riklam

باج لەسەر بەرهەمی هاوردە زیاد دەكرێت

ئابوری 11:15 PM - 2020-05-13
.

.

وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان میكانیزمی پارێزگاریكردن لەبەرهەمی خۆماڵی ئاشكرا دەكات,

بێگەرد تاڵەبانی وەزارەتی  كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەئەژماری خۆیدا رایگەیاندوە:" زیادكردنی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە یەكێكە لەهەنگاوەكانمان بۆپارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی، ووتووشیەتی:" لە 6/10 تاوەكو 10/15 بۆ هەر كیلۆیەكی تەماتە 600 دینار باجمان لەسەر داناوە.

ئاماژەی بەوەشداوە:" ئەمڕۆ 2020/5/13، شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان لەگەڵ هەژار ابراهیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی، كامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی خانەقین، اسماعیل محەمەد نەجم، بەڕێوەبەری باخداری و محەمەد صابر، لێپرسراوی بەشی كشتوكاڵی قۆرەتوو، سەردانی چەند جووتیارێكی نمونەیان لە سنوری بەشی كشتوكاڵی قۆرەتوو كرد، كە 280 دۆنم تەماتەیان چاندووە.

باسی لەوەشكردوە:" گەرمیان خاكێكی بەپیتی هەیە و ساڵانە نزیكەی 6250 دۆنم دادەچێنرێت بە بەرهەمی جۆراوجۆر.

 

PUKmedia داڕشتنەوە 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket