riklam

له‌ ڕێگه‌ی باجه‌وه‌ كار بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌كرێت

ئابوری 03:23 PM - 2020-05-10
.

.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم له‌ ڕێگه‌ی دانان و زیادكردنی باج له‌سه‌ر به‌رهه‌می هاورده‌، هانی جوتیاران ده‌دات بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی.

به‌ پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێم، بۆ پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵی له‌ ڕۆژی 10ی ئاداره‌وه‌ نوسراویان كردووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و لیستی هه‌موو به‌رهه‌مه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و ئه‌وانه‌شی باجیان له‌سه‌ره‌ بۆیان ناردوون، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد باجی زیاتریش ده‌خه‌نه‌ سه‌ر به‌رهه‌می هاورده‌.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌رگای بازاڕی عیراق بۆ به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌رێم واڵایه‌، به‌ڵام به‌هۆی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان، بازاڕه‌كانیان پێویستیان به‌ به‌رهه‌می هه‌رێم نییه‌، له‌ ناوخۆی هه‌رێمیشدا خستنه‌ بازاڕ زیاتره‌ له‌ خواست و هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی خواست له‌سه‌ر هه‌موو به‌رهه‌مێك كه‌می كردووه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو


 ده‌قی نوسراوی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگ

 

1234.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket