riklam

حکومەتی هەرێم:پێش جەژن هەوڵدەدەین مووچەی هەموو وەزارەتەکان دابینبکەین

ئابوری 05:24 PM - 2020-05-13
.

.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتی،  دابەزینی نرخی نەوت هۆکارە بۆ کەمبونەوەی داهات، بەڵام ئێمە هەموو داهاتەکان بۆ موچە تەرخان دەکەین و هەموو هەوڵێک دەدەین پێش جەژنی رەمەزان مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەین

دوای کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی و قوباد تالەبانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبونی وەزیرەکان بەڕێوەچوو جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە مانگەکانی داهاتوودا مووچە بە گوێرەی داهات رێکدەخەینەوەو  هەموو هەوڵێک دەدەین پێش جەژنی رەمەزان مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەین.

وتیشی: دابەزینی نرخی نەوت هۆکارە بۆ کەمبونەوەی داهات و کورتهێنانی زۆر لە داهاتی هەرێمی کوردستاندا هەیەو ئێمە ئامادەین رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل تەسلیمی بەغدا بکەین .

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم چەندین کاری گرنگی هەیە بیکات و حوکومڕانی بەتەنیا بریتی نییە لە مووچە دابەشکردن .

جوتیار عادل ئەوەشدەخاتەروو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەساڵی ٢٠٢٠ دا ٣ مووچەی بەسەر مووچەخۆراندا دابەشکردوەو وتیشی، هەموو داهاتەکان بۆ موچە تەرخان دەکەین.

لەبارەی گفتوگۆکان و کۆبونەوەکانیش لەگەل بەغدا وتی، دەستور بە بنەمای چارەسەری کیشەکان لەگەڵ بەغدا دادەنێین.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket