قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له به‌غدا ته‌واو كردووه.
عادل موراد، سه‌ره‌ڕای دووری له كوردستان ژیانی سیاسیی له پێناو كوردایه‌تیدا به زوویی ده‌ستپێكردووه.
له‌و پێناوه‌شدا له ساڵی 1956 له به‌غدا په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه.
له ساڵی 1966دا له به‌شی كیمیای كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رپه‌رشتی به‌شێكی رێكخستنه‌كانی به‌غدادی كردووه.
له ساڵی 1969 كاتێك به‌شێكی رێكخستنه‌كان ئاشكرا ده‌بن و واز له خوێندن ده‌ھێنێت و روو ده‌كاته شاخ و ده‌بێته پێشمه‌رگه.
له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا ده‌بێته ئه‌ندامی ناوچه‌ی پارتی له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و له ھه‌مان كاتدا له‌به‌ر كه‌می مامۆستای گونده‌كان، له خوێندنگه‌ی یه‌كێك له گونده‌كان ده‌ست به‌كاری مامۆستایه‌تی ده‌كات.
پاش راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاریی ساڵی 1970 له كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به سكرتێری یه‌كێتیه‌كه ھه‌ڵده‌بژێردرێت.
له‌دوای ئه‌مه عادل موراد ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدادو تا ساڵی 1974 و به‌ر له ده‌سپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان كورد‌و رژێمیدا، به‌غدا به‌جێ ده‌ھێڵیت.
دواتر‌و له پاش ھه‌ره‌س ھێنانی شۆڕشی ئه‌یلول له ساڵی 1975 ئاواره‌ی ئێران ده‌بێت و ھه‌ر له‌و ساڵه‌شدا ئێران به‌جێده‌ھێڵیت و روو ده‌كاته وڵاتی سوریا.
كاتێك ده‌چێته سوریا، له‌وێ له‌گه‌ڵ مام جه‌لال په‌یوه‌ندی دروست ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
دوا به‌دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتی، لێپرسراوێتی رێكخستنی نێو وڵاتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و دواتریش بۆ دروستكردنی رێكخستن له ئه‌وروپا، ده‌چێته ئه‌وروپا و توانی بناغه‌یه‌ك بۆ رێكخستنی یه‌كێتی له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی دابنێت.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سوریا، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ردا سه‌رقاڵی دابینكردنی پێویستیه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری ده‌بێت له كوردستان و له‌م رووه‌وه لێپرسراوی ئه‌ركه لۆجستیه‌كان و ناردنی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ ناو وڵات ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ...
له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 1979 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و له ناوزه‌نگ ده‌گیرسێته‌وه.
به‌ڵام له مانگی شوباتی ھه‌مان ساڵدا، له‌به‌ر ھه‌ندێك ھۆكاری سیاسی واز له یه‌كێتی ده‌ھێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا، پاشان له رۆژنامه‌ی سه‌فیر وه‌ك رۆژنامه‌نووس ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
له ساڵی 1981 په‌یوه‌ندی به حزبی سۆسیالیستی كوردستان ده‌كات و له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می ئه‌و حزبه‌دا كه له مانگی ئایاردا به‌سترا، به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ھه‌ڵده‌بژێردرێت.
پاشان و له ساڵی 1994 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ده‌كاته‌وه‌و پله‌ی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی پێده‌درێت.
دواتر له شاری ھه‌ولێر لێپرسراوێتی مه‌كته‌بی ناوه‌ندنی راگه‌یاندی یه‌كێتی پێ ده‌سپێردرێت و تا ساڵی 2000 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ھه‌ر له ھه‌مان ساڵدا وه‌ك لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له سوریا دیاریده‌كرێت.
له كانوونی دووه‌می ساڵی 2003دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان و به‌شدار ده‌بێت له‌و ھه‌وڵانه‌ی كه بۆ رژێمی به‌عس له ئارادا بوون.
له‌گه‌ڵ رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003دا ده‌چێته به‌غداو ئه‌ركی په‌یوه‌ندی و دیپلۆماتكارانه ده‌گرێته ئه‌ستۆو ماوه‌یه‌كیش له ئه‌نجوومه‌نی حوكم نوێنه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بێت.
ساڵی 2004 ده‌بێته باڵیۆزی عیراق له رۆمانیا
له دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2010 له كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا خۆی بۆ كۆمیه‌تی سه‌ركردایه‌تی ھه‌ڵنابژێرێت. له ساڵی 2012دا لێپرسراوێتی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی پێده‌درێت. كه ئه‌مه دوایین وێستگه‌ی كاری سیاسی به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش له ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌بێت.
رۆژی 18-5-2018 عادل موراد یەكێك لە دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
هاوكات لە دووەم ساڵیادی كۆچی دوایی سەركردە عادل موراد-دا، خانەوادەكەی راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە و رایانگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لەبەر پابەندبوون بەرێنماییە تەندروستییەكان وپاراستنی سەلامەتی گشتی، ئەمساڵ هیچ ڕێورەسمێك بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی رەوانشاد عادل موراد ناكەنەوە.
PUKmedia ئا/ دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24