ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 08:41 AM - 2020-05-14.
1590: كۆتایهاتنی بنیاتنانی گومەزی كاتدرائی قەدیس بوترس لە ڤاتیكان بە بەرزایی 133,5 مەتر، بە سەرۆكایەتی ئەندازیار دۆمنیكۆ فونتانا.
1607: دامەزراندنی موستەعمەرەی (جیمس تاون)، كە یەكەمین موستەعمەرەی بەریتانی سەركەوتووو بوو لە ئەمریكای باكوور.
1811: سەربەخۆیی پاراگوای لە ئیسپانیا.
1878: تیرۆركردنی سیاسەتمەدار (ئوكوبو توشیمیچی).
1900: ئەنجامدانی یاریەكانی ئۆڵۆمپیات لە پاریس و بەردەوام بووتا 28/10ی هەمان ساڵ.
1941: هێزی ئاسمانی ئەڵمانی توندترین بۆردومانی ئاسمانی ئەنجامدا بۆ سەر لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە جەنگی دووەمی جیهانی.
1945: فڕۆكەوانە خۆكوژە یابانیەكان هێرشیكی تێكشكێنەریان كردە سەر فڕۆكەهەڵگری ئەمریكی (ئینتربرایز) و ئەوەش لە مانگەكانی كۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی.
1948: هێزێك لە شەڕكەرە عەرەبەكان توانیان دەستبگرن بەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی (عتروت) لە باكوری قودس لە سەرەتای جەنگی فەلەستین لە نێوان عەرەب و ئیسرائیل و ئەوەش پێش رۆژێك لە راگەیاندنی دەوڵەتی ئیسرائیل.
1948: ئەنجومەنی نیشتمانی یەهودی (كنیست) سەربەخۆیی دەوڵەتی ئیسرائیلی رایگەیاند و یەكەم پۆستی سەرۆكی دەوڵەتی ئیسرائیل لە لایەن (حایم وابزمان) گیرایە دەست و یەكەم سەرەك وەزیرانیش لە لایەن ( دیڤید جربۆتی).
1950: لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی توركیا و پەرلەمان (پارتی دیموكراتی) سەركەوتنی بەدەستهێنا بەرامبەر پارتی گەلی كۆماری.
1955: راگەیاندنی پەیمانی وارسو.
1956: دامەزراندنی سوپای مەغریبی.
1963: كوێت دایەپاڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و بوو بە ئەندامی ژمارە 111 لەو رێكخراوە نێودەوڵەتیەدا.
1964: ئاهەنگێڕان بۆ گۆڕینی ئاراستەی رووباری نیل لە بەنداوی (عالی) و ئەوەش بە ئامادەبوونی سەرۆكی میسری (جەمال عەبدولناسر) و سەرۆكی سۆڤیەتی (نیكیتا خرۆشۆف)، و ئەو وێستگەی گۆڕینە بوو بە سەرچاوەیەكی ئاویی كە رێگەی دەدا بە ئیشپێكردنی گەورەترین وێستگەی كارەبایی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.
1965: چین دووەم بۆمی ئەتۆمی خۆی تەقاندەوە.
1997: توركیا بە دەیان هەزار سەرباز و 250 تانكەوە و پشتیوانی ئاسمانی هێرشیكرد بۆ هەرێمی كوردستان بۆ سەر بنكەكانی پەكەكە، ئەوە نۆزدەهەمین هێرشبوو كە ئەنجامدرابێت.
1997: بەهۆی جیاوازی بیروبۆچوون لە نێوان پەكەكە و پارتی دیموكراتی باشوری كوردستان شەڕ لە نێوانیاندا بەرپابوو لە باشووری كوردستان.
2004: هێزەكانی ئەمریكا 250 گیراوی عێراقی بەردا لە بەندیخانەی ئەبوغرێب دوای فەزیحەتی سوكایەتیكردن بە بەندیەكان لەو بەندیخانەیە.
2007: حكومەتی لوبنانی داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش كرد كە دادگایەكی نێودەوڵەتی پێكبهێنێت بۆ دۆسیەی تیرۆركردنی (رەفیق حەریری).
2008: دەستگیركردنی 32 تیرۆریس لە لایەن هێزەكانی عێراقەوە.
2008: شەڕ و پێكدادان سەرلەنوێ لە لوبنان دەستیپێكردەوە.
2008: ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك بارەگای حیزبی ئیسلامی عێراق تەقیەوە و 17 قوربانی لێكەوتەوە.
2010: ئەسیوبیا و ئۆگەندە و رواندا و تەنزانیا رێكەوتننامەی دابەشكردنی رووباری (نیل)یان مۆركرد دوای دە ساڵ ، و كینیا بەیانێكی دەركرد بە رازیبوون بەو رێكەوتنە بێ مۆركردنی، بەڵام نوێنەرانی كۆنگۆی دیموكراتی و بورۆندی ئامادەنەبوون، و میسر و سودانیش رەتیان كردەوە.
لەدایكبوون:
1666: فیتوریو ئەمیدیوی دووەم، مەلیكی شانشینی (سردینیا).
1923: عەدنان پاچەچی، سیاسەتمەداری عێراقی.
1940: ئەحمەد مورعی، ئەكتەری میسری.
1943: ئولافور راگنار گریمسۆن، سەرۆكی ئایسلەندە.
1944: جۆرج لوكاس، دەرهێنەری ئەمریكی.
1953: نوردوم سیهامونی، مەلیكی كەمبۆدیا.
1959: شەریف مونیر، ئەكتەری میسری.
1961: تیم روس، ئەكتەری ئینگلیزی.
1962: دانی هیوستن، ئەكتەری ئەمریكی.
1969: كیت بلانشیت،ژنە ئەكتەری ئوستورالی.
1978: ئەندریە ماكینگا، یاریزانی تۆپی پێی ئەنگۆلی
1979: كارلۆس تینوریو، یاریزانی تۆپی پێی ئوكوادۆری.
1980: زدینیك گریگیرا، یاریزانی تۆپی پێی چیكی.
1982: جیلبرت سیمون، گۆرانیبێژی لوبنانی.
1983: ئەمبیر تامبلین، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1984: مایكل رینسنج، گۆڵچی تۆپی پێی ئەڵمانی.
1984: نایجل ریو كوكەر، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1984: مارك زوكربیرج، بەرنامەسازی كۆمپیوتەری ئەمریكی.
1986: جوزیف عەتیە، گۆرانیبێژی لوبنانی.
1987: فرانك سونگو، یاریزانی تۆپی پێی كامیرۆنی.
1992: لویس مولت، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1993: میراندا كوسجروف، ژنە ئەكتەر و گۆرانیبێژی ئەمریكی.
وەفات:
1610: مەلیك هنری چوارەم، مەلیكی فەرەنسە.
1643: مەلیك لویسی سیانزەهەم، مەلیكی فەرەنسە.
1878: ئوكوبو شوشیمیچی، سیاسەتمەداری یابانی.
1912: ئۆگەست ستریندبرگ، نوسەری سویدی.
1925: هنری راید هاجرد، رۆماننوسی ئینگلیزی.
1936: ئیدموند ئەلنبی، جەنەرالی بەریتانی.
1937: مستەفا سادق رافیعی، نوسەر و ئەدیبی میسری.
1940: ئیما جولدمان، نادەسەڵاتداری لیتوانی.
1943: هنری لافۆنتین، سیاسەتمەداری بەلجیكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1913ز.
1954: هاینز جودیریان، عەسكەرتاری ئەڵمانی.
1955: ئەنوەر وەجدی، ئەكتەر و دەرهێنەری میسری.
1968: حیدر العمر، دەرهێنەری عێراقی.
1987: ریتا هیوارس، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1995: كریستیان ئەنفینسن، زانای كیمیای زیندەیی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1972ز.
1998: فرانك سیناترا، گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1999: شێخ عەبدولعەزیز بن باز، موفتی شانشینی سعودیە.
2000: كیزو ئوبوچی، سەرەك وەزیرانی یابان.
جەژن و بۆنەكان:
جەژنی سەربەخۆیی لە باراگوای.
رۆژی زەرد لە كۆریای باشوور.
PUKmedia حسێن هەڵەبجەیی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25