riklam

گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە 300 هەزار کەس نزیکدەبێتەوە

جیهان 09:47 AM - 2020-05-14
.

.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتی جیهان بڵاو بوەتەوەو سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە شاری ووهانی وڵاتی چینە، لە ئێستادا ژمارەی توشبوانی زیاتە لە ٤ ملیۆن کەس و ژمارەی ئەو کەسانەش گیانیان لەدەستداوە لە ٣٠٠ هەزار کەس نزیکدەبێتەوە.

ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی بۆ ئامارەکان، نویترین ئاماری بڵاو کردەوەو، تێدا هاتوە لە جیهاندا ٤ ملیۆن و ٤٣٠ هەزار و ٢٤٢ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بون و ٢٩٨ هەزار و ١٨٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات ئەوەشخراوەتەروو، کەلە ئێستادا ٢ ملیۆن و ٤٢٤ هەزار و ٥٩٤ کەس لە ژێر چاودێریدان و ٤٥ هەزار و ٩٢٩ کەسیش باری تەندروستییان ناجێگیرە و ١ ملیۆن و ٦٦١ هەزار و ٥٣٦ کەسیش چاک بونەتەوە.

بەپێی ئاماری ئەو ماڵپەڕەش زۆرترین توشبون و گیان لەدەستدان لە ئەمریکا تۆمار کراوە، کە ژمارەی توشبوانی ١ ملیۆن و ٤٣٠ هەزار و ٣٤٨ کەسەو ٨٥ هەزار و ١٩٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

PUKmedia وۆڵدئۆمیتەر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket