riklam

ناوەندی یەکێتی لە فەرەنسا کۆبووەوە

ی.ن.ک‌‌ 04:51 PM - 2020-05-13
.

.

ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وڵاتی فەرەنسا کۆبووەوە و ئەمەی خوارەوە بەلاخی کۆبونەوەکەیە..

ئیوارەی دووشەممەی رێکەوتی ١١ ی ٥ ی ٢٠٢٠ بە سەرپەرشتی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، لە چوارچێوەی کاروچالاکیەکانی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە لە گەڵ ناوەندی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە فەرەنسا لە رێگای سکایپەوە کۆبووە

سەرەتا بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان دەستی پێکرد ، دواتر سەعدی ئەحمەد پیرە باسی کۆنگرەی چواری کردوو و باسی گۆرانکاری و نوێبوونەوەی سەرکرایەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی کرد ئامانج و بەرنامەی کۆنگرەی بۆ هەڤاڵان ڕونکردوە کە بەشێوەێک بێت پێویستە بگەرینەوە بۆسەردەمی زێرینی جەنابی مام جەلال خانوە قورەکان و ئامانج مان تەنها خزمەت کردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و باشکردنی گوزەرانی خەڵک بێت

وتیشی رۆڵی ناوەندەکان لە دەرەی وڵات و چۆنیەتی کارکردن و گەشەکردنی ریزەکانمان لە ئەوروپا گرنگی خۆی هەیە فەرەنساش ناوەندێکی رۆشنبیری و کلتووری گرنگە لە دڵی ئەوروپا و ئاماژەی بەوەشکرد فەرەنسا گرنگە و ئەندامی هەمیشەییە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا وهەمیشە دۆستی نزیکی گەلی کورد بوە، بۆیە دەکرێت خوێندنەوەی تایبەتی بۆ بکرێت بۆ گەشە پێدانی ناوەندی یەکیەتی لەو وڵاتە

لە کۆتای قسەکانیدا لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە مادەی ٥١ پیڕەوی پەسەندکراوی کۆنگرەی چوارەمی یەکیتی بۆ ئامادە بوان ڕونکردوە کە یەکێک لە بڕیارە گرنگەکانی فراوانکردنەوەو گرنگیدان بە ناوەندی دەرەوەو گۆڕینی ئۆرگانەکانە بۆ مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەو کۆکردنەوەی سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتیە لە دەرەوە لە ناو ئەم مەکتەبەدا، خۆش حاڵی خۆشی دەربڕی بەوەی کە ناوەند لەسەرجەم وڵاتەکان شوێنی کۆمیتەکان دەگرێتەوە و سەرجەم ئۆرگانە جیاوازەکان و سەربەخۆکان نامێنن و دێنە ژێرچەتری ناوەند.

دواتر دەرگای گفتگۆ کردن بۆ سەرجەم لێپرسراوی بەشەکانی ناوەندی فەرەنسا کرایەوە و بە دوورو درێژی سەرجەم هەڤالان پێشنیار و ڕاوسەرنج و بۆ چونەکانی خۆیان خستە ڕوو لە کۆتای قسەکانیاندا سەرجەم لێپرسراوی بەشەکان و کەرتەکانی ناوەندی فەرەنسا ستایشی کارکردنی هەڤاڵ دارەوان حاجی حامید یان کردو کارەکانیان بەرزنرخاند و بێ جیاوازی جارێکی ترپشتگیری خۆیان بۆ هەڤالی ناوبراو دەربڕی.

لەو کۆبونەوەیەدا کە زیاتر لە دوو سەعات و٤٠ دەقەی خایاند سەرجەم هەڤالانی ئامادە بوو گفتوگۆێکی هەڤالانەیان لە شێوەی پێشنیار بۆ بەرەوپێش بردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە فەرەنسا و لە دەرەوە خستە ڕوو.

PUKmedia ڕاگەیاندنی ناوەندی فەرەنسا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket