پەیامەکانی ناڕەزایەتی*لە کەڵەشێرەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە:زۆر دڵگران و بێ تاقەتین کە تائێستا چارەنووسی خوێندنی ئێمەتان یەکلا نەکردووەتەوە.*لە چاو و برۆوە بۆ سەندیکای ھونەرمەندان و وەزارەتی رۆشنبیریی (عەیب نەبێ بە جووتە):تێ ناگەین ئێوە چۆن رازی ئەبن گۆرانیبێژەکان ئێمە و سنگ و بەرۆکیان ئیھمال کردووە و گۆرانی بەسەر چای ئەحمەد و برنجی مەحمودا ھەڵ ئەدەن؟!*لە ئەربیل حکومەتلەرییەوە بۆ ریئاسەتی موحتەرەمی حکومەتی عیراق دامەت ئیفاچاتوھو:ناڕازی و عاجزین لێتان کە مەعاشی مووچەخۆرانی ھەرێمتان بڕیوە چونکە ئەوە ئیشی ئێمەیە و حەز ناکەین تەدەخولی تیا بکەن.*لە حزبایەتیەوە بۆ پەرلەمانچێتی:دەبوو زیاتر دەستی پێوە بگرن. ئەو حەیایەی کە ئێوە بە دانیشتنێک بردتان بەشی سی ساڵی تری ئێمەی ئەکرد.*لە سلقەوە بۆ فەیمەخان و بووکەکانی:مایەی نیگەرانی و بێزارییەکی زۆری من و کولەکەی ھاوڕێمە کە دەبینین ئەوە وەفاکەتانە بڕۆن ئێوە ھەر شایستەی گەڵامێون بۆ یاپراخ.*لە برایم خەلیلەوە بۆ باشماخ:بەھیچ جۆرێک من و حاجی ھۆمەرانی ئاوەڵزاوام قبووڵمان نییە بە خۆت بڵێی دەروازەی نێودەولەتی. تۆ لە مەسینە و سفرەی نایلۆن بەولاوە چی ترت بینیوە کڵۆڵ؟!*لە خەریتەی عەسکەرییەوە بۆ کتێبی جوگرافیا:عەیب و داوەشینە بۆ تۆ کە ئەو مامۆستا داماوەت وا تێ گەیاندووە زینی وەرتێ لەسەر سنووری تورکیایە.*لە گونی ھەلاجەوە بۆ قسەی کوردی:بێ ئەندازە تووڕە و بێزارم لە بەڕێزت.چۆن رێگە ئەدەیت زەلامی قەلیق و ترساو لێدانی دڵی خۆی بشوبھێنێ بە لێدانی من؟ بە راستی زوڵمە.
لاهور شێخ جهنگی بۆ مووچه و بودجه لهبهغدایه
سەرۆك كۆماری پێشووی كۆریای باشوور بە تاوانی گەندەڵی دارایی سزای دوو ساڵ زیندانی درا
دوا ئارامگای شەهاب عوسمان پێشمەرگەی دێرین و نوسەرو راگەیاندنكارو پەیامنێرمان
دوای شێواندنی ئارامگهی محهمهدی ماملێ پاكدهكرێتهوه
چین.. شارێك لهسههۆڵ دروستدهكرێت
تویتەر هەژماری ترەمپ دادەخات
لەئاڵۆزییەكانی واشنتۆندا 4 كەس كوژران
سەدەیەك بەسەر دامەزراندنی سوپای عیراق تێپدەپەرێت
حكومهت و سهروپێ!
سیاسەتی فرەچەشنی ئابوری هەنگاوێكی گرنگە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی قەیرانی دارایی
كورتهیهك له مێژووی كوردستانی نوێ
دهۆك ..وەفدێكی یەكێتیی سەردانی مەڵبەندی یەكگرتوو دەكات
وێنه.. یهكێتی و پارتی كۆبوونهوه
بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی وۆرک شۆپی ئۆنڵاینی رێکخراوی ئەکادیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA Academy )کرد
بەسەر...
رێكهوت زهكی ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای سلێمانی لهچاوپێكهوتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
زۆرن ئهو كهسانهی دهیانهوێت له رێی ھهر شتێكهوهبێت دڵی بهرامبهرهكهیان خۆشبكهن، سۆران تاھیر ره...