riklam

روسیا.. ڕێژه‌ی توشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌ڵكشاندایه‌

جیهان 03:15 PM - 2020-05-16
.

.

كاربه‌ده‌ستدانی ته‌ندروستی روسیا ئامارێكی نوێیان سه‌باره‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاته‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، له‌ 24 سه‌عاتی رابردوودا 9 هه‌زار و 200 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆڤید 19 له‌ سه‌رانسه‌ری روسیا تۆماركراوه‌ و كۆی توشبووانی به‌و ڤایرۆسه‌ له‌ روسیا گه‌یشتۆته‌ 272 هه‌زار و 43 كه‌س.

ته‌ندروستی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هه‌ر له‌ 24 سه‌عاتی رابردوودا 119 حاڵه‌تی نوێی گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراوه‌ و كۆی گیان له‌ده‌ستدانیش بۆ 2 هه‌زار و 537 حاڵه‌ت به‌رزبووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ 24 سه‌عاتی رابردوودا 4 هه‌زار و 940 نه‌خۆش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌ و به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه‌ و كۆی چاكبووه‌كانیش گه‌یشتوه‌ته‌ 63 هه‌زار و 166 كه‌س نه‌خۆش.

هه‌ر به‌پێی نوێترین ئامار ئێستا روسیا له‌ پله‌ی دووه‌می رێزبه‌ندی زۆری توشبووانی ڤایرۆسی كۆڤید 19 یه‌ له‌ جیهاندا له‌دوای ئه‌مریكا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket