پرسی مانه‌وه‌ی مێركل بۆ حكومداری خولی پێنجه‌م ده‌وروژێنرێت
جیهان 09:03 PM - 2020-05-16.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا هۆرست زیهۆفه‌ر له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیدا پێشنیاری مانه‌وه‌ی ئه‌نگێلا مێركلی بۆ خولی پێنجه‌می حكومڕانی وروژاند‌و له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیدا كاروچالاكیه‌كانی ئه‌نگێلامێركلی له‌ڕوبوڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانی كۆرۆناو هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌به‌هۆی كۆرۆناوه كاریگه‌ری خراپیانكرده سه‌ر سێكته‌ره‌كانی ژیان به‌رز نرخاند..ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه‌ئه‌نگێلامێركل به‌درێژایی70حه‌فتا ده‌قیقه‌ی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه به‌و په‌ڕی توانا‌و لێهاتوییه‌وه وه‌لامی په‌رله‌مانتارانی له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كان دایه‌وه به‌تایبه‌تی پرسی كۆرۆنا كه‌دواجار به‌چه‌پله‌ڕێزانی په‌رله‌مانتاران كاره‌كانی نرخێندرا له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا مێركل پشكی گه‌وره‌ی له‌قسه‌كردن به‌ركه‌وت و وه‌ك ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا به‌رپرسانه‌و ڕاشكاوانه پرسیاری په‌رله‌مانتارانی تاوتوێده‌كردو سه‌رنجی هه‌موویانی به‌سه‌رسوڕمانه‌وه به‌لای خۆیدا ڕاكێشاو خۆشحاڵیش بوو به‌و پێشوازیه گه‌وره‌ی له‌بیروبۆچون و وه‌لامه‌كانی كرا.
له‌دوای دامه‌زراندنی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراله‌وه به‌دیاریكراوی له‌دوای جه‌نگی جیهانیه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره له‌سایه‌ی په‌تایه‌كی له‌و جۆره‌ی وه‌ك كۆرۆنادا ئه‌ڵمانیا ڕوبه‌ڕووی قه‌یران ومه‌ترسی و كێشه‌ی له‌مجۆره بوبێته‌وه به‌لام ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانه‌كان و ڕای گشتی و په‌رله‌مانتاران گرنگه ئاله‌و زه‌مه‌نه سه‌خته‌دا مێركل سه‌ركردایه‌تیه‌كی نمونه‌یی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كرد نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئاستی دنیا وه‌ك سه‌ركرده‌و كاریزمایه‌كی نمونه‌یی به‌تواناو جێی متمانه ناوی چووه مێژووه‌وه‌و له‌ئێسته‌دا مێركل نه‌ك هه‌ر سه‌ركردایه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌ڵكو سه‌ركردایه‌تی به‌شێكی گرنگی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی ئه‌وروپاش ده‌كات و به‌ڕۆحیه‌تێكی ئه‌وروپیه‌وه ئه‌و ئه‌ركه ڕاده‌په‌ڕێنێت.
هۆرست زیهوۆفه‌ری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا پرسی مانه‌وه‌ی مێركلی بۆ پێنجه‌مین خولی حوكمڕانی وروژاند‌و كه‌تائێستا هیچ جۆره بیرۆكه‌یه‌كی له‌م جۆره نه‌بووه.ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له سه‌ركردایه‌تیكردنی حزبی یه‌كێتی دیموكرات مه‌سیحی مێركل ڕایگه‌یاند ئه‌و تا خولی چواره‌می ڕاوێژكاری ده‌مێنێته‌وه‌و دواتر ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌لات ده‌بێت ئه‌گه‌رچی جێگره‌وه‌كانی تائێستا نه‌گه‌شتونه‌ته ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆ تاجێگره‌وه‌ی مێركل و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و حزبه كه ئه‌نگریت كرامب باور سه‌ركردایه‌تی ده‌كات دیاری بكه‌ن.
ئه‌نگێلامێركل له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی و دبلۆماسی سه‌رنج ڕاكێشی هه‌یه‌و به‌وه ناسراوه خاوه‌نی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌و كاریزمایه‌كی سه‌رنج ڕاكێشه‌و خاوه‌نی توانایه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌و توانایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه‌و ئه‌و ڕاستیانه‌ش له‌وه‌دا به‌رجه‌سته بووه كه سه‌ركردایه‌تیه‌كی جوانی وڵاتێكی پان و به‌رینی وه‌ك ئه‌ڵمانیای كردووه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی پاراستووه.
ئه‌وه‌ی گرنگه حزبه‌كانی ئۆپۆیسیۆن له‌حزبه‌كه‌ی خودی مێركل خۆی زیاتر له كاره‌كانی مێركل ڕازین و هه‌ندێكجار له‌پێش حزبه‌كه‌كه‌ی خۆیه‌وه ستایشی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش ئه‌ونده‌ی تر كه‌سایه‌تی مێركلی به‌هێزكردووه.
PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18