كاریگه‌ریی كۆڕۆنا له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای جیهان
جیهان 12:03 PM - 2020-05-17.
دڵه‌ڕاوكێیی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر (رێكخراو كه‌شناسی جیهانی - WMO) به‌هۆی كارتێكردنی كاریگه‌رییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا له‌سه‌ر بواری بڕو كوالێتی كرداره‌كانی روانگه‌كردنی كه‌ش و ئاو و هه‌وای جیهانیی و لایه‌نه‌كانی پێشبینیكردندا.
بۆ نموونه، ئاستی ده‌ستكه‌وتنی داتای كه‌ش و ئاو و هه‌وایی له فڕۆكه‌كان كه له‌م بواره‌دا رۆڵی هه‌ره سه‌ره‌كیان گێڕاوه، به رێژه‌ی %75 تا 80 دابه‌زیوه له نیوه‌گۆی باكووری زه‌وی، به‌ڵام له نیوه‌گۆی باشوور ئاسته‌كه خراپتره‌و گه‌یشتۆته سنووری %90، ئه‌مه جگه له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی كرداره‌كانی روانگه‌كردنی كه‌شناسی سه‌رزه‌مینی تایبه‌ت به وێستگه‌كان، دوای وه‌ستاندنی ده‌وامی فه‌ڕمی فه‌رمانگه‌كان و كه‌ره‌نتینكردنی كارمه‌ندانیان، به تایبه‌تیش له وڵاتانی ئه‌فریقیاو ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست و باشوور كه به‌شی هه‌ره زۆری وێستگه‌كانیان (كلاسیك) ین، واته (ئۆتۆماتیكی) نین و به‌بێ بوونی كارمه‌ندی مرۆیی سوود له داتاكانیان وه‌رناگیرێت.
سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌كان، ئه‌وا بێگومان ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه‌وا ته‌نانه‌ت له‌بواری بازرگان‌یش كارده‌كه‌ن، رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌نێو (پڕۆگرامی دووباره په‌خشكردنه‌وه‌ی داتاكانی كه‌ش و هه‌وایی ده‌رچوو له فڕۆكه‌كان – AMDAR) كه تایبه‌ته به (رێكخراوی كه‌شناسیی جیهانیی – WMO)، كاتێك ئه‌و فڕۆكانه ئامێره‌كانی دووره هه‌ستپێكردن و سیسته‌مانی كۆمپیوته‌رو په‌یوه‌ندی نێو خۆیدا به‌كارده‌هێنێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی داتاكانی تایبه‌ت به بار‌و توخمه‌كانی كه‌ش و هه‌وا كۆده‌كاته‌وه‌و شیكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كات و ئینجا له رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان یان په‌خشی بێته‌لیی، ره‌وانه‌ی (وێستگه‌كانی كه‌شناسیی سه‌رزه‌مینی) یان ده‌كاته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا، پڕۆگرامی دووباره په‌خشكردنه‌وه‌ی داتاكانی كه‌ش و هه‌وایی ده‌رچوو له فڕۆكه‌كان – AMDAR) له رۆژێكدا بڕی 800.000 روانگه‌كردنی زۆر نایاب ده‌رباره‌ی پله‌كانی گه‌رمای نێو به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی و خێرایی و ئاڕاسته‌ی باو پێوانه‌كردنی راده‌ی شێ و حاڵه‌ته‌كانی نائارامیی كه‌ش و هه‌وایی جیاجیا ئه‌نجام ده‌دات.
ئێستا 43 كۆمپانیای فڕینی جیهانیی و چه‌ند هه‌زار فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی (AMDAR) ئه‌م كاره هه‌ره گرنگه‌و ستراتیژییه‌ی رۆژانه‌یان ئه‌نجام داوه‌و پێشبینیش ده‌كرێ سنووری ئه‌و به‌رنامه‌یه له ساڵانی داهاتوودا فراوانبوونێكی گه‌وره به‌خۆیانه‌وه ببینن، وه‌ك به‌رهه‌مێكی زۆر گرنگی هه‌ماهه‌نگیی له‌نێو به‌رنامه‌ی (AMDAR) و (ده‌زگای گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تیی – IATA)، به‌ڵام دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆناو وه‌ستانی ته‌واوی هێڵه‌كانی فڕین له جیهاندا، ئێستا ئه‌و داتایه هه‌ره گرنگانه‌ی رۆژانه ده‌ستناكه‌ون و پرۆسه‌كه په‌كی كه‌وتووه.
" ئه‌گه‌رچی ده‌زگاكانی نیشتیمانیی تایبه‌ت به روانگه‌كردنی كه‌ش و هه‌واو هایدرۆلۆجیی NMHSs) به‌درێژایی شه‌وو رۆژی هه‌فته له‌كاری خۆی نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی (په‌تای كۆڕۆنا) دووچاری گیروگرفتی زۆر گه‌وره بۆته‌وه، به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو، ئه‌مه جگه كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی ئاو‌و هه‌واو زیادبوونی رێژه‌ی كاره‌ساته سروشتییه‌كانی په‌یوه‌ست به كه‌ش و هه‌وا، وه‌ك گێژه‌ڵووكه‌ی (هاڕۆڵد) له (زه‌ریای هێمن) و لافاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی (ئه‌فریقیا) و نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی روودانی گێژه‌ڵووكه‌كان له (زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی) دا، ئه‌وه‌تا (په‌تای كۆڕۆنا) كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی دروستكردووه‌و ره‌نگه ببێته هۆكارێك بۆ زیادكردنی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و گیروگرفته‌كان، بۆیه پێویستییه‌كی زۆره كه‌وا حكومه‌تی وڵاتان گرنگییه‌كی ته‌واو بده‌ن به سیسته‌مه‌كانی (ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته) و روانگه‌كردنه‌كانی كه‌ش هه‌وای رۆژانه"، له زاری (پیتیری تالاس) ی سه‌رۆكی (رێكخراوی كه‌شناسی جیهانیی – WMO).
وه‌رگێڕانی : به‌شی راگه‌یاندن
سه‌رچاوه/ سایتی WMO
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22