riklam

هێڵی ئاسمانی كەنەدا هەزاران كارمەند لەكاردەخات

جیهان 09:04 AM - 2020-05-16
.

.

رۆژی 16 ی ئایاری 2020، هێڵی ئاسمانی كەنەدا  Air Canada بەهۆی كورۆناوە، پلانی بۆ لەكارخستنی 20 هەزار كرێكار و فەرمانبەری كۆمپانیاكە راگەیاند .

ئەم هەنگاوەی كۆمپانیای هێڵەكانی فڕۆكەوانی كەنەدا لە كاتێكدایە كە بڵاوبوونەوەی پەتای كورۆنا Covid-19  و ڕێنماییەكانی خۆپارێزی و مانەوەی هاوڵاتیان لەماڵەوە بەردەوامە و بووە هۆی  ڕاگرتنی 225  هێڵی ئاسمانی فرۆكەوانی مەدەنی و بەڕێژەی %95 زیانی فڕۆكەوانی بەركۆمپانیاكە كەوتووە .

وتەبێژی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئاشكرایكرد بەپێی ئەو بڕیاڕە  بەڕێژەی لە %50 بۆ %60 كارمەندەكانی كەم دەكاتەوە واتە زیاتر لە نێوەی كرێكار و فەرمانبەرو كارمەندی خزمەتگوزاری ( موزیفەكان ) كارەكانیان لەدەست دەدەن كە ژمارەیان دەكاتە 20 هەزار كارمەند لە كۆی 38 هەزار كەس ، ئەم بڕیارەش لە 7 ی مانگی حوزەرانی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

 جێی ئاماژەیە لە مانگی ئاداری ڕابوردوو كۆمپانیای ناوبراو AIR CANADA بەهۆی كەمبوونەوەی گەشتەكانی هێڵی ئاسمانی هەزاران كارمەندی هێڵی ئاسمانی لە كارەكانیان دوورخستەوە .

  دواتر بەهۆی یاسای هاوكاری حكوومەتی فیدراڵی كەنەدا CERB بۆ ڕووبەڕبوونەوەی ڤایرۆسی كورۆنا ، زیانەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی كەنەدا لە 30% لەلایەن حكومەتەوە قەرەبوو كرایەوە ، نزیكەی 16,500 كرێكار و فەرمانبەر و كارمەندانی خزمەتگوزاری هێڵی ئاسمانی سوودمەند بوون لەو بڕیارەی حكومەت . وتەبێژی هێڵی ئاسمانی ڕاشێگەیاند لە دوای 6 حوزەیرانی داهاتوو ئیتر كۆمپانیا پابەند نابێت بە قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی كارەكانیان لەدەست دەدەن . 

سەبارەت بە بڕیاری هێڵی ئاسمانی  Air Canada بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی كارمەندانی كۆمپانیا ، یەكێتی فەرمانبەرانی گشتی CUPE لە بەیانێكدا ڕۆژی هەینی هەواڵەكەی بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ناردووە، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی AIR Canada داوای لە كرێكاران فەرمانبەران كردووە ماوەی كارەكردنی ڕۆژانەیان كەم بكەنەوە یا مۆڵەتی پشووی دوو ساڵ وەربگرن یاخود  دەست لەكار بكشێنەوە.

 یەكێتیی فەرمانبەران راشیگەیاند: لەهەوڵی گفتوگۆدان لەگەڵ هێڵی ئاسمانی AIR Canada بۆ بەردەوام بوون لە قەرەبووكردنەوەی ئەو فەرمانبەر و كرێكارانەی لە دوای 6 ی حوزەیران كار لەدەست دەدەن تا لە یاسای هاوكاری حكومەتی فیدراڵی CERB سوودمەند بن.

PUKmedia عوسمان عەلی - تورونتۆ 

سەرچاوە/ ئاژانسەكانی راگەیاندنی كەنەدا

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket