riklam

وه‌فدێكی یه‌كێتی سه‌ردانی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی خانه‌قین ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 06:23 PM - 2020-05-14
.

.

ھاوخه‌می لاھور شێخ جه‌نگی گه‌یه‌نرا به‌خانه‌واده‌ی شه‌ھیدانی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی شاری خانه‌قین

ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ رێكه‌وتی 14-5-2020 وه‌فدێك به‌ نوێنه‌رایه‌تی لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی (ی ن ك) و به‌یاوه‌ری هێرش حه‌بیب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین و خاتوو چرا عومه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی شه‌هیدان سه‌ردانی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی په‌لاماره‌ تیرۆرستیه‌كه‌ چه‌ند رۆژی پێشووی قه‌زای خانه‌قین-یان كرد.

له‌و سه‌ردانه‌دا، ھه‌ڤاڵان ھێرش حه‌بیب و خاتوو چرا عومه‌ر پرسه‌و سه‌ره‌خوشی ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی-یان گه‌یاند به‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی شاری خانه‌قین و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ شه‌هیدانی خانه‌قین به‌خوێن و ئیراده‌ی پۆڵاینیان خه‌ڵكی خانه‌قین سورتر ده‌كه‌ن له‌پێناو به‌ده‌ستھێنانی ئامانجه‌ به‌دینه‌هاتوه‌كانیان.

هه‌روه‌ھا راشیانگه‌یاند، كه‌ شه‌هیدان، سمبولی نیشتمانن، بۆیه‌ درێژه‌ پێده‌ری رێبازی پیرۆزیان ده‌بین و هه‌ره‌شه‌ی تیرۆرستان و دوژمنانی تاریكی له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی و ئارامی و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌كه‌ ساردمان ناكه‌نه‌وه‌، ھاوكات داوای ئه‌وه‌شیان كرد كه‌ به‌زووترین كات ھێزێكی ھاوبه‌ش پێك بھێنرێت بۆ پاراستنی سه‌روماڵی  ھاووڵاتیان، بۆ ئه‌وه‌ی چیدی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ نه‌بنه‌ قوربانی و خوێنیان به‌فێڕۆ نه‌ڕوات .

له‌كۆتایشدا هاوكاری ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌سه‌ر كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كاندا دابه‌شكرا.

 


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket