riklam

خانه‌قین.. به‌رپرسێكی یه‌كێتی كۆچی دوایی كرد

پرسەنامە 04:54 PM - 2020-05-15
.

.

لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌نده‌لی و ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی 8 ی  ڕێكخستنی خانه‌قینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15-5-2020  مامۆستا كه‌مال مسته‌فا ناسراو به‌ كه‌مال مه‌نده‌لی ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی 8 ی ڕێكخستنی خانه‌قین و لێپرسراوی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی مه‌نده‌لی به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتۆپڕه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

 مه‌ڵبه‌ندی(8)ی رێكخستنی خانه‌قینی(ی.ن.ك)  له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ هاتووه كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ مامۆستا كه‌مال مسته‌فا ناسراو به‌ كه‌مال مه‌نده‌لی لێپرسراوی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی مه‌نده‌لی و ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین به‌ نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ كۆچی دوایی كردووه‌ و گه‌یشتۆته‌ كاروانی نه‌مران. مامۆستا كه‌مال مه‌نده‌لی كادرێكی دڵسۆزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو له‌ سنووره‌كه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

400 (1).jpg

400.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket