riklam

رۆحانی: له‌ قۆناغی مه‌ترسی ده‌رنه‌چووین

جیهان 05:36 PM - 2020-05-16
.

.

سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: تا ئێستا ئێران قۆناغی مه‌ترسی كۆرۆنای تێنه‌په‌ڕاندووه‌ و له‌ دوای مانگی ڕه‌مه‌زانیش كردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ ئاینیه‌كانیش تاوتوێ ده‌كه‌ن.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، تا ئێستاش قۆناغی مه‌ترسیان له‌ باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێنه‌په‌ڕاندووه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتیان به‌ گشتی، كار بۆ بنبڕكردنی ته‌واوی ڤایرۆسه‌كه‌ بكه‌ن، وتیشی: ته‌واوی ڕێكاره‌ ته‌ندروستیه‌كاشن بۆ بنبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ دوای مانگی ڕه‌مه‌زانیش جێبه‌جێ ده‌كرێن.

ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ دوای مانگی ڕه‌مه‌زان كردنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ ئاینییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه‌، به‌ شێوه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغ بێت و پشتبه‌ستوو به‌ ڕێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌نجام بدرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket