ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین
ی.ن.ک 04:23 PM - 2020-05-12.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا پارتی بۆته دوو باڵ و ئه‌وان وه‌ك ئێمه‌یان لێهاتووه پێش كۆنگره‌ی چواره‌م.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: تێڕوانینی ئێمه وایه ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بۆته دوو باڵ هه‌موو جارێك كه باسیشیان ده‌كه‌ین ده‌ڵێین ئه‌وان وه‌كو ئێمه‌یان لێهاتووه پێش كۆنگره‌ی چواره‌م ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌ناو ئه‌واندا هه‌یه ئێمه توانیمان له كۆنگره‌ی چواره‌مدا چاره‌سه‌رییان بكه‌ین، به‌ڵام نه‌خۆشیه‌كه‌ی پێشتری ئێمه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو پارتی هیوادارین ئێمه چۆن توانیمان چاره‌سه‌ری بكه‌ین ئه‌وانیش به‌و شێوه‌یه‌ی كه به‌گونجاوی ده‌زانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا كێشه‌یه‌كی ترمان وه‌ك یه‌كێتی بۆ دروست بووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێستا ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا ده‌كه‌ین كه‌هه‌مان نه‌خۆشی پێشتری ئێمه‌ی هه‌یه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستایاندا، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی پێمان باشه وه هه‌وڵده‌ده‌ین دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی پارتی باش ببێت.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كۆنه‌بونه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان وتی: هۆكاره‌كان جیاوازن، جاری یه‌كه‌م هۆكارێكی ته‌كنیكی ڕوویدا به ئاسایی وه‌رگیرا كه كۆبونه‌وه نه‌كرا، به‌ڵام هۆكاری دووه‌م، زیاتر په‌یوه‌ندی به لێدوانه‌كانی "هێمن هه‌ورامی"یه‌وه هه‌بوو كه پاش كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له(سۆران عومه‌ر) چه‌ند لێدوانێكی دا، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه كرد كێشه‌یه‌كمان نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان مافی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه نه‌چێت بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه خۆی نه‌یه‌وێت وه پهرلمانتارهكانیشمان مافی خۆیان بوو نه‌چنه كۆبونه‌وه‌كه، پڕۆسه‌كه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یویست به‌ڕێوه‌چوو، كێشه‌ك له‌وه‌دا هاته ئاراوه كه پاش كۆبونه‌وه‌كه لێدوانی زۆر خراپ هاته ئاراوه وه به‌تایبه‌ت كه هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ تێكدانی نێوانی لایه‌نه سیاسیه‌كان كه باسی له‌قۆناغێكی پێشووی ده‌كرد وه زۆر قسه‌ی تر كه شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو له‌و شوێنه‌دا بكرێت ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و نه‌چێت بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی."
پ/ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تا كه‌ی یه‌كێتی هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت وه‌ك خۆت ده‌ڵێی؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: " به‌ڕاستی دیار نیه نازانین ئاڕاسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و چی ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وه له كۆبونه‌وه‌ی پێرێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی تاوتوێمان كرد به‌و جۆره سه‌یری بابه‌ته‌كه‌مان كرد كه چاره‌نوسی كوردستان به په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌وه به‌نده ئه‌م دوو لایه‌نه ده‌توانن ئاشتی بۆ كوردستان دیاری بكه‌ن وه ده‌توانن دۆخێكی خراپیش بهێنن خۆشگوزه‌رانی و ڕزگاری كوردستانیش له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌وه هاتۆته ئاراوه به‌ڵام بهدڵنیاییهه كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌یه كه ئه‌م كێشانه به‌م دواییانه په‌ره‌یان سه‌ندووه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ساردییه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كاندا بێته ئاراوه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوین كهپهیوهندییهكانمان ئاسایی بێت به‌تایبه‌تی كه یه‌ك حكومه‌ت كۆمان ده‌كاته‌وه وه هاوهه‌ڵوێست بوین له‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عیراق، له‌ناوچه‌كه‌ش تاڕاده‌یه‌ك بۆچونه‌كانمان نزیكه لهببهر ئه‌وه هه‌ردولامان پێویستیمان به‌په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه و هه‌ست كردن به‌به‌رپرسیارێتی زیاتر هه‌یه ئه‌مه له بهیاننامهكهشماندا به‌وجۆره هاتووه به‌ڵام به‌دڵنیایی ئێمه ناتوانین به‌ته‌نها هیچ بكه‌ین ده‌بێت لایه‌نی به‌رامبه‌ریش تێگه‌یشتنی هه‌بێت ئنجا ده‌توانین په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین.
پ/ بڕیارتان داوه بۆ كاتی كۆبونه‌وه خۆتان په‌یوه‌ندی به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بكه‌ن؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت: تا ئێستا كه‌س په‌یوه‌ندی پێوهنهكردوین، جاری دووه‌میش كه كۆبونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه هه‌ر پارتی خۆیان په‌یوه‌ندییان پێوهكردبووین، پێم وایه ڕه‌نگه ئێمه په‌یوه‌ندییان پێوه نه‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌وان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین ئه‌گه‌ر به‌گونجاومان زانی وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه و كۆده‌بینه‌وه ئه‌گه‌ر بهگونجاویشمان نه‌زانی به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامیان ناده‌ینه‌وه.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی وت: دوو كۆبونه‌وه‌ی ڕابردوو هیچ لایه‌كمان مه‌رجمان نه‌بوو، بۆ كۆبونه‌وه‌ی داهاتووش باسمان له‌وه نه‌كردووه به‌ڵام ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌م په‌یوه‌ندییه‌ی خۆماندا بكه‌ین ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌م چه‌قبه‌ستووییه ڕزگاری بێت پێویستمان به پێداچونه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وام بین.
پ/ ئایا داوای لێبوردن یان داوای ڕونكردنهوهتان كردووه له پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر وته‌كانی (هێمن هه‌ورامی) وه‌ك خۆت ده‌ڵێی نیگه‌رانی كردین؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت: داوامان نه‌كردووه، به‌ڵام سه‌رسووڕمانی خۆمان له‌و لێدوانانه ده‌ربڕیووه ئه‌گه‌ر بمانزانیایه بنه‌مایه‌ك یا پێویستیه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بوترێت ڕه‌نگه ڕه‌خنه‌مان نه‌گرتایه به‌ڵام به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌ك ئه‌و لێدوانانه دران وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ست بێت وه هه‌ست ده‌كه‌ین ڕه‌نگه گروپێك-باڵێك هه‌بێت مه‌به‌ستی بێت كهپهیوهندییهكانمان به‌ره‌و گرژی بڕوات له‌به‌ر ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه پێویستمان به پێداچونه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كاندا هه‌یه.
پ/ باشه ئه‌و گروپه له‌كوێدایه كه خۆت ده‌ڵێییت مه‌به‌ستیانه په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌ره‌و گرژی ببات؟
فه‌ریدئه‌سه‌سه‌رد : ئه‌و گروپه له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستاندایه به‌ڕوونی باسمان له‌وه‌كردووه هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌و گروپه‌ی ناو پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه نوێیه‌ی ناو یه‌كێتی ناگونجێت به‌دڵنیاییه‌وه مافی ئه‌ندامان و كادیرانی خۆمانه سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێرن ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئێستاش هه‌ڵبژێردراوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆمانن بۆیه هه‌ر لایه‌نێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات یا نا هیچ له بابه‌ته‌كه بۆ ئێمه ناگۆڕێت، وه كاتێك كۆبونه‌وه ده‌كرێت ئه‌وان ئازادن له‌كام گروپ ئه‌ندامه‌كانیان دیاری ده‌كه‌ن و كێ سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌یان ده‌كات وه نوێنه‌رایه‌تی كام گروپیان ده‌كات وه ئێمه‌ش ئازادین.
پ/ سه‌باره‌ت به ئامانجی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت؟
ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت: من نامه‌وێت زۆر باس له‌و بابه‌ته بكه‌م چونكه ئه‌مه زیاتر په‌یوه‌ندی به خۆیان (پارتی دیموكراتی كوردستان-ه‌وه) هه‌یه وه به‌ڵگه‌یه‌كی وامان نیه به‌ڵام ئێمه ئه‌و هه‌سته‌مان هه‌یه ئه‌و هه‌سته‌ش زیاتر لهكردهوهكانیاندا ده‌رده‌كه‌وێت بۆ نمونه ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان ڕوویدا وه ئه‌وه‌ی قسه‌كانی كرد له‌سه‌ر گروپێكی ناو پارتی حساب ده‌كرێت نه‌ك هه‌موو ناو پارتی وه ئه‌وانه‌ی زۆرجار قسه له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن گروپێكی ناو پارتیه نه‌ك هه‌موو پارتی بۆیه به‌وجۆره سه‌یری مه‌سه‌له‌كه ده‌كه‌ین له‌ناو پارتی دوو گروپ هه‌یه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین وه پێمان باشه دۆستایه‌تی هه‌ردوو گروپه‌كه‌ی ناو پارتی بكه‌ین ئه‌وان خۆیان په‌یوه‌ندییان به چ ئاقارێكدا ده‌ڕوات په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه."
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌وه‌شی وت" تێڕوانینی ئێمه وایه ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بۆته دوو باڵ هه‌موو جارێك كه باسیشیان ده‌كه‌ین ده‌ڵێین ئه‌وان وه‌كو ئێمه‌یان لێهاتووه پێش كۆنگره‌ی چواره‌م ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌ناو ئه‌واندا هه‌یه ئێمه توانیمان له كۆنگره‌ی چواره‌مدا چاره‌سه‌رییان بكه‌ین وه هیچ كات به ئه‌ندازه‌ی ئێستا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ته‌با نه‌بووه ئه‌مه له‌ماوه‌ی ده ساڵدا ئاستی ته‌بایی له‌ناو یه‌كێتیدا زۆر هه‌ڵكشاوه، به‌ڵام نه‌خۆشیه‌كه‌ی پێشتری ئێمه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو پارتی هیوادارین ئێمه چۆن توانیمان چاره‌سه‌ری بكه‌ین ئه‌وانیش به‌و شێوه‌یه‌ی كه به‌گونجاوی ده‌زانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
ئه‌سه‌سه‌رد ڕوونیكرده‌وه" پێشتر یه‌كێتی له‌دۆخێكی زۆر خراپدابوو، پڕۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار كێشه‌ی هه‌بوو، بۆچونی جیاواز و لێدوانی جیاواز و بڕیاری جیاواز هه‌بوو ئێستا ئێمه ئه‌و كێشانه‌ی خۆمان چاره‌سه‌ر كردووه به‌ڵام كێشه‌یه‌كی ترمان بۆ دروست بووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێستا ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا ده‌كه‌ین كه‌هه‌مان نه‌خۆشی پێشتری ئێمه‌ی هه‌یه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستایاندا.
بۆ گوێكرتن له قسه‌كانی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئێره كلیك كه...
PUKmedia رادیۆ ده‌نگی ئه‌مریكا
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26