riklam

ئەو کەسانەی ئاڵای وڵاتان دەسوتێنن 3 ساڵ زیندانی دەکرێن

جیهان 09:06 PM - 2020-05-15
.

.

پەرلەمانی ئەڵمانی بڕیاریدا هەرکەسێک ئاڵای وڵاتانی ئەوروپی یان بەئاشکرا وڵاتێکی بیانی بسوتێنێت 3ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپەێنرێت.

لەم بارەیەوە یوهانس فیشەری وتەبێژی سۆسیال دیموکراتەکان  ڕایگەیاند سوتاندی ئاڵای ئیسرائیل لەئەڵمانیا کارێکی نادروستەو ڕێگەی پێنادرێت، ئەم بڕیارەی پەرلەمانی ئەڵمانی کەدرەنگانێکی ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری لێوەدرا بۆ ڕێگەگرتنە لەدیاردەی سوتاندنی ئاڵای ولاتان بەتایبەتی ئاڵای ئیسرائیل.

وتەبێژی سۆسیال دیموکراتەکان ڕونیکردەوە دەرکردنی ئەم یاسایە دوای ئەوە هات کەئالای ئیسرائیل چەند جارێک کەوتە بەر سوتاندن. وتیشی سزای زیندانی و مادی هەتا ئێستا سنورداربووە لەسەر ئەوانەی کەسوکایەتیان بەهێماو سونبولەکانی کۆماری فیدرالی ئەڵمانیا کردووە،بەلام  بۆ لەمەودوا  هەمان یاسا ئەوانەش دەگرێتەوە کەسونبولەکانی نیشتیمانی و سەروەری ولاتانی  ولاتانی تری ئەوروپی دەسوتێنن.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

س: ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket