riklam

ئەوەیە ھاودەردیی

بابەتی گۆڕاو 01:15 PM - 2020-05-10
.

.

ئەوەیە ھاودەردیی


مێرد: وااای سنگم خەریکە ئەتەقێ.
ژن: حەوت ساڵە وا ئەڵێیت و ھیچیش.
***
کارمەند: وەزعی گیرفانم زۆر خراپە قوربان.
وەزیر: بە سەری خۆم منیش ئەم ساڵ نەمتوانی مناڵەکانم بنێرم بۆ ماڵدیف
***
راگەیەندکار: ئەلەو مامۆستا. ئەوە ئاسایش گرتوومی.
بەڕێوەبەر: خۆ نەتوتووە کارمەندی ئەوانم ھا؟!
***
بووک: ئەوەندە ھیلاکم خۆم بە پێوە راناگرم.
خەسوو: دە بڕۆ گسکە کوردییەکە بێنە بە چیچکانەوە گسکەکە بدە.
***
موعارەزە: کەسم بەدەورەوە نەما، ئەندامەکانم وەجبە وەجبە واز دێنن.
دەسەڵات: خۆت ئەزانی داھات نەما، مەجبوورم بودجەکەتان ببڕم.
***
ھەولێر: سەری دنیام لێ ھاتووەتەوە یەک، نازانم مەعاشی ئەم مانگە چۆن تەرتیب بکەم.
بەغا: ئەرێ باشە تۆ عەیب ناکەی خۆت لە پارەی نەوتەکە کردووە بە کەڕەی شەربەت؟!
***
تەکسی: چاکی کاکی نەقیب؟. ئائێستا لەو فەرعەی ئەودیو تاھوویەکی جامڕەش لە دواوە داغانی کردم و نەشوەستا.
مرور: حای حای. بەخوا جوانە. ئەوە قایشت نەبەستووە؟
***
فەیسبووکچی: پاش رازیبوونمان بە قەدەری ئیلاھی، ئەوڕۆ پلکم ماڵئاوایی یەکجاریی لێ کردین.
فرێند: بەڕێز گیان وانێکم دابەزیووە تکایە لایکم بۆ بنێرە.
***
نەخۆش: کاک دکتۆر گیان برادەری موختەبەرەکە رۆحی بردم ئەڵێ جگەرت لە کار کەوتووە.
دکتۆر:لە کار نەکەوتووە نا. سەرەتانێتی.
***
شیرین: ئەڵێن ئەبێ بە عەمەلیات لووتت جوان بکەی.
فەرھاد: قەناعەتـم وا نییە عەمەلیاتیش فایدەی ھەبێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket