riklam

حاكم قادر: لامه‌ركه‌زی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:39 PM - 2020-05-16
.

.

یه‌كێتی حزبی خه‌ڵك و هه‌ڵقوڵاوی ناو خه‌ڵكه‌و له‌خه‌ڵكه‌وه‌ بۆ داكۆكی له‌مامافه‌كانی خه‌ڵك دامه‌زراوه‌و به‌پێی پره‌نسیپ وگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاكانی یه‌كێتی خزمه‌تی سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌كانی خه‌ڵك ده‌كات له‌نزیكه‌وه‌ به‌ئاگای بارودۆخی ناجێگیری ودۆخی چه‌قبه‌ستویی دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی .
ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ، له‌و كۆبوونه‌وه‌  فراوانه‌وه‌ هات كه‌پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌شاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن كاروپیشه‌وه‌رو كاسبكار له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ی برد .

له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌داو له‌پاش خستنه‌ڕووی داواكارییه‌كانی پیشه‌وه‌ران وكاسبكاران و ئه‌هلی كه‌سه‌به‌ , هه‌ڤاڵ حاكم قادر له‌سه‌رپرسی شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاو یه‌كه‌ئیدارییه‌كان به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی ژێرخانی ئابووری وگه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ بۆ بازرگانان وكاسبكاران به‌تایبه‌تی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌ گشتی یه‌كان و درێژكردنی ده‌ستی ئاوه‌دانی وتی، لامه‌ركه‌زییه‌تی ئیداری و دارایی له‌چوارچێوه‌ی كایه‌ دیموكراسییه‌كاندا و شۆڕبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ كارگێڕی یه‌كان و دابه‌شكردنی داهاته‌كان به‌یه‌كسانی و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری وبره‌ودان و پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت و پرسی بازرگانی و گرنگی دان به‌فراوانكردنی بازنه‌ی ئابوری وهاندانی وه‌به‌رهێنان كه‌ له‌ڕێكه‌وتنی سیاسی له‌چوارچێوه‌ی بونیاتنانی نێوانیان بۆ به‌ڕێوه‌بردن وبه‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌ ده‌ستوری ویاسایی وكارگێڕییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ڕۆژی 4/3/2019  ئیمزای له‌سه‌ركراوه‌ .


PUKmedia  / شوان كه‌ریم

12.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket