شاری كۆیه له نێوان مام جەلال و شاگرده‌كانی
بیروڕا 09:38 PM - 2020-05-14.
چه‌ندین پێناسه و چه‌مكی جیا جیا بۆ شار ده‌كرێ هه‌ر زانسته به‌پێی تێروانینی خۆی راڤه‌ی چه‌مكی شار ده‌كات، ماكس فیبر ده‌ڵێ (شار شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌لكی زۆره له‌رووی ئایوری شوێنی ژیانه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاڵوگۆری بازرگانی دروست بووه هه‌روه‌ها شار بریتیه له شوێنی هزرو رۆشه‌نبیری و داهێنان) شار شوێنی یاده‌وه‌ری رابردووه (تۆماری كۆمه‌ڵایه‌تیه) ده‌ربرینی ئێستایه خه‌ونی داهاتووی نه‌وه‌كانه، شار ناسنامه‌ی كۆمه‌لگایه چه‌ند ره‌هه‌ند یه (شوێن، مێژووە داهێنان، جوانی) ئاوه‌دانی شار له بینایه‌و باڵه‌خانه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ بارنز ده‌لێ( باڵه‌خانه‌كان تۆماری زاده‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌لگان) شاره‌كان له ئێستاوه بۆ داهاتوو پێشبركێیانه له زوو وه‌رگرتنی ناسنامه‌ی شاری زیره‌كSmart Cities واته ئه‌و شارانه‌ی به‌ته‌كنه‌لۆجیای تازه خزمه‌ت به بواری ئابوری دانیشتوان و ئاستی بژێوی و كارئاسانی جووله‌ی ناو شاره‌كان ده‌ده‌ن وه تاچه‌نه‌ند ده‌بنه شاری ژینگه دۆست.
له‌جیهاندا به‌هره‌مه‌ند و پیاوانی سه‌ركرده‌و وفه‌یله‌سوف و شاعیر‌و نووسه‌ران تاكو له‌ژیاندا بوون وه‌فاداربوون بۆ شار‌و و شوێنی گه‌وره بوون، شاره‌كان رۆحی بلیمه‌تیان پێ به‌خشین وه بگره دووریان له‌و شوێنه نه‌بووه رێگر بۆ له بیر بردنه‌وه‌ی خه‌ون و یاده‌وه‌ریه‌كانیان، جمال حمدان وه‌ك جوگرافی ناسێك كه له ئاسمانی میسرده‌دره‌وشێته‌وه له په‌رتووكی (كه‌سایه‌تی میسر – لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له فه‌لسه‌فه‌ی بلیمه‌تی شوێن) ده‌لێ( راسته مێژوو شارستانیه‌تی به میسر به‌خشی به‌ڵام دوای له‌ده‌ستدانی پێگه‌كه‌ی شوێنه‌كه‌ی و كه‌سایه‌تییه‌كان دووباره دروستیان كرده‌وه)، شاعیری ناوداری عێراقی (محمد مهدی الجواهری) دۆستی دێرینی ره‌وانشاد مام جلال دوای به‌رێكردنی 20 ساڵ ته‌مه‌نی منداڵی و لاویه‌تی له شاری نه‌جه‌ف فه‌لسه‌فه‌ی بلیمه‌تی شوێن(عبقریە المكان) له یاده‌وه‌ریی و دێر به‌دێری شیعره‌كانی ره‌نگی داته‌وه كه ده‌ڵێ:
وياملاعبَ أترابي بمنعطفٍ من الفرات إلى كوفان فالجُزرِ
فالجسرُ عن جانبيهِ خفقُ أشرعةٍ رفّافةٍ في أعالي الجوِّ كالطُّررِ
حاجی قادری كۆیی كاتی خۆی ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌خه‌لكی كۆیی دڵیان شكاند بوو وه له حوكمرانی كوردی په‌یكه‌ره‌كه‌شیان به‌بێ نازی گواسته‌وه بۆ كون و قوژبنێك كه‌م كه‌س ده‌زانی ئه‌مه په‌یكه‌ره‌كه‌یتی به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌م شاره‌ی له بیر نه‌كردبوو كاتێك ده‌لێ:
له‌مه‌یدانی به‌هاره شاره‌که‌ی کۆ
قووبه‌ی کشمیری دا به‌رشه‌ق وه‌ک گۆ
تێروانینی مام جلال بۆ شاری كۆیه له‌دیدگای فه‌لسه‌فه‌ی بلیمه‌تی شاری كۆیه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌نی مندالی و سه‌ره‌تای لاویه‌تی بۆ شاری كۆیه وه نكولی له‌وه نه‌كردووه پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌م شاره فێری كه‌لتوری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كرد دژ به‌داگیركه‌ران، كۆیه هه‌ر له كۆنه‌وه یه‌كێك بووه له‌و شارانه‌ی كه به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بنه‌مای به‌ره‌نگاری تێدا به‌رجه‌سته ببوو.
مام جلال له‌هه‌ر سه‌ردانێكی بۆ شاری كۆیه و مانه‌وه‌ی بۆ چه‌ند رۆژێك جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه كه ده‌بێ كۆیه ببێته شاری به‌ره‌نگار بوونه‌وهCombating City مام جلال خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ی (مێژوویی ، جوگرافی، ئابوری ، سیاسی ) بۆ ئه‌م شاره هه‌بوو، به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی له هزردابوو كه چه‌ندین گرفت وله‌مپه‌ر له رابردوو و ئێستا و داهاتوو وا واده‌كه‌ن شار‌و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی له هه‌لگری كه‌لتوری به‌ره‌نگاربوونه‌وه بن له‌وانه:
كردنه‌وه‌ی رێگای سه‌ره‌كی قه ڵادزێ- رانیه- سلێمانی له شسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو وایكرد كۆیه ئه‌و گرنگییه هه‌رێمییه‌ی خۆی له ده‌ست بدات كه پێشتر هه‌یبوو.
له كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو حكومه‌تی به‌عس پله‌ی كارگێری له قه‌زاوه كرد به گوند به‌ناوی گوندی (عمر بن ختاب).
به‌رده‌وام كۆچی به‌شێكی زۆری خه‌لكی رۆشه‌نبیرو سه‌رمایه‌داری له شاری كۆیه بۆ هه‌ولێرو سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
شه‌ری ناوخۆیی و دوو ئیداره‌ی شوێنه‌وارو لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر شاره‌كه‌دا جێهێشتووه.
به‌كارهێنانی چه‌مكی كۆیی و خۆیی له‌لایه‌ن مام جلال له‌چه‌ندین دانیشتن و كۆر‌و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌لكی شاره‌كه مانای ئه‌وه نه‌بوو كه مام شارچیه‌تی بكا به‌لكو ده‌یزانی ئه‌م شاره گه‌ر وابروا له‌به‌رده‌م ئالنگاری له‌ده‌ستدانی ناسنامه‌ی پێگه‌كه‌یه‌تی له‌كاتێكدا ئه‌م شاره سه‌رده‌مانێك به( وراتی كۆیه) ناسرابوو، مام جلال له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رچووی یاسا بوو به‌ڵام ئه‌ندازیارو پلاندارێژه‌ر بوو بۆ ئاسۆی په‌ره‌پێدانی شاری كۆیه. مام گه‌وره‌ترین ده‌زگای ئه‌كادیمی و معرفی پێشكه‌ش به شاری كۆیه كرد ئه‌ویش بریتی بوو له‌زانكۆی كۆیه ( دایكی باوكی مام جه‌لال ( ئایشه خان ) مام جه‌لالی خۆش ویستووه كاتێك مام جلال له به‌غدا ده‌یخوێند له حقوق، ده‌یگووت نابێ بچێته‌وه به‌غدا، ده‌بێ زانكۆ و حقوق بێته كۆیه، ئه‌و خه‌ونه هاته دی به‌راستی به‌و ئاواته‌وه مام جه‌لال زانكۆی له كۆیه كرده‌وه‌و به‌ردی بناغه‌ی دانا ماڵ و مێوانخانه‌ی خۆی دا به زانكۆی كۆیه) مام جلال به دیدیگای ئه‌ندازیارێكی ته‌ڵارساز ی مۆدرێنی ژینگه دۆست بریاری له هه‌ڵبژاردنی شوێنی زانكۆی كۆیه دا له بناری چیای هه‌یبه‌سولتان، به‌شاهێدی دۆست و ناحه‌زانی ئێستا زانكۆیه‌كه له زانكۆ باشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، لێره‌دا ده‌بێ شاگرده‌كانی نه‌هێلن ئه‌م زانكۆیه بكه‌وێ .
مام جه‌لال زۆر مه‌به‌ستی بوو فراوانبوونی شاره‌كه به ئاراسته‌ی بناری هه‌یبه‌سوڵتان و حمامۆك و زه‌و‌ییه‌كانی حه‌مه بایزان و كافرۆشیان بروات نه‌ك به ئاراسته‌ی ده‌شته به‌پیته‌كانی باشوری شاره‌كه كه‌چی شاگرده‌كانی ئه‌وه‌یان نه‌كرد به‌لكو به‌لكو ئاراسته‌كه‌یان بۆ به‌پیترین خاك برد.
مام جلال له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوو كه چنارۆك ببێته نموونه‌ی ناوچه‌ی گه‌شتوگوزاری له هه‌رێم كه بتوانێ هه‌لی كار بۆ 500 كه‌س دابین بكات و ناوه‌كه‌ی بچێته‌وه سه‌ر نه‌خشه‌ی شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كانی هه‌رێم وعێراق كه‌چی بووه به‌ناوچه‌ی باغ و ڤێلای تایبه‌ت.مام جه‌لال قه‌یسه‌ری كۆنی كۆیه‌ی ئاوه‌دانكرده‌وه‌و به‌های شارستانی بۆ گه‌رانده‌وه به‌ڵام شاگرده‌كانی نه‌یانتوانی كه‌لتوری و شوێنه‌واره مێژوویه‌كانی گه‌ره‌كه كۆنه‌كان(بایزاغا –قه‌ڵات – به‌فری قه‌ندی) بپارێزن هه‌ر ناو ناوه به‌شێكی گه‌ره‌كه كۆنه‌كان ده‌بنه گه‌راج و بازاری بچوك بچوك ئه‌مه‌ش له‌چه‌ند ساڵی داهاتوو به‌یه‌ك جاری سیمای شاری كۆنی تێدا نامینێ.
مام جلال ده‌یان پێشنیازی هه‌بوو بۆ شاری كۆیه دلنیام گه‌ر ئێستا زیندوو بوایه هه‌رگیز رێگای نه‌ده‌دا ئه‌م شاره به‌بێ ناز واخۆی نیشان بدات و نه‌زانێ گله‌یی و گازه‌نده‌ی ببا بۆ كێ و چۆن هه‌یبه‌تی كوردایه‌تی بۆ شاره‌كه بگه‌رێته‌وه، بۆیه مام جلال پێمان ده‌ڵێ گه‌ر ده‌تانه‌وێ رۆحی من ئاسوده بێ ده‌بێ له‌وه به‌دوا ئه‌م كارانه بۆ شاره بكه‌ن::
1. خاوه‌ن ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌هێزبێ، هه‌ماهه‌نگی روون و به‌رپرسیارانه‌ی هه‌بی له دابه‌شكردنی ئه‌رك ومافه‌كان هه‌روه‌ها چالاككردنی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی نێوان ئیداره‌ی قه‌زاكه‌و حكومه‌ت.
2. درككرد به‌و مه‌ترسیانه‌ی كه‌رووبه‌رووی شاره‌كه ده‌بنه‌وه له ئێستا و داهاتوو بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به پلانی تۆكمه‌ی ستراتیژی ده‌بێ له سێكته‌ره جیاوازه‌كان به‌تایبه‌تی له سێكته‌ری شاره‌وانی ئه‌ویش له رێگای گرنگیدان به دروستكردن چه‌ند پاركیێك به دیزانینی سه‌رده‌میانه هه‌روه‌ها چالاككردنی جموجۆلی بازار له دروستكردنی بازاری هاوچه‌رخ كه‌خودی شاره‌وانی بیگرێته ئه‌ستۆی خۆی .
3. چالاككردنی وه‌زیفه‌ی هه‌رێمی شاری كۆیه به‌ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بۆ راكێشانی سه‌رمایه بۆ خه‌لكی شاره‌كه.
4. هاندانی ئه‌وپه‌ری كارئاسانی بۆ سه‌رمایه‌داران له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی گرنگ له شاره‌كه به‌تایبه‌تی له دروستكردنی كارگه‌ی بچووكی بۆ پیشه‌سازییه خۆراكییه‌كان.
5. به‌هه‌ند وه‌رگرتنی پێشنیازی خه‌لكی ئه‌كادیمی له‌رێگای دیداری زانستی ئه‌مه‌ش واباشتره به‌هه‌ماهه‌نگی زانكۆی كۆیه ئه‌نجام بدرێ.
سه‌رچاوه‌كان:
سێوه‌كه‌ی دڵ https://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=124678
http://www.alnoor.se/article.asp?id=139959 عبقرية المكان في ذكريات الجواهري
PUKmedia د.رۆستم سلام عزیز
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
05:20 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
قوباد تاڵەبانی: پارێزەری ئازادی کاری رۆژنامەگەری دەبین
09:32 AM - 2024-04-22
مەکتەبی سیاسی: لەساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی‌دا پشتیوانی رۆژنامەنوسان دەکەین
07:47 PM - 2024-04-21
زۆرترین خوێنراو
-
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22 -
سەرۆکایەتی هەرێم رێزلێنان بە PUKMEDIA دەبەخشێت
کوردستان 12:05 PM - 2024-04-22 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-04-22 -
پیرۆزباییەکان بۆ رۆژی رۆژنامەگەری کوردی
کوردستان 10:42 AM - 2024-04-22 -
پێشانگای بزووتنەوەی رۆژنامەگەری ژنان-ی تابان گەرمیانی دەکرێتەوە
کوردستان 09:41 AM - 2024-04-22