riklam

كۆرۆنا ته‌نگ به‌ روسیا هه‌ڵده‌چنێت

جیهان 09:39 AM - 2020-05-13
.

.

له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 10 هه‌زار و 899 كه‌س له‌ روسیا تووشی كۆرۆنا بوون كه‌ ئه‌و ئاماره‌ یه‌كێك له‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ترین ئاماره‌كانی جیهان و تا ئێستا شتی وا ڕووینه‌داوه‌.

حكومه‌تی روسیا ئاشكرایكرد كه‌ تا ئێستا 232 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته‌ تووشی كۆرۆنا بوون و له‌ دوای ئه‌مریكا روسیا له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیدا دێت بۆ ڕێژه‌ی تووشبوان به‌ كۆرۆنا.

 له‌ناو سیاسییه‌كانی روسیادا تا ئێستا میخائیل میشۆستین سه‌رۆك وه‌زیران و پسكۆف وته‌بێژی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ گیرۆده‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

تا ئێستا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو هه‌زار 116 كه‌س له‌ روسیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ له‌چاو ڕێژی تووشبوان ڕێژه‌ییه‌كی زۆر كه‌مه‌.

PUKmedia  بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket