riklam

زیاتر لە 300 هەزار کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

جیهان 09:43 AM - 2020-05-16
.

.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتی جیهان بڵاو بوەتەوەو سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە شاری ووهانی وڵاتی چینە، لە ئێستادا ژمارەی توشبوانی زیاتە لە ٤ ملیۆن کەس و ژمارەی ئەو کەسانەش گیانیان لەدەستداوە لە ٣٠٠ هەزار کەس نزیکدەبێتەوە.

ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی بۆ ئامارەکان، نویترین ئاماری بڵاو کردەوەو، تێدا هاتوە لە جیهاندا ٤ ملیۆن و ٦٢٨ هەزار و ٨٧٩ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بون و ٣٠٨ هەزار و ٦٥٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات ئەوەشخراوەتەروو، کەلە ئێستادا ٢ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار و ٤٦٣ کەس لە ژێر چاودێریدان و ٤٥ هەزار و ٧ کەسیش باری تەندروستییان ناجێگیرە و ١ ملیۆن و ٧٥٩ هەزار و ٧٠٦ کەسیش چاک بونەتەوە.

بەپێی ئاماری ئەو ماڵپەڕەش زۆرترین توشبون و گیان لەدەستدان لە ئەمریکا تۆمار کراوە، کە ژمارەی توشبوانی ١ ملیۆن و ٤٨٤ هەزار و ٢٨٥ کەسەو ٨٨ هەزار و ٥٠٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


PUKmedia وۆڵدئۆمیتەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket