عیراق لە خۆپێشاندانەوە بۆ خۆبنیادنانەوە
بیروڕا 12:57 PM - 2020-05-12.
خۆپێشاندانەكانی ساڵی ڕابردوو كە لە مانگی 10 ی 2019 دەستیپێكرد لە پارێزگاكانی بەغداد و ناوەراست و خوارووی عیراق دەنگی راستەقینەی كۆمەڵگەی عیراقی بوو دژ بەگەندەڵی و نەبونی چاكسازی و كەمی خزمەتگوزاری و خراپی دۆخی ئەمنی هە .... كە ئەنجام سەرۆكایەتی لە عادل عبدالمەهدی وەرگیرایەوە بۆ مستەفا كازمی، مستەفا كازمی دوای زروفی دووەمین كەسە كە راسپێردرا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
بەردەوامی چەند مانگێك لە خۆپێشاندان هۆكاری سەرەكی بوو بۆ گۆرینی كابینەكەی عادل عبدالمهەدی بە ئومێدی ریشەكێشكردنی ئەو ناهەمواریانەی لە عیراق ئاڵاوە ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ هاتنی كازمی.
هاتنی كازمی لە كاتێكدایە عیراق تا لێواری مەرگ پربووە لە گەندەڵی و ململانێ ی تایفی ئومێدی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە لە عیراقێكی فیدراڵ وەك خەونی لێهاتووە، هاوڵاتیانی عیراق هێشتا لە ترس و نا ئارامی ژیان دەگوزەرێنن ئەوان متمانەیان بە حكومەتی عیراقی بە كابینەكەی كازمی و تیمەكەیەوە لاوازە، جوڵەی خۆپیشاندانی تر لە ئارادایە ئەگەر بێت و ئەدای حكومەت لە ئاست خواست و وەڵامی هاوڵاتیان نەبێت، لەم ڕوانینەوە دەكرێ بڵین ئایا مستەفا كازمی دەبێتە كلیلی چارەسەری كێشەو گرفتە ئاڵۆزەكانی عیراقی نوێ ، لە كاتێكدا بە پێوە وەستانی عیراق كاریگەری راستەوخۆی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ لە ڕووی ئەمنی و بازرگانی و تەنانەت سیاسیشەوە رۆڵ و كاریگەری دەبێت وەك چۆن لە ڕابردوو دا ئاسەواری بووە جا باش بێت یان خراپ، بەهەمان شێوە بەهێزبوونی عیراق كاریگەری لەسەر تیرۆرو كەمكردنەوەی ئەو پەلامارە تیرۆرستیانە دەبێت كە كاری كردۆتە سەر دۆخی ئاسایش و ئەمنی عیراق .
عیراق لەبەردەم دوریانێكدایە كە دیارنیە حكومەتەكەی كازمی تاچەند جێ متمانەی عیراقیەكان دەبێت لەلایەك و تاچەندیش رێگر دەبێت لە ململانێ ی نێوان ئێران و ئەمەریكا لەسەر خاكی عیراق كە زۆربەی گرێ كوێرەكان لێرەوە سەرچاوەی گرتووە، ئاخۆ بەو هەموو جەمسەرو پڕ كۆدە نهێنیە دەتوانێت چی بكات.
گەندەڵی هەناوی عیراقی تەنیوە بەشێوەیەك زۆربەی كابینەكەی عادل عبدالمهدی بە تێوەگلانی گەندەڵی تۆمەتبارن كەواتە لەگەڵ ئەم دۆخە پر قەیراناویە مستەفا كازمی دەتوانێت ببیتە بەربەست و چارەسەر و كۆمەڵگەی عیراقی لە خۆی رازی بكات، ئەمە هاوكێشەیەكی تا رادەیەك ئاسان نیە وە كازمی و تیمەكەی مەحاڵە بتوانن بە سەر ئەو هەموو گرفتانە دا زاڵبن و دۆسیە پڕ نهینی یە كێشە لەسەرەكان بە ئاسانی تێپەرێنێت و چارەسەری بكات ئەگەر پاڵپشتێكی بەهێزی نەبێت . هەرچی دۆسیەكانی تایبەت بەهەرێمی كوردستانیش هەیە كە تائێستا بە ڕوونی دیار نیە چی بەسەر دێت بەڵام ئەوەمان لەیاد بێت كە كازمی لەبەرامبەر بەدەستهێنانی متمانەی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان كەوتە ژێر قەرزی دەنگی لایەنە كوردیەكان بۆ گەیشتن بە كورسی دەسەڵات، كەوایە لە كابینەكەی كازمی چاوەڕێ ی دەكرێت گرفت و كێشە هەڵواسراوەكان بخرێتە سەر مێزی گفتوگۆو چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە كە لە صالحی هەرێمی كوردستان بێت بەتەواوی ناكرێت ئەم پێشهاتەش پێ ی پشت ئەستوربین وابزانین كازمی بەتەواوی دۆستی كورد دەبێت وەك هەمیشە ئەگەرەكان زۆرن بەڵام متمانەكردن پێ یان سەختە.
پارێزەر نسار مستەفا
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
ههوڵی هاوتاكردنی مووچهی وارسی شههیدان لهگهڵ عیراق دهدرێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17