ئـه‌مـڕۆ لــه مــێژوودا
جیهان 08:54 AM - 2020-05-17.
1639: دابه‌شكردنی كوردستان له نێوان ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی و ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به پێی په‌یمانی زه‌هاو.
1703: له‌دایكبوونی زانای ئیسلامی ( محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب) له شارۆچكه‌ی عه‌ینه سعودیه.
1805: محه‌مه‌د عه‌لی پاشا ده‌سه‌ڵاتی میری گرته ده‌ست.
1896: شێخ موباره‌ك سوباح ده‌سه‌ڵاتی كوێتی گرته ده‌ست، دوای هه‌ستانی به تیرۆركردنی هه‌ردوو براكه‌ی شێخ محه‌مه‌د بن سوباح ئه‌لسوباح و شێخ جه‌راح بن سوباح السوباح.
1928: پێشبڕكێی جامی جیهانی ئۆڵۆمپیات له شاری ئه‌میسته‌ردام – هۆڵه‌نده ئه‌نجامدرا و به‌رده‌وام بوو تا 12/8ی هه‌مان ساڵ.
1939: حكومه‌تی به‌ریتانی (كتێبی سپی) بڵاوكرده‌وه كه باس له سه‌ربه‌خۆیی فه‌له‌ستین و دروستكردنی دوڵه‌تێك ده‌كات كه عه‌ره‌ب و جوله‌كه بگرێته‌خۆی.
1940: هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای نازی رۆشتنه ناو شاری (برۆكسل)ی (به‌لجیكا) له سه‌ره‌تای جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1949: شانشینی یه‌كگرتوو دانی‌نا به سه‌ربه‌خۆیی كۆماری ئیرله‌نده، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنی له مانه‌وه‌ی ئیرله‌نده‌ی باكور وه‌ك به‌شێك له شانشینی یه‌كگرتوو.
1960: پاترس لۆمۆمیا، پاش خه‌بات و تێكۆشانێكی بێ وچان (كۆنگۆ)ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌لجیكا رزگاركرد.
1977: حیزبی (لیكۆد) له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئیسرائیل بردیه‌وه، و (مناحیم بیگن) بوو به سه‌رۆكی حكومه‌ت.
1983: حكومه‌تی لوبنانی رێكه‌وتنی به‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیسرائیل كه سوپاكه‌ی گه‌شتبووه به‌یروت، ئه‌و رێكه‌وتنه بنه‌ماكانی مامه‌ڵه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دیاریكرد و ناسرا به په‌یماننامه‌ی 17 ئایار.
1987: راپه‌ڕینی ره‌واندوز وه‌ك درێژه‌دانێك به راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه.
1993: په‌كه‌كه ئاگربه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رژێمی توركیا شكاند.
1994: شه‌ڕی نێوان ینك و پدك له ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، و كوژرانی چه‌ندین كه‌س.
1994: گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی له هه‌رێمی (غه‌ززه) بۆ ده‌سه‌ڵاتی نیشتمانی فه‌له‌ستینی دوای داگیركردنی ماوه‌ی 27 ساڵ، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی (ئۆسلۆ) بۆ ئۆتۆنۆمی له نێوان ئیسرائیل و رێكخراوی رزگایخوازی فه‌له‌ستینی.
1994: و 18/5 فڕۆكه‌كانی توركیا ناوچه‌ی قه‌ڵادزێیان بۆردومان كرد كه بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ی لێ‌بوو، 58 كه‌س كوژران.
1995: جاك شیراك بوو به سه‌رۆكی فه‌ره‌نسه دوای فرانسوا میتێران.
1997: تا 19/5 پاش زنجیره‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن هێزه‌كانی (لۆران كابێلا) كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتی 32 ساڵه‌ی (مۆبۆتۆسیسیكۆ) سه‌رۆكی زائیر هێنا، و كابێلا بوو به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و ناوی وڵاته‌كه‌ی گۆڕی بۆ ناوه كۆنه‌كه‌ی ( كۆماری كۆنگۆی دیموكراتی).
1997: سكرتیری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (كوفی ئانان) و یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا داوایان له توركیا كرد هێزه‌كانی سوپا له خاكی باشوری كوردستان بكشێننه‌وه.
2004: ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی حوكمی عێراقی گوازراوه (عیزه‌دین سه‌لیم).
2008: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن كۆلێژی (واشنتۆن جیڤرسۆن) له ئه‌مریكا دكتۆرای فه‌خری پێبه‌خشرا.
2008: نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌شته به‌غداد.
2009: راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوێتی كه له نێویاندا 4 ئافره‌تیش ده‌رچوون بۆ یه‌كه‌مین جار و بوون به ئه‌ندامی په‌رله‌مان كه بریتی بوون له : مه‌عسومه موباره‌ك، و ئه‌سیل عیوه‌زی، و رولا ده‌شتی، و سه‌لوا جه‌سار.
2010: شه‌پۆلێكی خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه.
له‌دایكبوون:
1749: ئیدوارد جینه‌ر، دكتۆری ئینگلیزی.
1886: مه‌لیك ئه‌نفۆنسۆی سێهه‌م، مه‌لیكی ئیسپانیا.
1897: ئود هاسل، زانای كیمیای نه‌رویجی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1969ز.
1929: برانكو زیبیچ، یاریزانی تۆپی پێی یوگوسلاڤی.
1937: دینیس هۆبه‌ر، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی.
1940: عادل ئیمام، ئه‌كته‌ری میسری.
1950: جانیز درنوفسیچ، سه‌رۆكی سلۆڤینیا.
1955: بیل باكستن، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1961: ئینیا، ژنه گۆرانیبێژی ئیرله‌نده.
1966: قوسه‌ی سه‌دام حسێن، عه‌سكه‌رتار و سیاسه‌تمه‌داری عێراقی و كوڕی سه‌ركۆماری پێشووی عێراق.
1966: هنریك لارسن، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی دانیماركی.
1971: ئه‌میره ماكسیما، ژنی وه‌لیعه‌هدی هۆڵه‌نده ئه‌میر ویلیا‌م ئه‌لكسه‌نده‌ر.
1974: سندهیل رامامورسی، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1977: له‌یس موفتی، ئه‌كته‌ری سوری.
1981: لیون ئوسمان، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1984: ئه‌لیسۆن ولفۆرد، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
وه‌فات:
1510: ساندرو بوتیچیلی، نیگاركێشی ئیتالی.
1896: شێخ محه‌مه‌د بن سوباح سوباح، شه‌شه‌مین حاكمی كوێت.
1896: شێخ جه‌راح بن سوباح سوباح، هاوبه‌شی شێخ محه‌مه‌د بن سوباح سوباح، له حوكمكردنی كوێتدا.
1948: شێخ حه‌مه‌د بن عه‌بدوڵا ئال سانی، وه‌لی عه‌هدی قه‌ته‌ر.
1971: شێخ مسته‌فای قه‌ره‌داغی، زانا و شاعیری كورد، 1891ز له شارۆچكه‌ی قه‌ره‌داغ له‌دایك بووه
1987: گونار میردل، ئابوریناسی سویدی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له زانسته ئابووریه‌كان له ساڵی 1974ز.
1991: فاتیحی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس، نوسه‌ر و لێكۆڵه‌ری كورد.
1994: حه‌سه‌ن كوێستانی و هه‌ڤاڵانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان.
2004: عیزه‌دین سه‌لیم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكمی عێراقی.
2011: فرانك ئه‌بتون، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئینگلیزی.
2012: وه‌رده جه‌زائیری، ژنه گۆرانیبێژی جه‌زائیری.
2012: دونا سه‌مه‌ر، ژنه گۆرانیبێژ و گۆرانی دانه‌ری ئه‌مریكی.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جیهانی گه‌یاندنه‌كانی ته‌ل و بێ ته‌ل.
رۆژی جیهانی دژ به (الرهاب الملپیه).
رۆژی ده‌ستور له نه‌رویج و ناورو.
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18