riklam

ئــەمــڕۆ لــە مێژوودا

جیهان 09:01 AM - 2020-05-18
.

.

رووداوەكان

 

1000: وەرگرتنی بەیعەت لە عەبدولرەحمانی كوڕی مەعاویەی كوڕی هیشامی كوڕی عەبدولمەلیك، دامەزرێنەری خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس.

1291: رزگاركردنی قودس و دەروبەری بە سەركرایەتی سەلاحەدینی ئەیوبی.

1291: مەمالیكەكان دەستیانگرت بەسەر شاری (عەككا) دوای دەركردنی خاچپەرستان تیایدا.

1803: شانشینی یەكگرتوو جەنگی راگەیاند دژ بە فەرەنسە بەهۆی تەدەخولی ناپلۆن پۆناپارت لە كاروباری ئیتالیا و سویسرا.

1804: دانانی ناپلیۆن پۆناپارت بە ئیمپراتۆری فەرەنسە.

1871: كۆتایی هاتن بە كۆمۆنەی پاریس.

1899: بەستنی كۆنگرەی (لاهای یەكەم بۆ ئاشتی) بە ئامادەبوونی 26 دەوڵەت، ئامادەبووان رێكەوتن لە سەر چارەسەركردنی كێشەكان بە رێگای ئاشتیانە و یاساكانی جەنگیشیان دانا.

1910: زەوی لە خولگەی خۆیدا رەت بوو بە كلكی كلكداری هالی.

1913: گەشتەكەی (ئۆرلوڤی) كونسوڵی روسی لە بەغدادەوە بۆ ناوچە جیاجیاكانی كوردستان دەستیپێكرد.

1920: روودانی جەنگی (حمس) لە نێوان هێزەكانی شێخ سالم موبارەك سوباح بە سەرۆكایەتی دعیج بن سالم سوباح و برایان بە سەرۆكایەتی فەیسەڵ بن سوڵتان دویش لە (حمس) لە باكووری (القریە العلیا).

1947: مستەفا بارزانی و پێشمەرگەكانی چوونە ناو سنوری باكوری كوردستان و لەگەڵ سوپای توركیا توشی شەڕ هاتن و بەرەو كوردستانی خۆرهەڵات هەڵكشان.

1956: هێزێكی تایبەتی سەر بە سوپای رزگاریخوازی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی (خۆجە) هەستان بە راپەڕاندنی بۆسەیەكی سەركەوتوو كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی بیست و یەك سەربازی فەرەنسی و ئەوەش لە ناوچەی (ئەخزەریە).

1965: سوریا حوكمی لەسێدارەدانی ئەنجامدا دەرهەق بە سیخوڕ (ئیلی كوهین) دوای تۆمەتباركردنی بە سیخوڕی بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل.

1974: هیند سەركەوتوو بوو لە یەكەمین تەقاندنەوەی ئەتۆمی لە ژێر ناوی (خەندەی بوزا) و بەو شێوەیە بوو بە شەشەمین دەوڵەت كە چەكی ئەتۆمی هەبێت لە جیهاندا دوای ویلایەتە یەكگرتووەكان و یەكیەتی سۆڤیەت و فەرەنسە و شانشینی یەكگرتوو و چین.

1977: دەرچوونی بڕیاری 580 لەلایەن حكومەتی سووریا كە بەو هۆیەوە ناوی شار و گوند و شەقامە كوردیەكان بكرێنە عەرەبی و سڕینەوەی ناوی كوردی و پێناسەكەی لە رۆژئاوای كوردستان.

1980: هەڵدانی یەكەمین موشەكی چینی كیشوەربڕ تا ئامانج بپێكێت لە زەریای ئارام.

1990: یەكگرتنی دراو لە نێوان ئەڵمانیای خۆرهەڵات و ئەڵمانیای خۆرئاوا.

1991: راگەیاندنی كۆماری باكوری سۆماڵی جیاوەبوو یان ئەوەی كە ناسراوە بە ناوی (سۆمالیلاند)، بەڵام هیچ دانپایانانێكی نێودەوڵەتی لەسەر نەكرا،  هەرچەندە هێمنیەكی ئاسایشی باشی بەخۆیەوە بینی بە پێچەوانەی هەموو خاكەكانی تری سۆماڵ.

1994: هێرشی ینك بۆ سەر بنكەكانی پدك لە كۆیە و گیرانی بنكەكان و كوژران و برینداربوونی چەند كەسێك.

1997: روودانی شەڕێكی گەورە لە نیۆان پدك و پەكەكە لە ناوچەی سۆران و خواكوڕك و سیدەكان.

2004: (سۆنیا گاندی) دەستی لە سەرۆكایەتی حكومەتی هیندی كشاندەوە دوای بردنەوەی لە هڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی ئەو وڵاتە.

2004: یەكیەتی كوڕانی سخنین بوو بە پاڵەوانی جامی دەوڵەتی ئیسرائیل وەك یەكەمین تیپی عەرەبی كە ئەو سەركەوتنە لە ئیسرائیل بەدەست بهێنێت.

2006: حكومەتی نیپاڵ بڕیاری چەندین چاكسازیدا كە زیاتر بوو لە دیموكراتیەت و لە دەسەڵاتی خێزانی حوكمڕانی كەم كردەوە.

2008: دواهەمین ئاماری كوژرانی زەمینەلەرزەكەی چین گەشتە 32477 كەس.

2008: گەردەلولی (هالونگ) گەشتە فلیپین.

2009: سریلانكا كوژرانی سەركردەی رێكخراوی پڵنگەكانی تامیلی یاخیبوو (فیلوبیلای برابهاكاران)ی راگەیاند.

 

لەدایكبوون:

1048: عومەر خەیام، زانای بیركای و فەیلەسوف و شاعیری فارسی و خاوەنی چوارینەكانی خیام و دانەری ساڵنامەی كۆچی هەتاوی.

1836: عەبدە حامولی، مۆسیقاری میسری.

1850: ئۆلیڤەر هیفساید، ئەندازیاری كارەبایی ئینگلیزی.

1868: قەیسەر نیكۆلای دووەم، ئیمبراتۆری هەژدەهەمی روسیا و دوا ئیمبراتۆری روسی.

1872: بیرتراند راسل، فەیلەسوف و زانای بیركاری و نوسەری ئینگلیزی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1950ز.

1876: هرمان مۆلەر، راوێژكاری ئەڵمانیا.

1878: ساڵحە قاسین، ژنە ئەكتەری میسری.

1883: والتەر گروبیوس، ئەندازیار و تەلارسازی ئەڵمانی.

1896: محەمەد تابیعی، رۆژنامەنوسی میسری.

1901: فینسنت دو فینیو، زانای كیمیای زیندەیی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1955ز.

1920: پاپا یۆحەننا پۆڵسی دووەم، پاپای كەنسیەی رۆمانی كاسۆلیكی.

1942: نوبی ستایلس، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئینگلیزی.

1942: ئیبراهیم عەبدولرەزاق، ئەكتەری میسری.

1955: تەیسیر فەهمی، ژنە ئەكتەری میسری.

1962: ساندرا، ژنە گۆرانیبێژی ئەڵمانی.

1970: تینا فای، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.

1977: لی هیندری، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

1977: دانی میلەر، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

1977: رەنا ئەبو غالی، ژنە ئەكتەری ئەردەنی.

1978: ریكاردۆ كارفالیو، یاریزانی تۆپی پێی پورتوگالی.

1979: ماریوس لیفاندوفسكی، یاریزانی تۆپی پێی پۆڵەندی.

1979: میلیفوی نوفاكوفیچ، یاریزانی تۆپی پێی سلۆفینی.

1981: محەمەدو دیارا، یاریزانی تۆپی پێی مالی.

1982: جاسون براون، یاریزانی تۆپی پێی ویلزی.

1983: گاری ئونیل، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

1986: زارا بلوشی، ژنە ئەكتەری عومانی كاركردوو لە سعودیە.

1990: شەهد، ژنە ئەكتەر و گۆانیبێژی كوێتی.

 

وەفات:

1453: حامید ئامەدی، خۆشنوسی بەناوبانگی كورد.

1675: جاك ماركێت، دۆزەرەوەی فەرەنسی.

1799: بییر ئوجستن كارون دی بومارشیە، شانۆنوسی فەرەنسی.

1909: ئیسحاق ئەلبینیز، مۆسیقاری ئیسپانی.

1911: گۆستاڤ مالەر، مۆسیقاری ئیتالی.

1922: شارل لافران، پزیشكی فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1907ز.

1958: یەعقوب فیشمان، شاعیری ئوسترالی.

1965: ئیلی كوهین، سیخوڕی یەهودی.

1975: لیروی ئەندرسۆن، مۆسیقاری ئەمریكی.

1981: ویلیام سارویان، شانۆنوسی ئەمریكی.

1990: جیل ئایرلاند، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی و ژنی ئەكتەری ئینگلیزی شارلز برونسون.

2003: زوزو حەمدی حەكیم، ژنە ئەكتەری میسری.

2007: بییر دی جین، زانای فیزیای فەرەنسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1991ز.

2008: هاری بنكی، باوكی نەشتەرگەریی میكرۆسكۆبی لە جیهاندا.

2009: فیلوبیلای برابهاكاران، سەركردەی پڵنگەكانی تامیل.

2010: عەبدوڵا فرغلی، ئەكتەری میسری.

2011: عەبدوڵای كوڕی محەمەدی كوڕی خەمیس، شاعیر و مێژوونوسی سعودی.

 

جەژن و بۆنەكان:

رۆژی جیهانی مۆزەخانە.

رۆژی جیهانی كوتان دژی ئایدز.

رۆژی ئاڵا لە هایتی.

 

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket