riklam

له‌ ساڵیادی شه‌هیدانی باڵه‌كایه‌تی

ی.ن.ک‌‌ 10:39 PM - 2020-05-17
.

.

له‌ ساڵیادی شه‌هیدانی باڵه‌كایه‌تی و شه‌هیدكردنی سه‌ركرده‌ حه‌سه‌ن كوێستانی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌ردانی باڵه‌كایه‌تی كرد.

‎نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ١٧/٥/٢٠٢٠ له‌ ساڵڕۆژی شه‌هیدانی باڵه‌كایه‌تی و شه‌هیدكردنی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ حه‌سه‌ن كوێستانی، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ هاوڕێیه‌تی بورهان سه‌عید سۆفی لێپرسراوی مه‌كته‌بی شه‌هیدان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ڤاڵان د. مه‌جید حه‌مه‌ده‌مین، شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن سه‌ردانی باڵه‌كایه‌تی كردو تاجه‌گوڵینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ حه‌سه‌ن كوێستانی و هه‌ڤاڵانی دانا.

له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ و وه‌فدی هاوڕێی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 6ی سۆرانی كردو له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ زوبێر عوسمان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ پێشوازییان لێكراو وته‌یه‌كی له‌باره‌ی دۆخی كوردستان پێشكه‌شی هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندی سۆران كرد.
‎له‌ دووه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی به‌هاوڕێیه‌تی زوبێر عوسمان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سۆران و هه‌ژار حه‌سه‌ن كوێستانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی سه‌ردانی ئارامگه‌ی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ حه‌سه‌ن كوێستانیان كردو تاجه‌گوڵینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیان له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ حه‌سه‌ن كوێستانی و هاوڕێیانی دانا.

هه‌ر له‌وێ و له‌به‌رامبه‌ر گڵكۆی شه‌هیداندا، ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سول كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو باسی له‌ ڕۆڵی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ حه‌سه‌ن كوێستانی و هاوڕێكانی كردو ڕاشیگه‌یاند كه‌ درێژه‌پێده‌ری ڕێبازی شه‌هیدان ده‌بن و به‌وه‌فا ده‌بن به‌رامبه‌ر خوێنیان.

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ باسی له‌قاره‌مانێتی خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی كردو ڕایگه‌یاند یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان قه‌رزاری باڵه‌كایه‌تیه‌و پێویسته‌ باشترین خزمه‌تی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكا، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سووته‌مه‌نی شۆڕش بوونه‌و به‌خوێن و گیان و ژیانی خۆیان به‌رگریان له‌ كوردو كوردستان كردووه‌.
‎هه‌ر ئه‌مڕۆو له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ باڵه‌كایه‌تی خه‌بات و قوربانیدان، وه‌فدی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی ماڵی مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن و حاجی برایمی دیلمان باوكی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ سه‌ڵاح دیلمانی كردو وه‌فاو ڕێزی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی بۆ سه‌رجه‌م. خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌ دووپات كرده‌وه‌.

له‌دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌ردانی ئارامگای شه‌هید سڵاح دیلمانی و گۆڕستانی به‌رگركه‌ له‌دۆڵی خانه‌قا كرد، كه‌ گۆڕی زیاتر له‌ 70 شه‌هیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی لێیه‌، له‌ به‌رامبه‌ر گڵكۆی شه‌هیداندا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ و وه‌فدی هاوڕێی دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، حزبی تێكۆشه‌ران و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانه‌و له‌سه‌ر شاڕێی شه‌هیدان به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ خه‌باتكردن له‌پێناو گه‌لی كوردستاندا.


‎PUKmedia ڕاگه‌یاندنی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket