riklam

بەریتانیا.. ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزدەبێتەوە

جیهان 08:03 PM - 2020-05-14
.

.

بەرپرسانی تەندروستی لە وڵاتی بەریتانیا رایگەیاند كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 3446 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ و 428 گیانلەدەستدان تۆماركراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا رایگەیاند كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 3446 حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماكراون، بەوەش كۆی ژمارەی توشبووان گەیشتە 233151 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندوە كە 428 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، كۆی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتۆتە 33614 كەس.

پێشتر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندبوو كە تا ئێستا 275 كارمەندی بوارەكانی چاودێری تەندروستی و كۆمەڵایەتی بەهۆی توشبوونیان بەڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، هۆشداریشی داوە لە هەڵگرتنی بەپەلەی كۆتوبەندەكانی كەرەنتینە و رێكارەكانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسەكە.

PUKmedia/ روسیا الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket