riklam

فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر دواخرا

ئەدەب وهونەر 08:29 PM - 2020-05-15
.

.

بە هۆی کاریگەری قەیرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر تەواوی چالاکییەکی و ڕووداوە گرینگە سینەماییەکانی جیهان، سی و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجریش لە ساڵی 2020 بەڕێوەناچێت و بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا.

"محەمەد مێهدی عەسگەرپوور" دەبیری سی و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە وڵاتی ئێران ڕایگەیاند: بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئاستی جیهاندا لە ماوەی ئەم3ی مانگەی دواییدا و دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی 1399 (مارچی 2020)، وادیاربوو ئیمکانی بەڕێوەچوونی سی و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بە جیاتی کۆتایی مانگی خاکەلێوەی ساڵی 1399 (ناوەندی ئەپرێلی 2020) لە ناوەندی مانگی جۆزەردانی ساڵی 1399 (ناوەندی جوونی 2020) بوونی هەیە، بەڵام ڕەوتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەیەک چووە پێشێی کە هەندێک لە فیستیڤاڵە جیهانییەکان کە لە نیوەی یەکەمی ساڵدا بەڕێوەدەچن و لە تەقویمی فیستیڤاڵە جیهانییەکاندا تۆمارکرابوون، وەستان و یا ئەوەی کە بۆ کاتی دیکە دواخران.

هەروەها ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئیمکانی بەڕێوەچوون نیوەی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بوونی هەیە و بەشێکی بەرچاو لە ڕەوتی ئیجرایی فیستیڤاڵ، وەکوو هەڵبژاردنی فیلمەکانی بەشە جۆراوجۆرەکان و هەروەها دیزاینی بەشی ژێرخانی نوێی ئەنجامدراوە، بەڵام ئامادەنەبوونی زوربەی فیلمسازەکان و کاربەدەستانی بیانی کە بەشێکی زۆریان لە وڵاتانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنان و هەروەها باروودۆخی ناوخۆی ئێران، دوای هەواهەونگی لەگەڵ دکتۆر "حسێن ئینتزامی" سەرۆکی ڕێکخراوەی سینەمایی ئێران و هەروەها "فیاپف" FIAPF (فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی فیلم)، بەڕێوەچوونی سی و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە ساڵ 2020 کەنسڵ کرا و هەر لە ئێستاوە کارئاسانی پێویست بۆ بەڕێوەچوونی ئەم ڕووداوە سینەماییە لە مانگی جۆزەردانی ساڵی 1400 (2021) کراوە.

PUKmedia مەنسوور جیهانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket