riklam

پزیشكێكی فەرەنسی: كۆرۆنا تەواو دەبێت و شەپۆلی دووەم نابێت

جیهان 09:38 PM - 2020-05-15
.

.

پزیشكێكی فەرەنسی بەناوبانگ ئاشكرایكرد: كۆرۆنا تەواو دەبێت و شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نابێت.

 دكتۆر دیدییە راوول پزیشكی بەناوبانگی فەرەنسی و  سەرۆكی بەشی نەخۆشیە گواستراوەكان لەنەخۆشخانەی مارسیلیا بڵاویكردەوە: ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیكبۆتەوە لەتەواوبوون و بەدووریزانی شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە رووبدات كە بەهۆیەوە تائێستا زیاتر لە 300 هەزار كەس لەسەرتاسەری جیهان بوونەتە قوربانی.

ئەو پزیشكە فەرەنسیە لەتۆڕی تویتەر بڵاویكردەوە: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو پاشەكشەی كردووە و پێشبینیكرد رێژەی تووشبوون بەشێوەیەكی زۆر فراوان تۆمار نەكرێت، بەڵكو قەیرانەكە بەرەو كۆتایی بڕوات.

راشیگەیاند: بەپێی سەرجەم ئاماژەكان بەڵگەن لەسەر ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو كۆتایی دەڕوات و هەندێك حاڵەت لێرە و لەوێ دەردەكەوێت، بەڵام جارێكی دیكە شەپۆلی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە هاوشێوەی رابردوو نابیننەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket