riklam

ئەڵمانیا یارمەتی وڵاتانی کەم دەرامەت دەکات

جیهان 08:08 PM - 2020-05-15
.

.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆماس ئەمڕۆ هەینی 15ی ئایاری2020 لەمیانەی دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیدا بەڵێنیدا لەسایەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنادا کەمرۆڤایەتی توشی چەرمەسەری و قەیرانی گەورەکردووە بەشێوەیەکی باشتر یارمەتی وڵاتانی هەژارو کەمدەرامەت ئەدات.

هایکۆماس لەبەردەم پەرلەماندا وتی ئەڵمانیا 300 ملیۆن یۆرۆی بۆ هاوکاری ئینسانی تەرخانکردووە ڕونیشیکردەوە قەبارەت هاوکاریەکان بەپێی ئەم بڕیارە سێ بەرابەر زیادیکردووە ئەمەشی بۆ پێویستیەکان لەسایەی کارەساتی کۆرۆنادا گەڕاندەوە.

هایکۆماسی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند لەجیهاندا نزیکەی 168 ملیۆن کەس متمانە دەکەنە سەر هاوکاری کتوپڕی،وتیشی ئەم هاوکاریانە ئەرکێکی ئەخلاقیە لەم کاتەدا کەجیهان کەوتۆتە بەرمەترسی ڤایرۆسێکی لەو جۆرە ئەم هاوکاری و یارمەتیانەشی بەسودی ئەڵمانیا وەسفکردو وتی مەبەست لێی ئابڵوقەدان و ڕزگاربوونی جیهانە لەمەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەدواجار ڕزگاربوونی ئەڵمانیاو دورخستنەوەیە لە مەترسیەکانی واتە ئەمەی دەیکەین بۆ خزمەتی ئەڵمانیایەو بەشێکیشە لە هەماهەنگی جیهانی بۆ ڕوبەڕووبونەوەی کۆرۆنا هەموان دەخاتە دۆخی ئارامیەوە.

هایکۆماس لەوتەکەیدا ئاشکرایشیکرد ولاتەکەی بەنیگەرانیەوە دەڕوانێتە ئەم قەیرانە لەسایەی حکومەتە داپلۆسێنەرەکاندا لەکاتێکدا کە ترس و تۆقاندنی ڕۆژنامەنوسان لەڕوسیاو فەنزیولاو ئێران و تورکیاو چین بەزەقی بەبەرچاوی دنیاوە دەبینرێت .

 

PUKmedia  شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket