riklam

وه‌فدێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی سه‌ردانی پارێزگای دیاله‌ ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:55 AM - 2020-05-17
.

.

به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆخی ئه‌منی خانه‌قین و ده‌ورووبه‌ری وه‌فدێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌ردانی پارێزگای دیاله‌ ده‌كه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شێركۆ میروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به‌ PUKmediaی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌شاری به‌عقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌  له‌گه‌ڵ پارێزگاری دیاله‌ وفه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانی دیاله‌ وئیداره‌و پۆلیسی خانه‌قین كۆده‌بێته‌وه‌.

وتیشی: كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئه‌منی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری وڕوداوو پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ئه‌منیه‌كانه‌.

جه‌ختیكرده‌وه‌، ته‌واوی هه‌وڵه‌كان ده‌خرێنه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ بگیرێت له‌و ڕووداوانه‌و ڕۆڵه‌كانی ئه‌و شاره‌  شه‌هید نه‌كرێن و ئارامی بۆ ناوچه‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket