riklam

جه‌زای سه‌ید مه‌جید: یه‌كێتی ده‌چێته‌وه‌ ناو خه‌ڵك

ی.ن.ک‌‌ 02:20 PM - 2020-05-16
.

.

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی1ی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ھه‌وڵده‌ده‌ین ئامانجی كۆنگره‌ وه‌كو خۆی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر و ھه‌مه‌لایه‌ن له‌سه‌ر ئاستی ئۆرگانه‌كان بھێنینه‌دی و كێبڕكێ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی ھاووڵاتیان.

له‌میانی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌كان،ئه‌مڕۆ 16-5-2020 جه‌زای سه‌ید مه‌جید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی(1)ی سلێمانی به‌ یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ ھه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند سه‌ردانی كۆمیته‌ی15ی دوكانی كردو له‌گه‌ڵ لێپرسراو و ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ھه‌ڤاڵ جه‌زای سه‌ید مه‌جید دۆخی یه‌كێتی له‌دوای به‌ستنی كۆنگره‌ و ستراتیژی كاركردنی یه‌كێتی به‌ڕابه‌رایه‌تی ھاوسه‌رۆكه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ ڕوونكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند:ھه‌وڵده‌ده‌ین ئامانجی كۆنگره‌ وه‌كو خۆی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر و ھه‌مه‌لایه‌ن له‌سه‌ر ئاستی ئۆرگانه‌كان بھێنینه‌دی كه‌ خزمه‌تی كردنی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانه‌ و واده‌كه‌ین به‌ كردار ڕه‌نگ بداته‌وه‌.

ھه‌ر له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ وتی: كێبڕكێ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی ھاووڵاتییان و ئه‌ركێكی مێژوویی و به‌رپرسیارێتی گرنگ و ھه‌ستیار كه‌وتووه‌ته‌ سه‌رشانمان،بۆیه‌ ده‌چینه‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌ و سیاسیه‌ت و ستراتیژی نوێی یه‌كێتی بۆ ڕای گشتی ڕوونتر ده‌كه‌ینه‌وه‌.

لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند باسی له‌وه‌ش كرد:له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ پێكھاتنی حكومه‌تی نوێی عێراق ئه‌گه‌ری ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ ئارادایه‌ و ده‌بێت ڕێگری بكه‌ین له‌ ساخته‌كاری سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌شه‌رعیه‌ت و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تدار بێت،ھاوكات یه‌كێتی بكه‌ینه‌وه‌ به‌ حزبی یه‌كه‌م و حكومڕانی كوردستان و ھاوسه‌نگی بۆ باری لاری ژیان و گوزه‌رانی ھاوڵاتییان بگێڕینه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ناوخۆی حزبه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد:پێشتر ھه‌ر كادر و ئه‌ندامێك له‌ مامه‌ڵه‌ و ھه‌ڵسوكه‌وتی ھه‌ڤاڵێكمان زویر بووه‌ ده‌بێت خه‌مه‌كه‌ی بڕه‌وێنینه‌وه‌ و شان بداته‌ به‌ر به‌رپرسیارێتی.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ھه‌ڤاڵان لێپرسراو و ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌ ڕاو سرنج و تێبینییه‌كانی خۆیان بۆ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند و یاوه‌ره‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ چۆن له‌پێناو نوێبونه‌وه‌ و خزمه‌تكردن و گه‌شه‌كردنی زیاتری یه‌كێتی به‌شێوازی نوێ كاربكرێت.


PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د/ دوكان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket