riklam

سعودیە.. رۆژانی جەژنی رەمەزان هاتووچۆ قەدەغە دەكرێت

جیهان 10:35 PM - 2020-05-12
.

.

ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند،  بڕیاردراوە كە لەماوەی 5 رۆژی پشووی جەژنی رەمەزاندا 24 سەعات قەدەغەی هاتووچۆ بسەپێنرێت، ئەوەش لەپێناو رێگیركردنە لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە راشیگەیاندووە: تاوەكو ئەو رۆژەی بڕیارەكە جێبەجێ‌ دەكرێت، چالاكییە بازرگانی و ئابوورییەكان بەردەوام دەبن، رێگەش بەهاووڵاتیان دەدرێت لە سەعات 9 ی بەیانییەوە تاوەكو 5ی ئێوارە هاتووچۆ بكەن، بەڵام ئەم رێكارانە شاری مەككە ناگرێتەوە چونكە تا ئێستاش ئەو شارە بەتەواوەتی قەدەغەی تێدا جێبەجێ‌ دەكرێت.

PUKmedia رۆیتەرز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket