riklam

له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌په‌ڕله‌مانتاران

بیروڕا 04:11 PM - 2020-05-10
.

.

د. له‌تیف ره‌شید 
له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌موو دوونیا وحكومه‌ت وپه‌ڕله‌مان و ئه‌نجومه‌نه‌كان سه‌رقاڵی گه‌ڕان ودۆزێنه‌وه‌ی چارسه‌ر وده‌رمانی گونجاون، بۆ ده‌رباز بوون له‌و بارودوخی ناهه‌مواری بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا، وخه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و ڕزگار كردنی هاووڵاتیانن له‌ نه‌بوونی وبرسیه‌تی، له‌م كاته‌دا كه‌ هه‌رێمی كوردستان روو به‌ڕووی كێشه‌ وقه‌یرانی زۆر قوڵ ده‌بێته‌وه‌ له‌دواكه‌وتنی موچه‌ ده‌بێنین چه‌ند هێز ولایه‌نێكی سیاسی خه‌رێكی شه‌ڕن له‌سه‌ر ده‌سكه‌وت حزبی و سیاسی وامتیازات وپۆستی وه‌زاری.
له‌م كاته‌دا كه‌ عیراق روو به‌رووی كێشه‌ زۆر قۆل بۆته‌وه‌ به‌هۆی دابه‌زێنی سعری نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهاندا، وكه‌م بوونه‌وه‌ی داهاتی ووڵات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، كه‌وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ ودانشتن نه‌یان توانی قه‌ناعه‌ت به‌حكومه‌تی عیراق بكه‌ن به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێری، به‌هۆی نه‌بونی شه‌فایه‌ت له‌مه‌لفی نه‌وت وشكست هێنانی سیاسه‌تی ئابوری سه‌ربه‌خۆ، كه‌له‌نه‌تیجه‌دا خه‌ڵكی كوردستان باجی فه‌شلی سیاسه‌تی حزبه‌كانی دا.
له‌م بارودۆخه‌دا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌خه‌می چونیه‌تی چارسه‌ركردنی دۆخی خراپی ژیانی وگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان بێت، ومه‌وقفی جدی هه‌بێت له‌سه‌ر ناكۆكی وپه‌ڕته‌وازه‌یی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، وڕێگربێت له‌بڵاو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ودیار نه‌مانی داهاتی گشتی و وارداتی فرۆشتنی نه‌وت و چۆنیه‌تی پاراستنی سه‌روه‌ت وسامانی ووڵات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێنین په‌رَله‌مان بۆته‌ شوێنی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌و وسزا گه‌یاندن به‌ كه‌سانێك كه‌خه‌ریكی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵین.
له‌ كێشه‌ی سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌ په‌ڕله‌مانتاران، ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ر بوایه‌ و كار به‌ بڕیاره‌كانی دادگاكان بكرایه‌،نه‌ده‌بوو پرسی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ رویدا له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان بۆی ده‌رخستین كه‌ هاوڵاتیان له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌رامبه‌ر یاسا یه‌كسانین، وحكومه‌ت وپه‌ڕله‌مان وده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رێش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت وحزبی به‌كار ده‌هێنرێت. 
پێویسته‌ په‌ڕله‌مانتار كه‌ نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌كات ئازاد بێت له‌ ده‌ربڕینی قسه‌ و بیرو بۆچوونه‌كانی، چونكه‌ ئه‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تی وبه‌ناوی هاووڵاتیانه‌وه‌ دیید وبۆچوون ده‌ڕده‌بڕێت،كه‌ زۆر جار قسه‌كانی و بیروبۆچوونه‌كانی به‌دڵی ده‌سه‌ڵات نابن.
هه‌ر له‌وپێناوشدا و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی ئازادی ڕاده‌ربڕین بۆ په‌رله‌مانتار زامن بكرێت پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی له‌ده‌ستور و په‌یڕه‌وی ناوخۆی زۆربه‌ی په‌ڕله‌مانه‌كانی ووڵاتانی دوونیادا جێگیر كراوه‌، وڕێوشوێنی دانان و هه‌ڵگرتنیشی دیاری كراون.
به‌ڵام ئه‌و پارێزبه‌ندیه‌ به‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ په‌ڕله‌مانتار له‌سه‌روی یاساوه‌یه‌ و هه‌رچی بكات نابێ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ،به‌ڵكو ئه‌ویش تا سنورێكی دیاری كراوه‌و.
هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا، له‌لایه‌ك ئامانج لێی سه‌ركوت كردنی ده‌نگی ئازاده‌ وسزادانی كه‌سانێك كه‌ ڕووبه‌ڕووی ناعه‌داله‌تی ونه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له‌ هێناوه‌و ودابه‌ش كردنی داهات وپاره‌ی نه‌وت ده‌بنه‌وه‌، له‌لایه‌كی تروه‌ زیانێكی گه‌وره‌ به‌ سومعه‌ی هه‌رێمی كوردستان ومه‌وقعی سیاسیه‌كه‌ی له‌دوونیای ده‌ره‌وه‌ ده‌گه‌ینێت، وكیشه‌ی نێوان هێز ولایه‌نه‌ سیاسیه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات.

10-5-2020

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket