riklam

یه‌ك ملیۆن و 613 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا له‌جیهان چاكبوونه‌ته‌وه‌

جیهان 09:05 PM - 2020-05-13
.

.

به‌پێی دواین ئاماره‌ ڕه‌سمیه‌كان ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ چوار ملیۆن و 354 هه‌زار كه‌س.

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی 293 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند و هه‌روه‌ها زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن و 613 هه‌زار تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.
ئه‌مریكا به‌یه‌كه‌م وڵاتی زه‌ره‌رمه‌نبدوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌جیهان داده‌نرێت و زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن و 408 هه‌زار تووشبوو له‌و وڵاته‌ تۆماركراوه‌ و زیاتر له‌ 83 هه‌زار كه‌سیش بوونه‌ته‌ قوربانی.

هاوكات ئیسپانیا له‌پله‌ی دووه‌مدایه‌ و زیاتر له‌ 269 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به‌كۆرۆنا و زیاتر له‌ 26 هه‌زار قوربانی له‌و وڵاته‌ تۆماركراوه‌ و له‌رووسیاش زیاتر له‌ 242 هه‌زار تووشبوون به‌كۆرۆنا تۆماركراوه‌.

له‌به‌ریتانیاش زیاتر له‌ 226 هه‌زار تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا و زیاتر له‌ 32 هه‌زار قوربانی تۆماركراوه‌ و له‌وڵاتی ئیتاڵیا زیاتر له‌ 221 هه‌زار تووشبوو تۆماركراوه‌ و زیاتر له‌ 30 هه‌زار كه‌سیش له‌و وڵاته‌دا بوونه‌ته‌ قوربانی.

PUKmedia  ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket