riklam

رێواز فایەق: بانگهێشت بۆ كۆبوونەوە ناكەم

کوردستان 01:01 PM - 2020-05-14
.

.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند:پەرلەمان كۆنابێتەوە تا ئەوكاتەی نەبێتە شوێنی خواستنی هەموو لایەنەكان و باس لەكێشەكانی خەڵكی كوردستان بكات، ئەوكاتە كۆدەبێتەوە كە بەشكۆیەكی تایبەت و متمانەیەكی تایبەت بچێتەوە ناو پەرلەمان.

د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:پەیامی فراكسیۆنەكانمان وەرگرت و سەردانی ئێمەیان كرد، دواتر بڕیار دەدەین كەی لەگەڵیان كۆدەبینەوە، چۆن ئەوان نیگەرانییان هەیە لە سەرۆكایەتی پەرلەمان، منیش وەك سەرۆكی پەرلەمان نیگەرانیم هەیە.

وتیشی: پەرلەمان كۆنابێتەوە تا بەوشێوەیەی لێنەیەت كە خواستی هەموو ئەو هێزانەیە كە لەنێو پەرلەمانی كوردستان هەن، پەرلەمان ئەوكاتە كۆدەبێتەوە باس لەكێشەكانی خەڵكی كوردستان بكات و ئەوكاتە كۆدەبێتەوە كە بەشكۆیەكی تایبەت و متمانەیەكی تایبەت بچێتەوە ناو پەرلەمان.

 سەرۆكی پەرلەمان راشیگەیاند: بانگهێشت بۆ كۆبوونەوە ناكەم تا نەگەمە ئەو بڕوایەی كە كۆبوونەوە سودی هەیە بۆ خەڵكی كوردستان.

PUKmedia تایبەت

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket