riklam

ئیتاڵیا.. گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كرێنه‌وه‌

جیهان 06:48 PM - 2020-05-16
.

.

ئه‌مڕۆ 16-5-2020، حكومه‌تی ئیتاڵیا رایگه‌یاند: كه‌ له‌ رۆژی 3 ی مانگی داهاتوه‌وه‌ به‌بێ هیچ رێگرییه‌ك گه‌شته‌كان له‌نێوان ئیتاڵیا و وڵاتان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌، هاوكات هه‌مان رۆژ رێگه‌ به‌گه‌شته‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوچه‌كانی ناوخۆی ئیتاڵیا ده‌درێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئیتاڵیا یه‌كه‌مین وڵاتی ئه‌وروپا بوو كه‌ له‌مانگی ئازاری رابردوه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی راگه‌یاند، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كۆتوبه‌ندی قورسی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پاند، زیاتر له‌ 31600 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیاله‌ده‌ستداوه‌، له‌ڕووی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌دوای ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به‌ سێیه‌م وڵات داده‌نرێت.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌دا هه‌وڵی به‌په‌له‌ ئه‌درێت ژیان بگه‌ڕێننه‌وه‌ ئاسایی خۆی، به‌ڵام جوزیبی كۆنتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا جه‌ختی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان له‌ وڵاته‌كه‌یدا به‌قۆناغ بێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت رێگری له‌ شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسه‌كه‌ بگیرێت.

وا بڕیاریش دراوه‌ كه‌ رۆژی 18 ی ئه‌م مانگه‌ بازاڕ و شوێنه‌ بازرگانییه‌كانیش بكرێنه‌وه‌.

PUKmedia فرانس 24

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket