riklam

بۆچی دژایەتی پێکهاتەکان دەکرێت؟!!

بیروڕا 02:21 AM - 2020-05-13
.

.

 

بۆچی دژایەتی پێکهاتەکان دەکرێت ؟. ئەی بۆچی هەندێ پەرلەمانتار کە حزبەکانیان شەریکن لە حکومەتی هەرێم دا، کەچی لەبەغدا دژایەتی هەرێم دەکەن ؟.

 ئەم دوو پسیارە لەلایەن کەناڵێکی ئاسمانییەوە ئاراستەی بەرێز محمدی حاجی محمود کران .

هەرچەندە لە رووی ئیتیکی رۆژنامەوانییەوە ، نەدەبوو بێژەری کەناڵەکە ئەو دوو پسیارە بکات ، چونکە هیچ حزبێکی کوردستانی دژایەتی پێکهاتەکانی کوردستانی نەکردووە .هەروەها لەبەغداش بۆچوونی جیاوازو ناکوکی حزبایەتی بەمانای دژایەتی هەرێم ناگەیەنێت .

وەلێ پێشکەشکار ناچارە سیاسەتی کەناڵەکەی جێبەجێ بکات ، کەناڵەکەش سیاسەتی حزبەکەی خۆی پەیرەو دەکات ، حزبە سیاسیەکانیش لە ئەنجامی ململانێیەکی توندو ناتەندروست لەرێی میدیاوە ، لەپێناو بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی هەوڵی شاردنەوەی راستییەکان دەدەن ، دەیانەوێ رایگشتی وسۆزی جەماوەر بەپێی ئاوازی خۆیان ئاراستە بکەن بۆ گەیشتن بەو ئامانجەش ئامادەن سیناریۆی سەیروسەمەرە داربێژن ، تەنانەت هەندێک جار دەچنە خانەی هەواڵی بێ بنەماو هەڵمەتی چەواشەکاری ، بێ گومان بۆ رۆپۆشکردنی ئەو سیناریۆیانەش پێۆیستیان بەم جۆرە پسیارانە هەیە .

ئەوەی لە ئەنجامی ئەو هەڤپەیڤینەدا زیاتر بووەتە جێگای تێرامان ، وەڵامەکانی کاکە محمدی حاجی محمود بوون نەک پسیارەکان .چونکە وەڵامەکانی جۆرێک لە شەرعیەتی بەخشی بەو دوو پسیارە و کەمێک مەیلداری پێوەدیاربوولە بەرژەوەندی لایەنێکی سیاسی لە دژی لایەنێکی دیکە .

ئەم قۆناغە هەستیارەی کە هەرێمی کوردستانی تیایدا تێپەردەبێت ، چاوەروانی وەڵامێکی دیکەیان دەکرد ، چونکە لەلایەکەوە  هەرێم زیاتر لەهەمووکاتێکی دیکە پێویستی بەپەیامی پاراستنی یەکریزی وتەبایی هەیە ، لەلایەکی دیکەوە کاکە حەمە تێکۆشەرێکی دێرین وماندونەناسی گەلەکەمانەو رێزو حورمەتێکی تایبەتی هەیە لەلایەن لایەنە سیاسییەکان و جەماوەری کوردستان بەگشتی . 

ئەو رێزو حورمەتە لەپای خەبات وتێکۆشانەکەیەتی ، نەک تەنها لەبەر ئەوەی سکرتێری حزبێکی کوردستانییە ، واتە کاتێ بەچاوی موڵکی گەلی کوردستانەوە تەماشا دەکرێت . بەهەمان شێوە ئەوەشی لێ چاوەروان دەکرێت کە بەرێزیان لەم دۆخە دژوارەدا وەک تێکوشەرێک یەک مەیلی هەبێت بۆ سەرجەم هێزو لایەنە سیاسیەکان ، خەمی گشتی لە کۆڵ دەگرێ ، روڵێکی ئەرێنی و سەرەکی ببینێت لەپێناو لەیەک نزیککردنەوەی لایەنە ناکوکەکان و خاوکردنەوەی گرژییە سیاسییەکانی  ناوخۆی هەرێم .

بەمەش کاکە حەمە وەک هەمیشە رێزو تەقدیری لێ دەگیرێت وەک موڵکی گشتی .

 

PUKmedia        لەتیف نێرۆەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket