riklam

دوابڕاوەکە

بابەتی گۆڕاو 01:31 PM - 2020-05-16
.

.

دوابڕاوەکە


* فولكە بەبێ سواڵكەر هەموو شتێكە فولكە نییە. وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی وا ئەڵێ.

* وەختێك سوور ئەزانی درۆ ئەكات زۆر عەیبە چەپڵەی بۆ لێ بدەیت، بەڵام من هەقم چییە بەسەرەوە؟ دەستی خۆتە حەز ئەكەی تاراتی پێ بگرە.

* قەرزاریی خۆی زۆر ناخۆش نییە، بەڵام بیرخستنەوەكەی ئەتكات بەقەترەیەك ئاو. مەینووسن داخڵ نییە بۆ ئیمتیحان.

* نووسیوێتی ئەڵێ ئەمڕۆ حوكمەت گوو ئەكاتە وەزعەكە. پێم وابێ ئەزانێ دایبیی پێ هەڵنەگیراوە.

* خوتبەكەی جەنابی مامۆستا زۆر درێژەی كێشا، هەق وابوو دوو سێ دیعایەی كۆمپانیای كار و برنجی مەحمودیان بخستایەتە بەینەكەیەوە، مۆنتێرەكەی رووداو وای وت.

* بۆیە زۆر زۆر رقم لە قسەی راستە، چونكە زەلامی خواریش ئەتوانێ بیكات. وابزانم دەسەڵات مەبەستی لە موعارەزەیە.

* قیروسیا تەصریحی بەعزێ برادەرتان لە قیرەكە لا ئەدات، ئەمەی ئەم دووسێ رۆژەتان رۆنگ سایدی تەواوە. پارتی پەیامێكی ئاوای ناردووە بۆ هاوپەیمانەكانی.

* هەموو ئێوارەیەك كە بە ئومێدی قوبڵی و بامێوە دێتەوە بۆ ماڵێ و دیسان ئێمە لەسەر سینییەكە ئەبینێتەوە دوو هەزار جنێومان پێ ئەدات. ئەمە سكاڵای نان و شووتییەكەی كرێكارێكی سەردەمی كۆرۆنایە.

* كاكەگیان قسە لەوە ئاشكراتر ناكرێ، كورت و كرمانجی پێمان ئەڵێ بەگونی بارگیرمەوە خوای ئەكرد هەمووتان ئەكەوتنە سواڵ. وەزیری دارایی ئاوا شەرحی هەڵوێستی ناپیاوانەی نەوت ئەكات.

* بەڵێ بەڵێ ئێمە لە بەینی خۆماندا ناومان ناوە دوابڕاوەكە، بەڵام ئەگەر بشڵێی ریفراندۆم هەر ئیعتیادییە -سەركردەیەكی شیعە بە تەلەفۆن ئەمەی بە سەركردەیەكی سوننە وت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket