سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی: هه‌رچی زووه حكومه‌ت به‌ده‌م داخوازییه‌كانی مامۆستایانه‌وه بێت
ی.ن.ک 12:07 PM - 2020-05-15.
سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به بۆنه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا وێرای پیرۆزبایی كردنیان، پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ مامۆستایان دوپات ده‌كه‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن " ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگیان بۆ داكۆكیكردن له سه‌رجه‌م مافه‌كانیان و فه‌راهه‌مكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیان.
سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان داواش له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن "هه‌رچی زووه حكومه‌ت به‌ده‌م داخوازییه ره‌واكانی مامۆستایانه‌وه بێت و سه‌رجه‌م داوا شایسته‌كانیان جێبه‌جێ بكات."
ده‌قی په‌یامه‌كه
١٥ی ئایار رۆژێكی پرشنگداره له‌مێژووی هاوچه‌رخی كوردستاندا، دامه‌زراندنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ر له په‌نجاو هه‌شت ساڵ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنییه بۆ بزوتنه‌وه‌ی زانستخوازی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵی كورده‌واری.
ئێمه له‌مڕۆژه‌دا رێزی بێ پایانمان بۆ ته‌واوی مامۆستایانی كوردستان ده‌رده‌بڕین و ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگیان بۆ داكۆكیكردن له‌سه‌رجه‌م مافه‌كانیان و فه‌راهه‌مكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیان.
مامۆستایانی كوردستان به‌گشتی و رێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌یان له‌سه‌رجه‌م وێستگه مێژووییه‌كانی دۆخی میلله‌ته‌كه‌ماندا رۆڵی پێشه‌نگیان بینیوه و هه‌میشه به‌زانست و په‌رروه‌رده‌یه‌كی خه‌باتكارانه رۆڵه‌ی كوردیان گۆشكردووه.
ئێمه له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، خۆمان به‌پشتیوان و خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی مامۆستایان و په‌روه‌رده‌كارانی كوردستان ده‌زانین و ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ سه‌رجه‌م داواكارییه ره‌واكانیان، پێشمان وایه ده‌بێت رۆڵی زیاتر به‌مامۆستایان بدرێت و زیاتر خزمه‌ت بكرێن، چونكه بنه‌مای هه‌موو پێشكه‌وتنێك له وڵات‌دا زانسته، زانستیش به‌هۆی مامۆستایانه‌وه بۆ نه‌وه‌كانمان ده‌گوازرێته‌وه.
له ئێستاشدا وێڕای سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یران و كێشانه‌ی به‌رۆكیان به وڵاتمان گرتووه، په‌روه‌رده‌كاران رۆڵی پێشه‌نگ ده‌گێڕن و له‌خه‌می داھاتووی نه‌وه‌كانمان كه‌رتی په‌روه‌رده‌یان به‌به‌هێزی هێشتۆته‌وه كه‌ئه‌مه جێگای ستایش و پێزانینه.
ئه‌گه‌رچی له‌رابردووشدا، سه‌دان مامۆستای تێكۆشه‌ر له رێی زانست و خه‌باتدا رۆحی خۆیان به‌م خاكه به‌خشیوه و رووبه‌ڕووی زیندان و ئه‌شكه‌نجه و سێداره بوونه‌ته‌وه، له دوای راپه‌ڕینیش به دروشمی مامۆستایان سه‌ری به‌رزیان بۆ موچه نه‌وی ناكه‌ن، داینه‌مۆی به‌رده‌وامی سیستمی په‌روه‌رده بوون له كوردستاندا، به‌ڵام له ئێستادا كه دۆخ و سه‌رده‌م گۆڕاوه ، ده‌بێت هه‌رچی زووه حكومه‌ت به‌ده‌م داخوازییه ره‌واكانی مامۆستایانه‌وه بێت و سه‌رجه‌م داوا شایسته‌كانیان جێبه‌جێ بكات.
پیرۆزه یادی په‌نجاو هه‌شت ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
١٥ ئایاری ٢٠٢٠
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25