لامه‌ركه‌زی مافێكی ده‌ستووری و یاسایی پارێزگاكانه
بیروڕا 06:17 PM - 2020-05-17.
مافپه‌روه‌ر/كامۆ خدر
لامه‌ركه‌زی یه‌كێكه له سیسته‌مه‌كان به‌رێوه‌بردن كه له زۆربه‌ی وڵاته‌كاندا كاری پێده‌كرێت له پێناوی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و قورخ نه‌كردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن یه‌ك كه‌سه‌وه له هه‌موو بواره‌كان، نه‌هێشتنی رۆتینات و خێراكردنی كار و باری هاوڵاتیان باشترین جۆری لامه‌ركه‌زیش ئه‌و لامه‌ركه‌زییه‌یه كه هه‌رسێ جۆره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه كه بریتین له ده‌سه‌ڵاته‌كانی (یاسادانان، جێ به‌جێ كردن، دادوه‌ری) و دوركه‌وتنه‌وه له لامه‌ركه‌زیه‌تی جوگرافی
یاسای ژماره (3)ی ساڵی (2009)ی هه‌مواركراو تایبه‌ت به پاریزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێ به‌جێ كردنی لا مه‌ركه‌زیه‌تی جارێكی تر پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه
مادده‌ی یه‌كه‌م/شه‌شه‌م/پاریزگا یه‌كه‌یه‌كی كارگێری یه له ناو سنوری جوگراقیاكدا له قه‌زا و ناحیه و گوند پێك دێت
له‌م یاسه‌یه‌دا كه ده‌سه‌ڵات و ئه‌رك ی پاریزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كانی دیاری كردوه به‌ڵام پێویسته هه‌موار بكرێته‌وه و به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زیه‌تدا بگونجێ بۆ پێدانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه كارگێری و داراییه‌كان به پاریزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی و سه‌رۆكی فه‌رمانگاكانی سنوری ئه‌و پاریزگایه
وه به‌شی زۆری یاساكان له هه‌رێمی كوردستان بۆ سیسته‌می مه‌ركه‌زی ده‌رچوێنراون له په‌رله‌مانی كوردستان بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنی یاسای پاریزگاكان پێویسته ئه‌و یاسایانه‌ش هه‌مواربكرێن كه رێگر ده‌بن له‌به‌رده‌م سیسته‌می لامه‌ركه‌زی چونكه هه‌رێمی كوردستان له ئیستادا سیسته‌می مه‌ركه‌زی په‌یره‌و ده‌كات و وه به‌شی زۆری یاساكان له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی سیسته‌می مه‌ركه‌زی دانراون وه له كارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كابینه‌ی (9) ته‌نها باس له‌لا مه‌ركه‌زیه‌تی (كارگێری ) كراوه بۆیه بۆیه لا مه‌ركه‌زیه‌ت كه هه‌رسێ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات نه‌گرێته‌وه كه بریتن له ده‌سه‌ڵاته‌كانی (یاسادانان، جێ به‌جێ كردن، دادوه‌ری) ئه‌وه ناتوانێ وه‌ك پێویست ئامانجه‌كانی بپَكێت
سوده‌كانی سیستمی لا مه‌ركه‌زیه‌ت
به ده‌هاتی پاریزگاكه ده‌توانێنریت پرۆژه‌ی پێویست له سنوری جوگرافیایی پاریزگاكه ئه‌نجام بدریت به قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانه‌وه و به‌مه‌ش ته‌واوی سنوری پاریزگاكه ده‌بوژێته‌وه و به‌ره‌و پێشچونی زۆر باشه له هه‌موو سێكته‌ره‌كان به‌خۆیه ده‌بینێت به مه‌رجێك به‌شیوه‌یه‌كی راست و دروست سیسته‌می لا مه‌ركه‌زی په‌یڕه‌و بكه‌ن یه‌مه‌ش پاریزگا خۆی سود له داهاتی خۆی ده‌بینیت و پێویست ناكات بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان یان هه‌ر كارێكی خزمه‌ت گوزاری بگه‌رێته‌وه مه‌ركه‌ز ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی رێگریكردنی له قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن تاكێك یان چه‌ند تاكێك یاخود ده‌سته‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه و به‌خشینی متمانه به یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنوری پاریزگا كه‌بڕیار له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی
فه‌رمانگه‌حكومییه‌كانی بده‌ن و خۆیان چاره‌نووسی كارگێڕی و و دارایی پێشخستنی ناوچه‌كه‌یان دیاری ده‌كه‌ن
كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی به‌رپرسیاره‌تی سه‌ر شانی مه‌ركه‌زو به‌خێرایی بڕیاردان و دووركه‌وتنه‌وه له ڕۆتینی زۆری وه‌رگرتنی بڕیار‌و به‌خێرایی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كان
به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان سیفه‌تێكی دیموكراسی له‌خۆده‌گرێت، به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته كارگێڕییه جیاوازه‌كان، ده‌توانن بڕیاری تایبه‌ت به خۆیان ده‌ربكه‌ن و له‌مه‌شدا به‌شداری به فه‌رمانبه‌رانی یه‌كه كارگێڕییه‌كان ده‌كرێت و له بیروڕاو پێشنیاره‌كانیان ده‌گیرێت
دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خێرا بۆ ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ی له ناوچه‌یه‌كی كارگێڕی دیاریكراودا رووده‌دات، دیاریكردن و وه‌رگرتنی بڕیاری گونجاو به په‌له له كۆی ئه‌و بڕیارانه‌ی له به‌رده‌ستدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان.
ده‌ستووری 2005 ی عیراق به‌م شیوه‌ی خواره‌وه باس له لا مه‌ركه‌زیه‌تی هه‌رێم و پاریزگاكان ده‌كات
له به‌ندی پێنجه‌م به‌شی یه‌كه‌م تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به‌م شیوه‌یه ده‌قی له‌سه‌ر هاتووه
مادده‌ی (116)
رژێمی فیدراڵی له عێراق پێك دێت له پایته‌خت و هه‌رێمه‌كان و پاریزگا لا مه‌ركه‌زیه‌كان و ئیداره ناوخۆیه‌كان
مادده‌ی (117) یه‌كه‌م
ئه‌م ده‌ستووره له به‌رواری پیاده‌كردنه‌وه دان به هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئیستادا داده‌نێت وه‌ك هه‌رێمێكی فیدڕالی
مادده‌ی (120)
هه‌رێم ده‌ستورێك بۆخۆی داده‌رَژێت هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم و میكانزی به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه دیاری ده‌كات به مه‌رجێك ناكۆك نه‌بن له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عیراق ی ساڵی 2005
مادده‌ی (121) له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و ئابوری و سیاسی پێدراوه كه فاكته‌ری به‌هێزبونی بو له ساڵانی ڕابردودا، دیاترین ئه‌و مافانه‌ش بریتین له
مادده‌ی (121)
یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌كان مافی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و راپه‌ڕاندن و دادوه‌ریان هه‌یه به‌گوێره‌ی ئه‌م ده‌ستوره جگه له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌تایبه‌تن به حكومه‌تی فیدرالییه‌وه.
دووه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم مافی هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای فیدرالی له هه‌رێمه‌كه‌دا هه‌یه ئه‌گه‌ر ناكۆكی یان دژیه‌ك له‌نێوان یاسای فیدرالی و یاسای هه‌رێمدا هه‌بو له‌سه‌ر بابه‌تێك كه له سنوری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا نه‌بێت كه تایبه‌تن به حكومه‌تی فیدرالی.
سێیه‌م: ده‌بێت له‌و داهاتانه‌ی له حكومه‌تی فیدرالیدا به‌ده‌ست ده‌هێنرێت پشكێكی گونجاو بۆ هه‌رێمه‌كان ته‌رخان بكرێت كه به‌شی هه‌ستان به ئه‌ركه‌كانی بكات به له‌به‌رچاوگرتنی داهات و پێویستیه‌كانی و ڕێژه‌ی دانیشتوانیشی.
چوارم: نوسینگه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌كرێته‌وه له باڵوێزخانه‌و نێرده دبلۆماسیه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچونی كاروباری ڕۆشنبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیو گه‌شه‌پێدان.
پێنجه‌م: هه‌رچی په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌وه هه‌یه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمدایه به‌تایبه‌تی پێكهێنان و ڕێكخستنی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێم وه‌ك پۆلیس و ئاسایش و پاسه‌وانی هه‌رێم
به‌شی دووه‌م تایبه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی پاریزگاكان كه به‌ده‌رن له هه‌رێم به‌م شیوه‌یه ده‌قی له‌سه‌ر هاتووه
ماده‌ی 122 له ده‌ستوری عیراقی سالی 2005
یه‌كه‌م/پاریزگا له ژماره‌یه‌ك قه‌زا و ناحیه و گوند پێك هاتووه
دووه‌م/ئه‌و پاریزگایانه‌ی سه‌ر به‌هیچ هه‌رێمێك نین ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌بردن و دلاایی فراوانیان پێده‌درێت به‌جۆرێك بتوانن كار و باری خۆیان به‌رێوه‌به‌رن به گوێره‌ی بنه‌مای (لامه‌ركه‌زی ئیداری) ئه‌وه‌ش به پێی یاسا رێك ده‌خرێت
سێ یه‌م / ئه‌و پارێزگاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵی ده‌بژێرێت سه‌رۆكی راپه‌راندنی باڵَایه له‌و پاریزگایه به پیاده‌كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن پێی به‌خشراوه
چواره‌م/ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگا و پاریزگار ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به یاسا رێك ده‌خرێت
پێنجه‌م/ئه‌نجومه‌نی پاریزگا ناكه‌وێته ژیر ركێفی هیچ وه‌زاره‌تێك و یان لایه‌نێك كه په‌یوه‌ست نه‌بێت به وازاره‌ت وه و دارایی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه
به‌مه‌ش له رووی ده‌ستووری یه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك نابیت و لامه‌ركه‌زی ته‌واو ده‌سوتوریه دابران نی یه وه‌ك هه‌رێم یان جیا بكریته‌وه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو ده‌ستور رێگه ده‌دات لامه‌ركه‌زی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت چونكه له ده‌ستوردا هاتووه و ناكۆك نی یه له‌گه‌ڵ هیچ ماده‌ه‌یه‌كی ده‌ستوری و به‌م جۆره‌ی له ده‌ستوردا هاتووه ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكان ده‌توانن راژه‌كانیان له سه‌روه‌زاره‌تی ناوخۆ بگوازرێته سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چونكه ده‌ستوری عێراق رێگه‌ی پێده‌دات و نوێنه‌راتی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆیه پێویست ناكات سه‌ر به هیچ وه‌زاره‌تێك بن.
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28