riklam

لە ماڵی ئێمە

بابەتی گۆڕاو 02:43 PM - 2020-05-17
.

.

لە ماڵی ئێمە

* دایمەی خوا یەک دوو گڵۆپ سکوتە و کەس تاقەتی نییە بیانگۆڕێ.

* زۆر بەشەوقەوە بەدیار تەلەفزیۆنەوە دائەنیشین و جنێو بە بێژەرەکە ئەدەین.

* ھەموو جارێ کە نۆرەی کاکم دەبێت سبەینێ ئەو بچێ بۆ نان ئەیکات بە کۆستە.

* مۆز ھەتا رەش ھەڵنەگەڕێ دایکم بۆمانی دانانێ.

* کەس سەللاجەکەی نەکردووەتەوە و ناخونەکێکی لە سیری ناو ترشیاتەکە نەدابێ.

* برا چوار ساڵانەکەشم دەرخێتی حکومەت لە پارەی پاشەکەوت چەند ملیۆن قەرزاری باوکمە.

* تائێستاش بە فاتن حەمامە ئەڵێین فاتمە حەمامە.

* باجیم بۆ ئەوەی لە ھیچ قەناتێ تەعین نەبێ رەسمی سەر سیڤییەکەی کردووە بە موحەجەبە.

* کەسمان بڕوامان بە دوو شت نییە، نەتیجەی فەحسی موختەبەر و وەعدی وەزارەتی دارایی.

* سوێندمان خواردووە نەچین بۆ مواجەھەی ھیچ خزمێکمان تەجمیلی لووتی کردبێ.

* لە ترسی تەکلیف ئامۆزا پەرلەمانتارەکەم ھەموومانی بلۆک کردووە.

* کوڕەکەی خاڵم ناوی ھەکارییە کەچی خاڵم مەعاشی ئەیلولانەی بۆ بڕدراوەتەوە.

* ھەر چەکمەجەیەک ئەکەیتەوە سێ چوار سۆفتی تیایە ھیچیان نانووسن.

* پانتۆڵەکەی باوکم دەرزەنێک کلیلی پێوەیە و تەنیا ئیشی بە دانەیەکیانە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket